میوکاردیت-هەوی ماسولکەی دڵ (Myocarditis)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-15-01:38:00 - کۆدی بابەت: 3291
میوکاردیت-هەوی ماسولکەی دڵ (Myocarditis)

ناوه‌ڕۆك

میوکاردیت-هەوی ماسولکەی دڵ (Myocarditis)

مەبەست لە میوکاردیت هەوی ماسولکەی دڵە کە دەتوانێ هۆکارەکانی ئەمانە بێت:
• واڵابوونی دیوەکانی دڵ و گەورە بوونی ناسروشتی دڵ(کاردیۆمگالی –cardiomegaly).
• ئازاری خانەکانی (cells) ماسولکەی دڵ.
داماوی دڵ.
• پێکهاتنی دەڵەمەی خوێن (thrombosis) لە دیوارەکانی دڵ.
هۆیەکانی میوکاردیت جۆراوجۆرن، وەک:
• هۆکاری ڤایرۆسی یان بەکتریایی.
• کاریگەری بەشێک لە دەرمانەکان وەک: کۆکائین، سولفۆنامیدەکان (sulfonamides) ئیزونیازید (isoniazid)، تیتراسیکلین(tetracycline)،تری سیکلیک ئانتی دەپرەسانتەکان ((tricyclic antidepressants.
• تۆکسینەکان وەک کاربۆن منۆئۆکساید.
• نەخۆشیەکانی سیستەمێکی لەش وەک هەوی رەگەکانی خوێن (vasculitis).
• سارکۆئیدۆز(sarcoidosis)نەخۆشییەکی درێژخایەنی گشتییە کە هۆیەکانی نەناسراوە. لە زۆربەی ئەندامەکان گرێی ورد بە ئەندازەی شەکر یا خیز بەرهەم دێ کە پێیان دەگووترێ گرانۆلووم (granulomas).

نیشانەکان 

• ماندوویی و لاوازی.
• ئێشی ماسولکە و جومگەکان.
• نارێک لێدانی دڵ.
• تەنگ نەفەسی بە تایبەت لە کاتی وەرزش.
• بێ هۆش بوون دەتوانی ئاکامی نارێک لێدانی دڵ بێ.
• ئێشی سنگ
لە منداڵاندا زۆرتر نیشانەکانی خوارەوە دەبیندرێ:
• بێ ئیشتیایی.
• شین و بۆربوونەوەی رەنگی پێست.
چارەسەرکردن 
• دەرمانی ئەو هۆیانە کە سەرچاوەی نەخۆشین.
• بەرتەسک کردنی جموجۆڵی فیزیکی لەش.
• دەرمانی نارێک لێدانی دڵ.

 

 


سەرچاوەکان



1557 بینین