باشترین کاتەکانی خەوتن لە ڕەمەزان

باشترین کاتەکانی خەوتن لە ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-23:37:00 - کۆدی بابەت: 3873
باشترین کاتەکانی خەوتن لە ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

باشترین كاتەكان بۆ خەوتن

ئایا كەمخەوی لە مانگی ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی قەڵەوی؟ بەپێی لێدوانێكی دكتۆر (منير العبيدي) لە نۆرینگەكانی كلیڤلاند لە دوبەی: "بەبۆنەی كەمخەویەوە گۆڕانكاری لە هۆڕمۆنەكانی تایبەیت بە برسێتی ڕودەدات، كە وا لە كەسەكە دەكات زیاتر حەز بە خواردنە چەور و شیرینەكان بكات، بەمەش كێش زیاد دەكات"، بۆیە زۆر گرنگە ئاگامان لە كاتەكانی خەوتن بێت و بە باشی بخەوین.

كاتەكانی خەوتن

لێرەدا باسی باشترین كاتەكانی خەوتن دەكەین لە ڕەمەزاندا:

  • خەوتن لە ماوەی نێوان نانی ئێوارە و پارشێودا، بەڵام نابێت لە 4 كاتژمێر زیاتربێت
  • خەوتن بۆ ماوەی 2 كاتژمێر دوای پارشێوكردن، پاشان دەستكردن بە چالاكی ڕۆژانە
  • خەوتن بۆ ماوە 20 خولەك لە دوای نیوەڕۆ بۆ بەدەستهێنانەوەی وزە

ئایا خەوتن دوای بەربانگكردنەوە زیانی هەیە؟

هەموومان دەزانین كە جەستەمان بەبۆنەی بەڕۆژووبوونەوە لاواز بووە و پێویستی بە خۆراكە، بۆیە خەوتن دوای ڕۆژوو شكاندن دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیمان، هەروەها بەگشتی خەوتنی دوای نانخواردن كاریگەری نەرێنی زۆری هەیە، كە بریتین لە:

توشبوون بە تێكچوونی كۆئەندامی هەرس، وەك: سوتانەوەی گەدە و قورسبوونی هەرسكردن

زیادبوونی كێش

هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی

توشبوون بە كەمخەوی

چۆن دووربكەوینەوە لە خەواڵووبوون دوای بەربانگكردنەوە؟

خەواڵووبوون لەدوای نانخواردن پەیوەندی بە چەند هۆڕمۆنێك و جۆری ئەو خواردنەوە هەیە كە دەخورێت، هەروەها هەندێك كات پەیوەندی بە كۆئەندامی هەرسەوە هەیە، لێرەدا باسی چەند خاڵێك دەكەین بۆ كەمكردنەوە خەواڵووبوونی دوای نانخواردن:

  • خواردنەوەی ڕێژەیەكی باش لە ئاو دوای بەربانگكردنەوە
  • دابەشكردنی نانی بەربانگ بۆ چەند بەشێكی بچووك، دووركەوتنەوە لە خواردنی بڕێكی زۆر لە خواردن لە یەك كاتدا
  • خواردنە تەندروستەكان بخۆ وەك ئەو خواردنانەی كە كابۆهێدرات و چەورییە تەندروستەكانیان تێدایە
  • تەواوكەرە خۆراكییەكان بخۆ بۆ هێشتنەوەی وزەی جەستەت
  • لەكاتە پێویستەكاندا بەباشی بخەوە
  • دووركەوتنەوە یان كەمكردنەوەی خواردنی كافاین 
  • ئەو خواردنانە بخۆ كە ئەلیكترۆلایت (electrolyte)ـیان تێدایە، وەك: سپێناخ، پەتاتە، برۆكۆلی، فاسۆلیا


سەرچاوەکان

255 بینین