بنەماکانی بەرهەمهێنان - Factors Of Production

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-00:58:00 - کۆدی بابەت: 3732
بنەماکانی بەرهەمهێنان - Factors Of Production
ئابووری

بریتییە لە سەرجەم ئەو دەرامەت و کەرەستانەی لە سروشتدا هەن، هەروەها هەموو شتەکانی سەر زەوی و ئەو دەرامەتە ماددیانەش دەگرێتەوە

ناوه‌ڕۆك

بنەماکانی بەرهەمهێنان چین؟

ئەو ئامرازانەن کە بەهۆیەوە پڕۆژەکان و ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن. بە واتایەکی دیکە (هەموو ئەو شتانەن کە بەشدار دەبن لە کرداری بەرهەمهێنان). بنەماکانی بەرهەمهێنان ئەمانەن:

زەوی (دەرامەتە سروشتییەکان)  Natural Resources 

بریتییە لە سەرجەم ئەو دەرامەت و کەرەستانەی لە سروشتدا هەن، هەروەها هەموو شتەکانی سەر زەوی و ئەو دەرامەتە ماددیانەش دەگرێتەوە کە لەسەریەتی، هەروەها ئەوەش دەگرێتەوە کە چواردەوری زەوی داوە (محیط الأرض) زەوی بنەمایەکی گرنگە، چونکە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنان و لەسەریدا کردارەکانی بەرهەمهێنان ئەنجام دەدرێن.

کار (دەرامەتە  مرۆییەکان)  Human Resouces

کار: چالاکییەکی هۆشیارانەی مرۆڤە بە مەبەستی ئەوە ئەنجام دەدرێت کە سوودێک بگەیەنێت یان سوودێک زیاد بکات.
یان بریتییە لە چالاکییەکی قورسی ناچاری (ملزم)ـی مرۆڤ و بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کۆمەڵگە دادەنرێت. 
بۆ ئەوەی کارکردن واتایەکی ئابووری هەبێت پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت:

  • ئەم هەوڵەی ئەنجام دەدرێت لە لایەن مرۆڤەوە بێت، بە زۆر نەبێت، بەڵکو بە ئارەزوو بێت (الرغبة Desire). وەکو سوغرە پێکردن.
  • کەسێکی هۆشمەند کارەکە ئەنجام بدات، بۆ ڕابواردن و کات بەسەر بردن نەبێت.
  • ببێتە مایەی دروستبوون یان زیاد بوونی کەڵک (سوود).

سەرمایە  Capital

جۆرێکی تایبەتە لە چالاکی مرۆڤ، هەندێ جار لە ژێر ناوی کار دادەنرێت، بەڵام جۆرێک لە تایبەتمەندی خۆی هەیە. ئاماژەش بە گرنگی کۆکردنەوەی بنەماکانی دیکەی بەرهەمهێنان دەکات (زەوی، کار، سەرمایە) و بەکارهێنانیان لە کرداری بەرهەمهێناندا، و بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە و لە ئەستۆگرتنی مەترسییەکانی جێبەجێکردنی. ڕێکخەر ئەو کەسە نییە کە تەنها ئەرکی بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی پێ ڕادەسپێردرێت، بەڵکو پێشڕەو ئەو کەسەیە کە هەموو بەهرە و تواناکانی لە خزمەتی پڕۆژەکە دادەنێت بۆ گەشەپێدانی، ئەویش لە ڕێگای بەرهەمهێنانی شمەکی نوێ یان بەکارهێنانی ڕێگای تەکنەلۆژی نوێ لە بەرهەمهێناندا.


سەرچاوەکان



5126 بینین