چۆن تەکنەلۆژیا کار لە مێشکمان دەکات؟

چۆن تەکنەلۆژیا کار لە مێشکمان دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-03-23:02:00 - کۆدی بابەت: 4124
چۆن تەکنەلۆژیا کار لە مێشکمان دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

دەستەواژەی تەكنەلۆژیا

تەكنەلۆژیا دەكرێت پێناسەبكرێت بەوەی كە ئەنجامی زانستی تاکەکانە كە بە شێوەیەك بەكاردێت بۆ ئاسانكردنی ژیانی ڕۆژانەی بەكارهێنەرانی، لە ڕێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیاوە مرۆڤەكان دەتوانن بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ كێشەكانی ڕۆژانەیاندا بكەن، بابەتی تەكنەلۆژیا بابەتێكی ڕێژەییە چونكە هەموو ساڵێك تەكنەلۆژیای نوێ دەردەچێت كە بەكارهێنانی داهێنانە تەكنەلۆژییە كۆنەكان كەمتر دەكاتەوە، هەروەها تەكنەلۆژیا بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر مێشك و شێوازی بیركردنەوەی تاكەكان هەیە.

چۆن تەكنەلۆژیا كار لە مێشكمان دەكات؟

وەڵامدانەوەی پرسیاری چۆن تەكنەلۆژیا كار لە مێشكمان دەكات بریتییە لە كۆمەڵە گۆڕانكاریەك كە بەبۆنەی ئامێرە تەكنەلۆژییەكانەوە دروستبووە بووەتە هۆری گۆڕینی شێوازی بیركردنەوەی تاكەكان بەرامبەر شتەكانی چواردەوریان، لێرەدا وەڵامی پرسیارەكە بە چەند خاڵێك دەدەینەوە:

  • تاكەكان زیاتر ڕوودەكەنە ئەو شتانەی كە تەكنەلۆژین، هەروەها هەوڵدەدەن كە فێری بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی تر ببن بە مەبەستی بەرزكردنەوەی توانا زانستی و پیشەییەكانیان بۆ دروستكردنی كێبڕكێ لە بازاڕی كاركردندا.
  • بەڕێوبەری ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکان هەندێک تەکنەلۆژیای نوێ زیاد دەكەن بۆ هێڵەکانی بەرهەمهێنان و هەروەها تێكەڵكردنی ڕێگا تەكنەلۆژییە نوێیەكان بە بەڕێوەبردن
  • زیادكردنی ڕێگای نوێی فێربوون بۆ كۆمەڵە فێركارییەكان، وەك خوێندن لە دوورەوە (ئۆنلاین)، كە ئەمە ڕێگەیەكی نوێیە لە سیستمی فێركردندا چونكە دەتوانیت چەند بڕوانامەیەكی جیاواز بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی خوێندنی ئۆنلاینەوە
  • بوونی ئامادەباشی دەروونی بۆ قبوڵكردنی هەر داهینانێكی نوێ كە پێشتر بە مەحاڵ دانراوە، وەك چۆن ئێستە بیرۆكەی ڕۆبۆتەكان زیاتر قبوڵ دەكرێن و بەكاردێن بۆ جێگرتنەوەی كارە پركتیكییەكانی مرۆڤەكان

لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی تەكنەلۆژیا

بۆئەوەی سوودێكی بەرچاو لە تەكنەلۆژیا وەربگرین پێویستە هەوڵبدەین لە لایەنە نەرێنییەكانی تەكنەلۆژیا دووربكەوینەوە.

  • دیارترین لایەنە ئەرێنییەكانی تەكنەلۆژیا بریتییە لە: كەمكردنەوەی كاتی خایانراو و وزەی بەكارهێنراو بۆ ئەنجامدانی كارەكانی ڕۆژانە، زیادكرنی گۆڕینەوە زانیاری لەنێوان تاكەكاندا، هەروەها زیادكردنی ئاسی ڕۆشنبیری تاكەكانی كۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی ڕێگای پەیوەندیكردن لە نێوان تاكەكان لە تەواوی جیهاندا.
  • لایەنە نەرێنییەكانی تەكنەلۆژیا بریتین لە: زیادكردنی پیسبوونی ژینگە، زیاتر پشتبەستن بە ئامێرەكان لەجیاتی بەهرەی تاكەكان، هەروەها لاوازكردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و زیاتر پشتبەستن بە ماڵپەڕەكانی سۆشیال میدیا.


سەرچاوەکان

528 بینین