ئایا شەرم و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەبنە گرفتی بەردەوام؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-11-20:36:00 - کۆدی بابەت: 3103
ئایا شەرم و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەبنە گرفتی بەردەوام؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا شەرم و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەبنە گرفتی بەردەوام 

زۆربەی کات، تاکە ئەنجامی بەرهەم هاتوو لە شەرم و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتیەوە، بریتیە لە قەڵسبوونێکی کاتی مرۆڤ لەو کاتەدا کە لە بۆنەیەکی دیاری کراودایە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئامادەبووان هەست بە دوودڵیەکەت ناکەن. هەروەها ئەو ئاسەوارانەی لێیەوە پەیدا دەبن تێکەڵاو نابن بە ئەرکەکانی کەسەکە. لە بارێکدا ئامادەبوان تێبینی شەرمەکەیان کرد، ئەوا کاردانەوەیان لە بەرامبەریدا توندو تیژ نابێت. لە ڕاستیشدا کەمجار شەرمکردن و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی خەسڵەتی باش دەبن بۆ کەسێک. هەندێ جار شەرمکردن بە بەڵگەی خۆ بەکەم زانین دەدرێتە قەڵەم، ئەو خۆ بەکەم زانینەش بەلای خەڵکیەوە پەسەندە. لە بەرامبەریشدا هەست نەکردن بە دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی لای هەندێ کەس دەبێتە گرفت. هەریەکێک لە ئێمە کەسانێک دەناسین. پێمان خۆشە ئەو کەسانە زیاتر بایەخ بدەن بەو قسانەی خەڵک لەبارەیانەوە دەیکەن، زۆربەشمان پێمان وایە کەمێک شەرم و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی خەسڵەتێکی سوودبەخشن. چونکە ئەگەر بەهیچ شێوەیەک بایەخ نەدەیت بە ڕاو بۆچوونی خەڵک لەبارەتەوە، ئەوا بۆی هەیە هەندێ کاری وا بکەیت کە دواجار سەرئێشە و کێشەت بۆ دروست بکەن. ئەدی تۆ بەبێ گوێدانە خەڵک هەرچی پێت خۆشە  دەیڵێیت، بەبێ ئەوەی بایەخ بدەیت بەوە قسەکانت چ کاریگەریەک لەسەر خەڵکی دادەنێن. یان لەوانەیە لە کارەکەت دوابکەویت و هەندێ پێشنیار بەبێ ئامادەسازی پێشکەش بکەیت. لەوانەشە هەندێ نهێنی بدرکێنیت لە کاتێکدا وا باشترە ئەو نهێنیانە تاکە کەسی بن و بڵاو نەبنەوە بۆیە زۆر بەخێرایی بەرامبەرەکانت کاردانەوەی نەرێی نیشان دەدەن و بۆی هەیە ئەنجامی نەخوازراویشی لێ بکەوێتەوە. هەستکردن بە کەمێک دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، پارێزگاریت لێ دەکات لەوەی هەستی بە هەندێ کار کە لەوانەیە بەرەنجامی کۆمەڵایەتی ناخۆشیان بەدوادا بێت.


سەرچاوەکان



1773 بینین