ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازاری ١٩٩١ بە کورتی

ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازاری ١٩٩١ بە کورتی

له‌لایه‌ن: ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-29-22:30:00 - کۆدی بابەت: 3912
ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازاری ١٩٩١ بە کورتی

ناوه‌ڕۆك

ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازاری ١٩٩١

دەبێ میللەت مافی خۆی وەربگرێت و تۆڵەی زوڵم و زۆرداری هەر بکاتەوە و هەرواش بوو، بۆیە بەرەی کوردستانی بە ئەنجامدانی پلانێکی تۆکمەداڕێژراو بە پشتیوانی سەرتاسەری جەماوەری کوردستان، لە ڕۆژانی یەکەمی مانگی ئازاری ١٩٩١دا ڕێبەڕایەتی ڕاپەڕینی مەزنی کرد  بە گڕوتینێکی واوە کە پیاوانی رژێمی عێراق و خوێنڕێژەکانی وەکو پووش و پەڵاشی دەم و رەشەبایان لێهات. دەزگاکانی رژیمی عێراق لە بارەگای حزبی و ئەمن و هەواڵگیریەکان و موخابەرات و جەیشی شەعبی و سوپا کەوتنە بەر زەبری ڕق و تۆڵی ڕۆڵەکانی میللەی و شۆڤیینەکان سزای ڕەوای خۆیان وەرگرت. ئەوەشی دەرفەتی هێنا هەڵهات و چووە نێو باوەشی رژێمەوە. ئەوە لەیاد ناکەین کە ئەم ڕاپەڕینە مەزنە سەرپێی و لە خۆوە ڕووی نەداوە، ڕاسیە سەرانسەری میللەت بە پیاو و ژن و منداڵەوە بەشداریان تێداکرد، بەڵام هەروەکو ئاماژەمان پێی کرد، نەخشەی ڕاپەڕین کێشرابوو بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩١ کە بڕیاردرابوو تێکۆشانی جەکدارانە لە ناو شارەکاندا دەست پێبکات و هەر پێشمەرگە  گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان ڕی نیشاندەر بوون و هەر ئەوانیش بەهانەوە هاتن.

ڕاپەڕینەکەی ئازاری ١٩٩١ی چی بەدەست هێنا؟

١. ڕزگارکردنی سەرتاپای کوردستان لە زاخۆوە تا خانەقین.
٢. ڕاپەڕین هەموو پارت و چینەکانی کوردسیان هاوبەشیان تیاداکرد.
٣. رژێم سووک و ڕسوا بوو ئەو هەیبەتە ترسناکەی لەناو خەڵکدا هەیبوو سڕایەوە.
٤. چەک کردنی زیاتر لە دوو فەیلەق و زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەرباز خۆیان بەدەستەوە دا و دەست بەسراگرتنی هەموو چەکەکانیان بە چەکی قورسیشەوە.
٥. دەست بەسەرداگرتنی هەموو نهێنییەکانی ئەمن و ئیستیخبارات.
٦. کەلوپەل  و کەرەستەی حیزبی و سەربازی و کەرەستەی سەر بە مەقەڕ و پارت و سوپا، کە بەهای سەدان ملیۆن دینار بوو کەوتە دەست خەڵکەوە.


سەرچاوەکان

169 بینین