قەدری جان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-15-23:43:00 - کۆدی بابەت: 3316
قەدری جان
شاعیر و ئەدیبان

لە نێوان ئەسکەندەرونە و ئەنتاکیێ بووە بە مامۆستا. لە ساڵی (١٩٣١) لەبەر ڕەوشی سیاسی چووە جزیرێ، ماوەیەک ژیانی لەوێ بەسەر برد

قەدری جان كێیە؟

ساڵی لەدایكبوون و كۆچی دوایی: ١٩١١ز-١٩٧٢ز

ناوی (عەبدولقادر عەزیز جان)ە لە ساڵی (١٩١١)ز لە کوردستانی باکوور لە گوندی (دێریک) لە نزیک شاری ماردینەوە لە دایک بووە، لە هەمان گوند دەستی بە خوێندن کردووە هەتا گەیشتووەتە قۆناغی (خانەی مامۆستایان) لە شاری (ئەزمیر) تەواوی کردووە، لە نێوان ئەسکەندەرونە و ئەنتاکیێ بووە بە مامۆستا. لە ساڵی (١٩٣١) لەبەر ڕەوشی سیاسی چووە جزیرێ، ماوەیەک ژیانی لەوێ بەسەر برد، پاشان چووە دیمەشق و ئامودە و قامیشلۆ، لە قامیشلۆ بوو بە مامۆستا و پاشان گوازرایەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە لە دیمەشق وەکو فەرمانبەر، دواتر بووە سەرپەرشت، هەر لەو قۆناغەدا لەگەڵ نووسەر و ڕۆژنامەنووسە ناودارەکانی وەک: (د.کامیران بەدرخان و نورەدین زازا و جگەرخوێن و ئۆسمان سەبری) کەوتووەتە کار و دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری (هاوار) کردووە. 
لە ساڵی (١٩٣٦)ز هۆزانڤان قەدری جان یەکەم هەڵبەستی سەربەخۆی نووسی و بڵاویکردەوە، بەم شێوەیە دەبێتە سەرکێشی کاروانی هەڵبەستی هاوچەرخی کوردی، یەکێک بوو لەو شاعیرانەی هەمیشە نوێکردنەوەی لە ئەدەبیاتی کوردیدا کردووە. لە ساڵی (١٩٥٥)ز دەستی لە کاری وەزارەتی پەروەردە کێشاوەتەوە، ژیانی پڕ بووە لە ناخۆشی و چەندین جار کەوتووەتە زیندان. لە ساڵی (١٩٥٧)ز لەگەڵ شاندی لاوانی کورد لە سوریا چووەتە مۆسکۆ بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین ڤیستیڤاڵی لاوانی جیهان، بارزانی نەمری لەوێ بینی.

جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر کاری حکومی و لە ساڵی (١٩٧١)ز خانەنشین دەکرێت. لە ڕۆژی ٩/٨/١٩٧٢ز لە تەمەنی (٦١) ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی (خالید نەقشبەندی) لە دیمەشق بەخاک دەسپێردرێت.
قەدری جان دوو سروودی بۆ بارزانی نەمر گوتووە لەژێر ناوی (سەردارێ کوردان بارزانی) و (شێرێ وەلات... بارزانی هات).
قەدری جان لە زۆر گۆڤار و ڕۆژنامەدا هەڵبەستی بڵاوکردۆتەوە و بەشداری لە دانانی چەندین پەرتووکی قوتابخانەدا کردووە و چەندین شعری چاپنەکراوی هەیە، شارەزایی لە زمانی تورکی و عەرەبی و فەڕەنسیدا هەبوو، هەروەها زمانی کوردی بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی (سەروو، خواروو) زانیوە.

بەرهەمەکانی قەدری جان

١- داستان بە شیعر.
٢- ئەلف و بێی کوردی.
٣- دیوانی هەڵبەستی (١٩٥٧).
٤- ڕۆمانی (شڤانێ کورد)ی عەرەبی شەمۆی لە فەڕەنسییەوە وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی ، ساڵی (١٩٤٧) بە پیتی لاتینی لە بەیروت چاپکراوە.

نمونەیەک لە هەڵبەستەکانی

بەگی ئاخیر زەمان
دۆستی من
دوژمنێ پۆستی من
بەگێ ئاخر زەمان 
یەڤ زەمبیلا تە پێ هات
نەمە داتێ ژ ئاسمان
بەنی وێ ڕزییا
لە ناڤا ڕێ قەتییا 
ئو.. کەت
کەتە ناڤ دەریا سۆر
دەریا سۆر ژێڕا بوو گۆڕ
دەریا سۆر ژ فیرعەون و چەند خودێ بچوکرا بووکەفەن
***
مووسا و موریدێن وی
هەمی
بێ پرو پێ گەمی
ژ وێ دریایێ دەرباز بوون
ژ جەور و جەفایێ خەلاس بوون
مووسا ل سەر ڕەقسی
فیرعەون ل ور فەتسی
نەمروودێ بچوک
مە ب ئاگر دترسینە
پڤ مەشکا ڤالا
ئەی کەڤناڕەیێ سالا
باوەڕیا دڵێ مە
تاقەتا ملێ مە
ژ ئیمانا ئیبراهیم
پێترە، نەکێم ترە
ڤیا بزان
ئەی پیغەمبەرێ دزان
دۆستێ من
دوژمنێ پۆستی من
بەگێ ئاخر زەمان
ئەڤ زەمبیلا تە پێ هات
نەمەداتێ ژ ئاسمان
***
مەزناتی
نە ب پارە و مالە
نە ب گۆڕینا کالە
مەزناتی
ب جەوهەرێ ئینسانە
ب عیلم و عیرفانە
بەڵێ... ئەم خەزانێ مالن
لی زەنگینێ کەمالن
زەنگینێ ئیدیالین
دۆستێ من
دوژمنی پۆستی من
بەگێ ئاخر زەمان
ئەڤ زەمبیلا تە پێ هات 
نەمەداتێ ژ ئاسمان
***
کۆشکا تەیە هیم ڤالا
یا ب نینۆکا پالا
ئین ب خوون
ئین برین
گەلەک رەبەن ژ برچیتییا کوشت
تە ئاڤا کر دبندا ڕوونشت
ئەوێ ل سەر سەری تە هەلوەشە
گەر چی دڵی مە ب تە نائێشە
لێ ئەم دخازن
ب دل دبازن
زارۆیێن تە ئێ بێ گونەهـ
کو ب هێژمار هەنە نەهـ دەهـ
ژ وی تالووکێ خەلاس بکەن
ب ڕێیا ڕاست دا دەرباس بکەن
ڕێیا ڕاست، ڕێیامە
ئەوە باوەریا مە
زنجیر شکاندن
ئارمانج گەهاندن
***
با بلیسکا بیستان
دیرۆکا ڕاستان
دبێژە
ببێژە
گوهـ مەدە ئەفسانەیێ دێوان
ب شۆندا نەمینە ژ کاروان
کاروانێ مەدەنیەت
گروهێ بەشەرییەت
خولاسە
پێشیێ و پاشییا فەلسەفە
فەلسەفە یامە
ئەڤە
دین، مەزهەب ئیمان
ببە ئینسان ببە ئینسان
***


سەرچاوەکان



5148 بینین