دەرهێنانی دەرمان لە ئاژەڵان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-13-21:42:00 - کۆدی بابەت: 3212
دەرهێنانی دەرمان لە ئاژەڵان

ناوه‌ڕۆك

دەرهێنانی دەرمان لە ئاژەڵان

زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر هەشت ملیۆن جۆر ئاژەڵ کردووە. لەم ئاژەڵانە شتی زۆر بەسوودمان دەست دەکەوێت، وەک گۆشت، هێلکە، شیر، پێستە و ....هیتر.
سەرەڕای ئەو مەوادانە، زۆر جۆری دەرمانیشمان دەست دەکەوێت لەو ئاژەڵانەوە کە لە چارەسەر کردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکاندا بەکار دەهێنرێت.

ئەو دەرمانانە چین کە لە ئاژەڵان دەردەهێنرێن؟

زۆربەی دەرمانە هۆڕمۆنییەکان لە ئاژەڵان دەردەهێنرێن. بۆ نموونە ئەدرینالین، کە دەرمانێکی بە بلوربووی سپییە و هۆڕمۆنی کەزەرینی (بەز و چەوری سەر گورچیلە)ـی تێدایە و لووی کەزەری سەر گورچیلە دەڕژێنێت و لە چارەسەرکردنی دڵدا بەکار دێت. ئەم ئەدرینالینە لە لوە کەزەریەکانی ئاژەڵان و بەرازەوە دەردەهێنرێت و لە ساڵی ١٩٠٤ دا دۆزراتەوە و بۆ چارەسەری نەخۆشی تەنگە نەفەسیش بەکار دێت.
دەرەقین دەرمانێکە لە لووە دەرەقییەکانی پشیلە دەردەهێنرێت و بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی پەیوەند بە لووە دەرەقییەکانەوە بەکار دەهێنرێت. بەڵام ئەنسۆلین کە دەرمانێکی ناسراوە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەدا. لە پەنکریاسی پشیلە و بەرازەوە دەردەهێنرێت.
هۆرمۆنی جنسیش لە زۆربەی ئاژەڵان دەردەهێنرێت بۆ چارەسەری زۆر لە نەخۆشییە جنسییەکانی ژنان و پیاوان بەکار دەهێنرێت. زۆرێک لە پلازمانی خوێنەکانیش بۆ زۆر لە نەخۆشییەکان، لە ئاژەڵانەوە وەردەگیرێن وەکو پلازمای ئیفلیجی منداڵان، کە ڤایرۆسەکەی لە گورچیلەی ورچەوە وەردەگیرێت. سەرەڕای ئەم دەرمانانە ئاژەڵان لە زانستە پزیشکییەکاندا سودمان پێ دەگەیەنن.
تاقیکردنەوەی سەرکەوتنی دەرمانەکان یەکەمجار لەسەر ئاژەڵان ئەنجام دەدرێن. ئەگەر سەرکەوتوو بوو ئەمجا بۆ مرۆڤەکان بەکار دەهێنرێن لە ماوەی توێکاری ئاژەڵە جۆراوجۆرەکاندا خوێندکارانی زیندەوەرزانی زۆر شت لەسەر ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ فێر دەبن. لە ماوەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئاژەڵان زانیاری زۆری دەست خستوین تا تەحەکوم بە زۆر لە جۆرەکانی ڤایرۆس و بەکتریاوە بکەین.
مرۆڤ لە ماوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئاژەڵان زۆر نەخۆشیی وەکو هاری، ئاوڵە، مەلاریا، گرانەتا و باڵەشۆڕە (خانوق) کە نەخۆشییەکە تووشی باڵندە دەبێت دۆزییەوە. سەرەڕای ئەم دەرمانانە، مرۆڤ زۆر شتی تری وەک ئاوریشم، کەتیرە، مرواری، لە ئاژەڵانەوە دەست دەکەوێت.


سەرچاوەکان



857 بینین