خەڵووزی بەردین وەک سەرچاوەی وزە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-23-21:27:00 - کۆدی بابەت: 3600
خەڵووزی بەردین وەک سەرچاوەی وزە
سامانە سروشتییەکان

ئینسکلۆپیدیای زانیاری- تاکو ئێستا خەڵووزی بەرد سەرچآوەیەکی گرنگ پێک دێنێت لە سەرچاوەکانی وزە ...

ناوه‌ڕۆك

خەڵووزی بەردین وەک سەرچاوەی وزە

تاکو ئێستا خەڵووزی بەرد سەرچآوەیەکی گرنگ پێک دێنێت لە سەرچاوەکانی وزە، سەرەڕای ئەوەش کەرەستەیەکی خاوە بۆ پیشەسازی. گرنگی خەڵوز دەگەڕێتەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی بە هەڵم کار دەکەن، لە ساڵی (1764)ـدا، و تاکو ئێستاش ئەو گرنگییەی ماوە سەرەڕای دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی وزە وەک نەوت. بەڵام گرنگی خەڵووز وەک کەرەستەیەکی خاوی پیشەسازی هەر ماوە وەک ماددەیەکی پێویست لە پیشەسازی کانزاییدا، بە تایبەتی پیشەسازی ئاسن و پۆڵا، هەروەها خەڵوز بەشدار دەبێت لە پیشەسازی ئامۆنیا و بۆیە و دەرماندا و لە پیشەسازی نایلۆن و لاستیکی دەستکرد و لە گەلێک جۆرە پیشەسازیی تریشدا بەشدار دەبێت. خەڵووز کەرەستەیەکی ڕووەکیە لە سروشتدا دروست بووە بەهۆی شیبوونەوەی کیمیایی ئەو دارستان و ڕووەکانەی لەسەر زەوی و لە ناو زەلکاوەکاندا پێش (١٠٠٠) ملیۆن ساڵ بوون وە پاش ماوەیەکی زۆر ئەم ڕووەکانە کەوتوونەتە ژێر زەوییەوە لە ژێر پاڵەپستۆ و گەرمییەکی زۆردا ڕەق بووە. لەبەر ئەوە خەڵووز لە ناوچەی بەردی نیشتویی (الصخور الرسوبیة)ـدا هەیە.


سەرچاوەکان



2097 بینین