زاڵبوون بەسەر نەفسی خۆمان لە ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-29-14:31:00 - کۆدی بابەت: 3887
زاڵبوون بەسەر نەفسی خۆمان لە ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

چۆن لەمانگی ڕەمەزاندا بەسەر خۆماندا سەربكەوین؟

مانگی ڕەمەزان چەندین سوودی جەستەیی و دەروونی هەیە، چونكە بە ڕۆژووگرتن لە تاوان و گوناهەكانمان پاك دەبینەوە و هەروەها فێردەبین چۆن بەسەر حەز و ئارەزووەكانماندا زاڵ ببین و ئیرادە و نەفسمان بەهێز دەبێت، مانگی ڕەمەزان وەك قوتابخانەیەكی ئارامگرتن وایە كە فێری پشوودان و ئاشی دەبین لێوەی، هەروەها هەموو خەم و كێشەكانمان دەسڕێتەوە، لیرەدا باسی چەند خاڵێك دەكەین بۆ سەركەوتن بەسەرخۆماندا لە مانگی ڕەمەزان:

بە دڵێكی پاكەوە بگەڕێوە بۆلای خودا

بۆیە ڕەمەزان بەم ناوەوە ناونراوە چونكە تاوانەكان نەخۆش دەخات و لەناویاندەبات، هەروەها دەبێت لەم مانگەدا تۆبە بكەین كە لە دڵ و ڕۆحمانەوە هەڵبقۆڵێت، و لەم مانگەدا چاكەكردن خێری زیاترە و دەبێت دوعا و پاڕانەوەكانمان زیاد بكەین چونكە خودای گەورە لە گونها گەورە و بچوكەكانمان خۆشدەبێت.

لەبیرنەكردنی نزاكانی بەیانی و ئێوارە

لە ڕەمەزاندا كاتیك دابنێ بۆ ئەنجامدانی خوێندنی نزاكانی بەیانی و ئێوارە، بۆ نزیكبوونەوە لە خودای گەورە و پاراستنمان لە شەیتان و پاككردنەوەی گوناهەكانمان، هەروەها چەندین جۆری جیاوازی دوعا هەیە كە كاتی زۆر ناوێت، بۆیە دەبێت كاتێكی باشیان بۆ تەرخانبكیەن و هەوڵبدەین لە ماناكانیان تێبگەین.
دەتوانین كتێبێكی بچووكی نزاكان بكڕین و لەلای شوێنی خەوتنەكانمان دایبنێین بۆ ئەوەی كاتی نزاكردنمان لەبیرنەچێت، یان دەتوانین بە جوانی بەرگێكی تێبگرین و بیكەین بە دیاری بۆ كەسە نزیكەكانمان.

دانانی خشتەیەك بۆ نزاكردن

پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان بەتەنها دابنیشە و لەسەر دەفتەرێك ئەو كارانە بنوسە كە دەتەوێت ئەنجامیان بدەیت، وەك كاركردن، خوێندن، دوعاكردن، ئەركەكانت تەنانەت سەردانكردنی خزم و كەسوكارت، دانانی خشتەیەكی كاتی یارمەتیت دەدات لە ڕێكخستنی كاتەكانت و دووركەوتنەوە لە بەفیڕۆدانیان، پاشان دەتوانیت خشتەیەكی ڕۆژانە یان هەفتانە دابنێیت بۆ ئەنجامدانی عیبادەتەكان، وەك نوێژكردن و تەواوكردن (خەتم)ـكردنی قورئانی پیرۆز، نزاكردن، یارمەتیدانی دایك و باوك، هەوڵبدە كە پلانەكانت ئاسانبن و بتوانیت جێبەجێیان بكەیت.

دووركەوتنەوە لە 3 خووی خراپ

گەر بتەوێت لە خووە خراپەكانت دووربكەویتەوە، ئەوا دەبێت بە درێژایی 21 ڕۆژ ئەنجامیان نەدەیت، بۆیە مانگی ڕەمەزان بەهەلێكی باش دادەنرێت، سەرەتا 3 خوو هەبژێرە كە دەتەوێت دووربكەویتەوە لێیان، بۆنمونە بەفێڕۆدانی كات لە سۆشیال میدیاكان، دەتوانیت لەم مانگە پیرۆزەدا دووبكەویتەوە لێی و لەجیاتی شتانێكی بەسوود ئەنجامبدەیت، دوای تەواوبوونی مانگەكە دەزانیت كە هیچ سوودێكی نەبووە بۆت و بەتەواوی لێی دووردەكەویتەوە.

خوویەكی باش زیاد بكە

دەتوانیت خوویەكی باش و نوێ زیاد بكەیت بۆ هەڵسوكەوتت بەهەمان شێوەی پێشوو كە باسمانكرد، واتە بە ئەنجامدانی ئەو خووە نوێیە بەبەردەوامی بۆ ماوەی 21 ڕۆژ.

ئامانجەكانت لەگەڵ هاوڕێیەكی باشدا دابەش بكە

ئەو ئامانجانەی كە هەوڵ بۆ بەدیهێنانیان دەكەیت لە مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ كەسێكدا دابەش بكە، زۆرجار كەسەكان ئامانجەكانیان بە هەوڕێكانیان دەڵێن بۆ ئەوەی پابەندبن پێی، هەورەها دەتوانێت لە ئەنجامدانیدا یارمەتیت بدات، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت كە ئامانجەكانت بە كەسانی سەركەوتوو باش بڵێیت، نەك هاوڕێی خراپ و تەمەڵ.


سەرچاوەکان



564 بینین