واتای عەورەت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-01:02:00 - کۆدی بابەت: 4236
واتای عەورەت
حوکمە شەرعییەکان

پێغەمبەری خودا سەلامی خودای لێبێت فەرموویەتی: (ئەگەر یەکێکتان ژنی بۆ خزمەتکار و کرێگرتەکەی هێنا، ئەوا نابێت تەماشای خوار ناوک و سەروو چۆکی زیاتر بکات

ناوه‌ڕۆك

عەورەت (العورة)

(هەر شتێک کە شەرم بکرێت تەماشا بکرێت، یان ئەگەر دیار کەوت شەرم بکرێت تەماشا بکرێت، لە پیاوان لە نێوان ناوک و چۆکە، لە ئافرەتان هەموو بەدەنی دەگرێتەوە تەنها دەست و دەم و چاوی نەبێت).

سنووری عەورەتی پیاو

عەمری کوڕی شوعیب سالامی خودای لێبێت دەگێڕێتەوە، لە باوکمم بیست کەوا پێغەمبەری خودا سەلامی خودای لێبێت فەرموویەتی: (ئەگەر یەکێکتان ژنی بۆ خزمەتکار و کرێگرتەکەی هێنا، ئەوا نابێت تەماشای خوار ناوک و سەروو چۆکی زیاتر بکات) (‌‌‌إذا زوج أحدکم خادمة عبدە أو أجیرە فلا ینظر إلی ما دون السرة و فوق الرکبة).

عەورەتی پیاو: لە نێوان ناوک و چۆک، ئەوە گوتەی ئیمام مالک، ئەحمەد، شافعییە، ئەبو حەنیفە دەڵێت: چۆک لە عەورەتە، لەلای زاهیریەکان: تەنها ئەندامی زاوزێ عەورەتە.

عەورەتی پیاو لە دەرەوەی نوێژیش هەر لە نێوان ناوک و چۆکە، دەتوانرێت تەماشای هەموو بەدەنی بکرێت بێجگە لەوەی باسکرا بۆ پیاو، بۆ ئافرەتەکانی مەحرەمی خۆی، حەنیەلیەکان دەڵێن: حوکمی پیاو لەگەڵ ئافرەتانی مەحرەمی، وەک حوکمی پیاو بۆ پیاوە، ژن بۆ ژنە.

سنووری عەورەتی ئافرەت

زانایان جیاوازن لە دیاریکردنی عەورەتی ئافرەت لە کاتی نوێژدا، مالکی ئەوزاعی، شافعی، زاهیری، وای بۆ دەچن کەوا هەموو بەدەنی تەنها دەست و دەم و چاو نەبێت، حەنەفیەکان: هەموو بەدەنی عەورەتە تەنها دەست و دەم و چاو و پێی نەبێت، چونکە قاچ ئەویش وەک دەست هەموو کات دیار دەکەوێت، بەڵگەی ئەوانەی کە دەڵێن پێیەکان عەروەتە، ئەو فەرموودەیەی دایکی سەلمەیە کە دەڵێت:

پرسیارم لە پێغەمبەری خودا (د.خ) کرد ئایا ئافرەت دەتوانێت بە کراس و سەرپۆشەوە نوێژ بکای بەبێ چارۆگە؟

 فەرمووی: بەڵێ، (ئەگەر کراسەکە شۆڕبوو سەرپێیەکانی دابپۆشێت). أتصلی المرأة فی درع و خمار لیس علیها إزار؟

قال:(إذا کان الدرع سابغأ یغطی ظهور قدمیها)، ئەو بەڵگانەی هاتوون لەسەر دیار کەوتنی دەست و دەم و چاو: ئەو دوو فەرمووەیە کە پێشتر باسمان کرد: (یا أسماء إن المرأة نهی عن السدل فی الصلاة، و أن یغطی الرجل فاە، وا پەسەندە بۆ ئافرەت کە نوێژ بکات بە کراس و سەرپۆش و چارۆگە، خۆی پێیانەوە دادەپۆشێت، (ویستحب للمرأة أن تصلی فی درع و خمار و جلباب تلتحف بە).

سنووری عەورەتی ئافرەتی ئازاد لە کاتەکانی جیا لە نوێژەکان زیاترە لەوەی لە کاتی نوێژ، ئەویش بریتیە لە نێوان ناوک و چۆک، لەوکاتەی بەتەنها بوو یان لەگەڵ محرەمەکانی بوو، یان لەناو کۆمەڵێک ئافرەتان بوو،


سەرچاوەکان



3412 بینین