ڕژێنی سەر گورچیلە

ڕژێنی سەر گورچیلە

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-09-05:09:00 - کۆدی بابەت: 4325
ڕژێنی سەر گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی ڕژێنی سەر گورچیلە - The Adrenal-Spera Renal Gland

هەر ڕژێنێک دەکەوێتە سەر لوتکەی گورچیلەیەک و هەردووکیان هەمان قەبارەن، شێوەیان قوچەکییە، هەریەکیان لە دوو بەش پێک هاتوون، جیاوازن لە بنەچە و لە کارکردندا، ئەمانیش بریتین لە توێکڵ، توێکڵ بەشی دەرەوەی ڕژێنەکە پێک دێنێت، کرۆک، بەشی ناوەوەی ڕژێنەکە پێک دێنێت.

کرۆکی ڕژێنەی سەر گورچیلە - Medulla Adrenal

لەناو کڕۆک خانەی (Chromaffin) هەیە کە دروستکەری هۆرمۆنی کاتیکۆلامینە (Catecholamines)، ئەویش دوو هۆرمۆنە (ئیفیدرین و نۆرئیفیدرین)، ئەم خانانەش لە ژێر کاریگەری کۆئەندامی بەسۆز کاردەکەن، کرۆک دوو هۆرمۆنی نزیکە لێکچوو لە پێکهاتندا دروست دەکات، لەڕووی فەرمانەوە کەمێک لێک جیاوازن، لەو کاتەی یەکێکیان کاردەکاتە سەر کرداری زیندە پاڵ کردنی خۆراک و زۆربوونی چالاکی دڵ و لەش، تاوەکو ئامادە بێت بۆ بەرەنگاری و هەڵوێستە و شلۆق و بارە کتوپڕەکان، هەروەها کاردەکاتە سەر دەردراوەکانی پلی پێشەوەی ڕژێنی ژێر مێشک، بەمەش هەستکردن بە ئازار کەم دەکاتەوە، ماسولکەکەمان توانای بەکارهێنانی شەکری گلوکۆزیان زیاد دەکات، گلایکۆجینی ناو جگەریان دەگۆڕێت بۆ شەکری گلوکۆز و بەمەش پلەی گەرمی لەش زیاد دەکات و لەش ئارەقەیەکی زۆر دەکات، هۆرمۆنەکەی تریان کارێکی سەرەکی دەکاتە سەر پاراستنی ئاستی سروشتی پەستانی خوێن لە لەشدا، بە پلەی دووەمیش کاردەکاتە سەر زیندەپاڵ کردنی خۆراک.

توێکڵی ڕژێنەی سەر گورچیلە - Adrenal Gland cortex

توێکڵی ڕژێنەی سەر گورچیلە بە هەمان شێوەی کڕۆک کاتێک پاڵەپەستۆیەکی دەرەکی ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە، ئەم ڕژێنە بە دەنگییەوە دێت، ئەو ڕژێنە لە ژێر کاریگەری کوێرە ڕژێنەکان کار دەکات زیاتر لەوەی دەمارە خانەکان، ڕژێنی ژێر چوارپای بینین هاندەرێک دەردەدات کە هانی ڕژێنی ژێر مێشک دەدات بۆ ڕژانی هۆرمۆنی (ACTH) کە ئەویش بەهۆی خوێنەوە دەگات بە ڕژێنی سەر گورچیلە و هانی دەدات بۆ ڕژاندنی ژمارەیەک لە ستیرۆیدات ناسراون بە هۆرمۆنەکانی توێکڵی ڕژێنی سەر گورچیلە (Corticosteroids).

هۆڕمۆنەکانی توێکڵی ڕژێنی سەر گورچیلە


گلوکۆکۆرتیکۆید - Glucocorticoids

وەک کۆرتیزۆڵ کە دەستیان گرتووە بە سەر زیندەپاڵی کاربۆهیدرات لە لەشدا بە کرداری دروستکردنی شەکری گلوکۆز لە ماددەکانی نا کاربۆهیدراتی وەک پڕۆتین و پێدانی ووزە بۆ ماوەیەکی درێژتر لە کاری ئیپینفرین. 

هۆرمۆنە کانزاییەکان - Mineralocorticoids

کە دەستیان بەسەر هاوسەنگی ئاو و خوێ لە لەشدا گرتووە، وەک ئەلدۆستیرۆن، کە ڕژاندنی پەیوەستە بە ڕێژەی ئایۆنەکان لەناو پلازمای خوێن و لە ژێرکاریگەری هۆرمۆنەکانی جگەر و گورچیلە کاردەکەن.

ڕژاندنی توخمە هۆرمۆنە - الهرمونات الجنسیة

بە ڕێژەیەکی کەم لەوانە ئەندرۆجین لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، لە نێرینە ئەندرۆجین بۆ تێستۆستیرۆن دەگۆڕدرێت کە بڕەکەی ڕۆژانە لە ١٠٠ مایکرۆگرام کەمترە، بەڵام جووتە گوون ڕۆژانە ٧٠٠ مایکرۆگرام لەو هۆرمۆنە بەرهەم دەهێنێت، لە ئافرەتان ڕژێنەی سەر گورچیلە ٪٥٠ـی هەموو ئەو تێستۆستیرۆن دەڕژێنێ کە لە خوێنی مێینەدا هەیە، ڕۆژانە بەبڕ و ڕێژەی دیارکراو و بەگۆڕ دەڕژێنرێت، بەرپرسە لە هەستانی ئارەزووی جنسی لە ئافرەتان، بڕێک لە ئیندرۆجین لە ئافرەتان دەگۆڕدرێت بۆ ئیسترۆجین بەتایبەتی کاتی گەیشتنە تەمەنی لە بێ نوێژی کەوتن، بەڵام کاتێک ئافرەت نەگەیشتووەتە تەمەنی لە بێ نوێژی کەوتن و هێلکەدان هەر لە کار ماوە، ئەوا ڕژێنی سەر گورچیلە هیچ ڕۆڵێکی نییە لە دروست کردنی ئیسترۆجین لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی گەنجیەتی ئەو ستیرۆیدە جنسیانە بەرپرسن لە زۆربوونی مووی لەش و پەیدابوونی بۆنی تایبەتی لەش و دیار کەوتنی دەنکۆکەی گەنجییەتی.


سەرچاوەکان

236 بینین