یاساکانی کلیپر بۆ خولانەوەی ئەستێرەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-06-02:38:00 - کۆدی بابەت: 3014
یاساکانی کلیپر بۆ خولانەوەی ئەستێرەکان

ناوه‌ڕۆك

یاساکانی کلیپر بۆ خولانەوەی ئەستێرەکان

جوهانز کلیپر یەکێکە لە مەزنترین گەردوون ناسانی سەردەمی خۆی، یەکەم کەس بووە سێ یاسای بنەڕەتی لەسەر جوڵانی ئەستێرەکان دانا. وای لێکرد لە هەموو جیهاندا دەنگ بداتەوە. کلیپر لە (فیل)ی باشوری ئەڵمانیادا لە ٢٧ ک ١٥١٧دا لە دایک بوو. کوڕی پیاوێکی هەژار بوو کە لە (خان) ئوتێلێکی بچکۆلە بوو لەو سەردەمەدا کاری دەکرد. بە گوێرەی داب و نەریتی سەردەمی خۆی دەبوو بچێتە پاڵی باوکیەوە بۆ یارمەتیدانی لە پیشەکەیدا، بەڵام خۆی خوێندنی بە پێویستر و باشتر زانی لە کار و ئیش کردن لە ئوتێلێکی بچوکدا. لەبەر ئەوە باوکی ناردی بۆ زانکۆی (توبنگن) لەوێشدا لاهوتی خوێند. لە زانکۆی تۆبنگندا بۆنەیەک ڕوویدا کە دوا ڕۆژی دیاری کرد ئەویش ناسینی پڕۆفیسۆرێک بوو کە خەریکی تەفسیری بیردۆزەکەی (کۆپەرنیکۆس)ی دەکرد سەبارەت بە سیستەمی خۆری. کۆرپەرنیکۆس ئەم بیردۆزەی لە ساڵی ١٥٤٣دا بڵاو کردەوە. کە تیایدا بیردۆزەکە بگلیموسی سەبارەت بە چەقی زەوی ڕەت کردەوە. بە گوێرەی بیردۆزەکەی بگلیموس زەوی بە چەقی گەردوون دادەنرا و خۆر و ئەستێرەکانیش بە دەوریدا دەسوڕانەوە، لە ناویشیاندا زەوی. ئەم بیردۆزەش بە بیردۆزی (چەقی خۆری) ناسراوە، کلێبەر ڕاستی بۆچونەکانی کۆپەرنیکۆسی پشت ڕاست کردەوە، پەنای بردە بەر چەندین حساباتی بیرکاری زۆر ئاڵۆز بۆ ئەوەی هەر سێ یاساکانی سەبارەت بە جوڵانەوەی ئەستێرەکان دابڕێژێت.
١_ هەموو ئەستێرەکان بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە لە مەداری هێلکەییدا نەک لە مەداری بازنەدییدا.
٢_ دووری جەمسەری لە ئەستێرەوە ناوچەیەکی یەکسان دەبڕێت لە کاتێکی یەکساندا (یاساکانی ناوچەکان) ئەم یاسایەش دەری دەخات کە خێرایی هەر ئەستێرەیەک لە سوڕانەوەیدایە بە دەوری خۆردا. بە گوێرەی دووری لە خۆرەوە دەگۆڕێت، کاتێک لێیەوە نزیکە بەخێراتر دەسوڕێتەوە، کاتێکیش لێی دوور دەکەوێتەوە خێرایی کەم دەبێتەوە.
٣_ دووجای ماوەی سووڕانەوەی ئەستێرەکە بە دەوری خۆر دەدرێتە پاڵ سێ جای دووری ئەستێرەکە بە لای کەمەوە لە خۆر (یاساکانی ماوەکان) دەتوانێت ئەم یاسایەش بەم نموونە ڕوون بکەینەوە:
ئەستێرەی عەتار پێویستی بە ٨٨ ڕۆژ و زەوی پێویستی بە ٢٦٥ ڕۆژ هەیە تا خولێک بە دەوری خۆردا بخۆن. دووجای ئەم  دوو ژمارەیە ٧٧٤٤ و ١٣٣٢٢٥ لەسەر یەکن کەواتە ڕێژەی نێوانیان ١ بۆ ١٧یە. عەتار لە خۆرەوە ٣٦ ملیۆن میل دوورە، زەویش لە خۆرەوە ٩٣ ملیۆن میل دوورە.
سێ جای ئەم دوو ژمارەیە ٤٦٦٥٦ و ٨٠٤٣٣٧ لەسەر یەک وە ڕێژەی نێوانیان ١ بۆ ١٧ دەبێت. دوای ڕاگەیاندنی ئەم یاسایانە کلیپر بوو بە کەسایەتییەکی جیهانی بەناوبانگ و تەنانەت زانای گەردوون ناسی بەناوبانگ (تیکۆ براهی) لە ساڵی ١٥٩٩دا بانگی کرد بۆ (پراگ) بۆ ئەوەی ببێتە یارمەتی دەری کاتێک براهی لە ساڵی ١٦٠١دا کۆچی دوای کرد کلیپر جێگەی گرتەوە وەکوو گەردوون ناسێک لای ئیمپڕاتۆر ڕۆدلفای یەکەم. بەڵام بە درێژایی تەمەنی بە هەژاری ژیا. کلیپر هەروەها وەکو زانایەکی فیزیک ناوبانگی دەرکرد بەتایبەت لە بواری موگناتیسی زەویدا. هاوڕێی گالیلۆ بووە و زۆر زانایان سەبارەت بە باسەکانیان دەربارەی زەوی و گەردوون ناسی ئاڵوگۆر کردووە. کلیپر تشرینی دووەمی ١٦٤٠دا لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە ژوورێکی بچوکی یەکێک لە بازرگانەکانی ڕیجینز بورگی لە باشوری ئەڵمانیا.


سەرچاوەکان



539 بینین