چۆن هەنگوینی ئەسڵی دەناسیتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:34:00 - کۆدی بابەت: 3626
چۆن هەنگوینی ئەسڵی دەناسیتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

هەنگوینی ئەسڵ

هەنگوینی ئەسڵ ئەو هەنگوینەیە كە بەشێوەیەكی سرووشتی لە هەنگەكانەوە بەرهەمدێت و لەلایەن جوتیارەكانەوە بەشێوەیەكی دەستی كۆدەكرێتەوە، بەڵام نابێت بەهیچ شێوەیەك ماددەی دەستكردی تێبكرێت، وەك ماددە پارێزەرەكان، ڕەنگە خۆراكییەكان، تام و شەكرەكان، هەروەها نابێت ئەو هەنگانە بەكاربهێنرێت كە دەستكاری بۆماوەییان كراوە چونكە بەمشێوەیە دەچێتە قاڵبی ماددە دروستكراوەكانەوە.

پشكنینی تاقیگەیی

دەتوانیت هەنگوینی ئەسڵی بناسیتەوە لەڕێگەی پشكنینی ڕێژەی پاكی هەنگوینەكە لە تاقیگەكاندا، یان دەتوانیت پێش كڕینی هەنگوینەكە سەیری لیستی پێكهاتەكانی بكەیت.

تاقیکردنەوەی ئایزۆتۆپی کاربۆنی جێگیر (Stable carbon isotope test)

ئەم تاقیكردنەوە بە باشترین ڕێگە دادەنرێت بۆ ناسینەوەی هەنگوینی ئەسڵ، ئەم ڕێگەیە بەكاردێت بۆ تاقیكردنەوی هەنگوین بە ڕێژەی گەورە گەورە، بەتایبەتی لە كارگەكاندا، هەروەها لەلایەن ڕێخراوی (AOAC) بەكاردێت بۆ پشكنینی خۆراكەكان، ئەم ڕێگەیە هەڵدەستێت بە پێوانی ڕێژەی كاربۆنە جێگیرەكان لەناو پێكهاتەكانی پڕۆتین و شەكرەكاندا.

تەكنیكی جیاكردنەوەی ئایزۆتۆپەكان (Isotope separation)

ئەم ڕێگەیە بەكاردێت بۆ جیاكردنەوەی هەنگوینی ئەسڵی لەو هەنگوینانەی كە بە غەش دروستكراون، كە هەندێك جار فرۆشیارەكان هەڵدەستن بە تێكەڵكردنی هەنگوینی ئەسڵ لەگەڵ هەنگوینی عادی، چونكە هەنگوینە عادییەكە شەكری ڕووەكی تێدایە بەم ڕێگەیە دەتوانین لێكیان جیابكەینەوە، بەڵام ئەم ڕێگەیە بۆ هەموو جۆرە شەكرەكان كار ناكات چونكە ناتوانێت ئەو شەكرانەی كە لە C3 وەرگیراون بیانناسێتەوە،

تایبەتمەندییەكانی هەنگوینی ئەسڵی

  • تامێكی خۆشی هەیە
  • ڕێژەیەكی زۆر لە ئەنزیمەكانی تێدایە
  • هەستیاری (حەساسییەت) كەمدەكاتەوە
  • ڕێژەیەكی زۆر لە ماددەی دژەئۆكسانی تێدایە
  • چەوری نییە
  • شل نییە، ناتوانیت بە ئاسانی بیكەیتە ناو دەفرێكی ترەوە
  • لەئاودا ناتوێتەوە


سەرچاوەکان

690 بینین