توخمە هۆرمۆنەکانی نێرینە و مێینە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-09-04:48:00 - کۆدی بابەت: 4323
توخمە هۆرمۆنەکانی نێرینە و مێینە
جەستەی مرۆڤ

هۆڕمۆن ، توخمە هۆرمۆنەکانی نێرینە و مێینە ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

باسی توخمە هۆرمۆنەکانی نێرینە و مێینە 

پێشتر وا باو بوو کەوا جیاوازی نێوان نێرینە و مێینە لە جیاوازی نێوان ئەو ژینگەی کە هەردوو ڕەگەز تیایدا دەژین، ئەو بارودۆخەی کەوا هەردوو ڕەگەز پیایدا تێدەپەڕێت، یان لەو تاقیکردنەوەی کە ڕۆژانە هەردوو ڕەگەز ڕووبەڕووی دەبنەوە دروست دەبێت، بەڵام پێشکەوتنی زانستی سەلمانی کەوا جیاوازی نێوان هۆرمۆنەکانی هەردوو ڕەگەز لە جۆر و بڕدا کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر هەردوو ڕەگەز لە سەرەتایی ژیانی کۆرپەلەوە تاوەکو کۆتایی ژیان، لە گەشەی دەماخەوە تاوەکو گەشەی جەستەیی و دەرونی و بیر و سۆز و داهێنان.

هۆرمۆنە ستیرۆیدییەکان لە جووتە گون و هێلکەدان دروست دەبن و سێ جۆر لە ستیرۆیدات هەیە کە کار لە گەشە دەکەن و ڕێکخەری سلوکی ئادەمیزاد و سووڕی زاوزێن، ئەمانەش لە هەردوو ڕەگەز هەن بەبڕ و ڕێژەی جیاواز و ئەوانیش ئەمانەن ئەندرۆجینەکان و ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن.


سەرچاوەکان



1075 بینین