زەکاتی ماڵی بازرگانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-01-23:52:00 - کۆدی بابەت: 4052
زەکاتی ماڵی بازرگانی
پایەکانی ئیسلام و باوەڕ

ئەگەر بە پارەی ئێرانی کڕیبووی، بە پارەی ئێرانی نرخی فرۆشتنی بە قازانجەوە بۆ دائەنێ، و ئەگەر بە عێراقی کڕیبووی، هەر بە عێراقی ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

زەکاتی ماڵی بازرگانی چۆن دەبێت؟

واتە: کڕین و فرۆشتن بۆ قازانج کردن. ئەقرسێندری، واتە: نرخ دائەندرێ بۆ کەلوپەلی بازرگانی بەگوێرەی نرخی فرۆشتنی کەلوپەلی بازاڕ، لەکاتی کۆتایی هاتنی ساڵێک لەو رۆژەوە کە کڕیویەتی بەو جۆرە پارەیەی کە ماڵەکەی پێ کڕاوە، ئەگەر بە پارەی ئێرانی کڕیبووی، بە پارەی ئێرانی نرخی فرۆشتنی بە قازانجەوە بۆ دائەنێ، و ئەگەر بە عێراقی کڕیبووی، هەر بە عێراقی نرخی فرۆشتنی بە قازانجەوە بۆ دائەنێ، ئینجا ئەگەر بە قازانجەكە گەیشتە ڕادەی زەكات -کە نرخی سەد و چل میسقالی زیوە- ئەوە زەکاتی لێ ئەدات.

تێبینی

ئەگەر لە مانگی ڕەمەزان شتێکی کڕی بە هەزار دینار، ئینجا لە کۆتایی ساڵ نرخی بووە دوو هەزار دینار، ئەوە ئەبێت زەکات لە دوو هەزار دینارەکە بدات.

بڕەكەی چەندە؟

واجبە زەکات بدا لە ماڵی بازرگانی چارێکی دەیەک، واتە: لە (چلا) یەک، لە (سەدا) دوو نیو، بەو مەرجەی بگاتە نرخی سەد و چل میسقالی زیو (عن سمرة -رضي الله عنه-: کان النبی ﷺ یأمرنا: أن نخرج الصدقة فیما نعده للبیع) رواه أبوداود، (سەمورە) ئەفەرمووێ: پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێ ئەکردین، زەكاتی ئەو ماڵە بدەین کە بۆ فرۆشتن ئامادەی ئەکەین.

ئەبێ لە زەکاتی بازرگانیدا پارە بدرێتە زەکات، واتە: دروست نییە کەلوپەل لە زەکات بدرێ.

ڕوونكردنەوەی زیاتر

١- ئەو شتەی بە نیازی بازرگانی کڕیویەتی، دوایێ لە فرۆشتنی پەشیمان ئەبیتەوە و بۆ خۆی دایئەنێ، ئەوە زەکاتی تێدا نییە.
٢- هەروەها کەلوپەلی ناو ماڵی خۆی کە دەیفرۆشێ ئەویش زەکاتی تێدا نییە، بەڵام ئەگەر تا ساڵێک پارەکەی لەلا مایەوە، ئەبێ زەکاتی پارەکە بدات.
٣- ئامێرەکانی پیشەسازی و کەلوپەلی ناو دوکان -کە بۆ فرۆشتن دانەندراون- خانووی بەکرێدراو و ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ کردن و بارهەڵگرتن و کرێ پێ کردن و ئامێری کێڵان و دروێنە، ئەوانە هیچیان زەکاتیان تێدا نییە، بەڵام ئەگەر بەروبومیان هەبوو، و بۆ ماوەی ساڵێک پاشەکەوت کرا، ئەبێ زەکات لە بەربومەکەی بدات.
٤- ئەگەر کەسێک بازرگانی سەر پێی ئەکرد، وەک ئاژەڵ فرۆشتن و ئۆتۆمبێل فرۆشتن و خانوو فرۆشتن، ئەوە هەر کاتێ ساڵێک ڕابرد، ئەبێ زەکاتی ئەوانە بدات، بەگوێرەی نرخی فرۆشتنی بازاڕ


سەرچاوەکان



922 بینین