بۆچی بایەقوش بە دانا دادەنرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:15:00 - کۆدی بابەت: 3020
بۆچی بایەقوش بە دانا دادەنرێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی بایەقوش بە دانا دادەنرێت؟

ئەگەر لە ڕواڵەت یان لە خوو ڕەویشتی باڵندەیەکدا شتێکی نائاسایی هەبێت ئیتر ئەفسانە و پڕوپوچیی زۆریان لەسەر دروست کردووە. بایەقوشیش باڵندەیەکە، دیمەنێکی نامۆی هەیە و بە شێوەیەکی جیاواز لە سەرجەم باڵندەکانی تر هەڵسوکەوت دەکات. بەو هۆیەوە ئەفسانەی زۆر لەسەر دروست بووە.
ئایا دەزانن بایەقوش لە سەردەمی کۆندا بە شووم دانراوە؟ ڕۆمانییەکان زۆریان ڕق لە بایەقوش بووە. ئەگەر گرتبێتیان یەکسەر سوتاندویانە و خۆڵەمێشەکەیان لە ڕوباری تیباردا پرش و بڵاو کردۆتەوە!
بەڵام خەڵکی لە بەڕیتانیا و شوێنەکانی تردا بە ''پیرەدانا'' ناویان بردووە. ڕەنگە بەهۆی ڕواڵەتییەوە بوبێت چونکە بایەقوش هیچ زیرەکییەکی لە ڕادەبەدەری تێدا نییە. لە هەردوو چاوە گەورەکەیدا وا پیشان دەدات کە بایەقوشەکە سەیر دەکات و لە جیهانی خەیاڵاتدا نوقم بووە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هەردوو چاوی بایەقوش زۆر هەستیارن بەرامبەر بە تیشکی خۆر.
هەردوو چآویشی لە شوێنێکدایە وا دەکات بایەقوشەکە ناچار بێت بە تەواوی سەری بسوڕێنێت لە پێناو گۆڕانی ئاڕاستەی سەیر کردنیدا.
لە سەرانسەری جیهاندا و لە هەموو شوێنێکدا بایەقوش هەیە. تەنانەت لە هەردوو جەمسەری باکور و باشوریش. ڕەنگی پەڕەکەی لەو ناوچانەدا وەکو ڕەنگی بەفرەکە سپییە. بایەقوش لە شەودا نەبێت ڕاو ناکرێت، چونکە چاوەکانی زۆر تیژن و گوێی زۆر سووکە، بە ئەندازەیەک کە دەتوانێت لە شەودا مشک ببینێت و گوێیشی لە جموجۆڵیان بێت. باشترین خواردنیشی مشکە.
بایەقوش هەردوو قاچە چڕنوکاویەکەی وەکو داو بەکار دەهێنێت بۆ گرتنی مشکەکان و تەنانەت دەتوانێت گیاندارانی وەکو کەروێشک و سمۆرەش بگرێت. سەرەڕای دیمەنە نەزانەکەی، بەڵام بایەقوش بە خێراییەکی زۆر دەڕوات.
بە پەڕە نەرمەکەی دەتوانێت بێ دەنگ بفڕێت. پەڕە سوک و نەرمەکەشی لاشەیەکی لە لاشەی ڕاستەقینەی خۆی زیاتر دەداتێ.


سەرچاوەکان



1045 بینین