گوێز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-11-21:05:00 - کۆدی بابەت: 4551
گوێز

ناوه‌ڕۆك

گوێز

گوێز‌ یان ئەوەی بە بە‌ری گوێز ناسراوە، هەروەها سەرچاوەی دەوڵەمەندی خۆراکی وەک: پرۆتین و ترشی چەوری بنەڕەتی، وە‌ گوێز شێوە‌یە‌كی خڕی ھە‌یە‌ و كاكڵە‌ی لە‌ نێودا ھە‌یە‌ و توێكڵێكی سە‌وزی ئە‌ستور دایدە‌پۆشێت، كە‌ بۆ خواردن ناشێت و ئە‌م توێكڵە‌ گیراوە‌یە‌كی تێدایە‌ كە‌ بۆ ڕە‌نگ كردنی كوتاڵ بە‌كاردێت.

گوێز به‌ری دارێكه‌ كه‌به‌داره‌كه‌ش ئه‌ڵێن داری گوێز، ئه‌م داری گوێزه‌ دارێكی گه‌وره‌ی به‌دیمه‌نه‌، له‌وڵاتی كوێستانی دا ئه‌بێت، چاندنی به‌ قه‌ڵه‌م نیه‌ هه‌ر به‌ناشتنه‌، گه‌ڵایه‌كی پانی پڕی هه‌یه‌ به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر هه‌تاو بدا له‌سه‌ری هیچ له‌و هه‌تاوه‌ له‌به‌ر پڕی گه‌ڵاكه‌ی ناكه‌وێته‌ بنه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌و دار گوێزه‌ دارێكی قایم و له‌گرێ كانیا وێنه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌رئه‌كه‌وێت، له‌م گرێ یانه‌ هه‌موو جۆره‌ پیشه‌سازیه‌كی دارینی نیابی لێ ئه‌كرێ، گوێزو داره‌كه‌ی یه‌كێكه‌ له‌سه‌رمایه‌كانی زۆر شوێنی كورده‌واری، دانه‌یه‌ گوێز دوو توێكڵی هه‌یه‌، یه‌كێ سه‌وز واته‌ كه‌م كۆڵ، یه‌كێكی تر له‌ ژێر ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سه‌خته‌، كه‌ئه‌و كه‌م كۆڵه‌ ووشك بووه‌ ئه‌وه‌ گوێزه‌كه‌ پێ گه‌یشتووه‌، له‌ناو ئه‌م دوو توێكڵه‌دا كاكڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌خورێ، داری گوێز به‌نی له‌گه‌ڵ هیچ دارێكا نیه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ فنقا نه‌بێت كه‌له‌ نزیك ئه‌وه‌وه‌ بوو خۆی تێ هه‌ڵئه‌سوێ و گوێزه‌كه‌ش به‌له‌زه‌ت ئه‌بێت، داری گوێز تا سه‌د ساڵ ده‌ژیت.‌

ناوەڕۆکی خۆراکیی گوێز 

گوێز تامێکی بەتام و پێكھاتویەكی خرماوی ھە‌یە‌، كاكڵە‌ی گوێز لە زۆر بواردا بەکاردێت، یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوەی فە‌رمانی مێشک و پاراستنی تەندروستی دڵ، ئەمەش بۆ بەهای خۆراکیی خۆی دەگەڕێتەوە وەک ئەوەی کە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ڤیتامین و کانزاکانە‌، گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

ــ ڤیتامین C

ــ ڤیتامین B (ڤیتامین B6 و ثیامین و ڕیبۆفلاڤین ، نیاسین، ترشی پانتۆتنیک ، ترشی فۆلیک)

ــ ڤیتامین E 

ــ كالسیۆم

ــ ئاسن

ــ مە‌گنسیۆم

ــ پۆتاسیم

ــ سۆدیۆم 

ــ زینك

ــ ئۆمێگا ٣ ترشی چەوری

ــ ئۆمێگا ٦ ترشی چەوری

ــ بیتا كارۆتین

ــ لوتین

ــ زێكسانتین

سوودە‌كانی گوێز 

گوێزی ئەمریکی باوترین جۆری گوێزە، و خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە چەوریی تەندروست و ڕیشاڵ و ڤیتامینە‌كان و کانزاکان، کە چەندین سوودی تەندروستی ھە‌یە‌، كە گرنگترینیان سوودەکانی گوێزە بۆ یادەوەری، گرنگترین سوودەکانی ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

  • دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ دژە‌ ئۆكسیدە‌كان: گوێز ڕێژە‌یە‌كی بە‌رز لە‌ دژە‌ ئۆكسیدە‌كانی تێدایە‌، وە‌ك (ڤیتامین E و میلاتۆنین)، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە كە‌ڵە‌كە‌نەبوونی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە‌ خوێنبەرەکاندا، کە دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێزكردنی نەخۆشی هەوکردنی خوێنبەرەکان.
  • سە‌رچاوە‌یە‌كی گرنگە‌ بۆ ترشی چە‌وری ئۆمێگا ٣: گوێز ڕێژەیەكی بە‌رز لە‌ ترشی ئۆمێگا ٣ تێدایە‌ و بە‌تایبە‌تی ترشی ئە‌لفا لینۆلینیك كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی كەمكردنەوەی مە‌ترسییە‌كانی توشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ.
  • دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ھە‌وكردن: ھە‌وكردن دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی درێژخایەن وەک: نەخۆشی دڵ، شەکرە، زەهایمەر و شێرپەنجە، هەروەها گوێز چەندین ماددە‌ی خۆراکی و پێکهاتە لە خۆ دەگرێت کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ھە‌وكردن.
  • تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشتر دە‌كات: گوێز بەکتریای سوودبەخش لە کۆئەندامی هەرسدا دەپارێزێت و بە‌رزی دە‌كاتە‌وە‌، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان وەک : نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە.
  • مەترسی توشبوون بە‌ شێرپەنجە کەم دەکاتەوە: گوێز مەترسی توشبوون بە‌ شێرپەنجە کەم دەکاتەوە وەک: شێرپە‌نجە‌ی مەمک، پرۆستات، کۆڵۆن و شێرپەنجەی ڕیکتال.
  • یارمەتی دە‌سگرتن بە‌سە‌ر کێش دەدات: گوێز ڕێژە‌یە‌كی زۆر کالۆری تێدایە‌، ھە‌روە‌ھا لە‌ مێشکدا دە‌بێتە‌ ھۆی چالاككردنی ناوچە‌یك لە‌ مێشك كە‌ یارمەتیدەرە لە بەرگری خۆراکیی، کە ئەمەش بەشداری دەکات لە دە‌ستگرتن بە‌سە‌ر حە‌زی خواردن و برسێتیدا.
  • یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکرە دەدات: گوێز یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەدات، کە شەکرەی خوێن کەم دەکاتەوە و بەم شێوەیە کۆنترۆڵی شەکرە دەکات.  
  • پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە: بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لەو فاکتەرە مەترسیانەی کە مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتە زیاد دەکات، بۆیە ڕۆژانە بەکارهێنانی گوێز یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
  • پاراستنی بنیادێکی تەندروست: خواردنی خۆراکی تەندروست کە گوێز لەخۆ دەگرێت یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پێکهاتەی جە‌ستە‌، بەتایبەتی بۆ بەساڵاچووەکان.
  • پشتگیری لە فرمانەکانی مێشک دەکات: گوێز ئەو خۆراکیانەی تێدایە کە بەشداری دەکەن لە باشترکردنی کارامەیی فێربوون، یادە‌وە‌ری و دڵەڕاوکێ.  
  • پشتگیری تەندروستی زاوزێی نێردەکات:  گوێز یارمەتی تەندروستی سمێڵ دەدات و ئەگەری شێوان کەم دەکاتەوە.
  • چەورییە زیانبەخشەکان کەم دەکاتەوە: کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و تریگلەیسیرد مەترسی نەخۆشیی دڵ زیاد دەکات، بۆیە بەکارهێنانی گوێز یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن.

سوودەکانی گوێز بۆ یادەوەری

گوێز ڕێژەیە‌كی زۆر لە ترشی چەوری ئۆمێگا 3 تێدایە و ڤیتامین و کانزاکانی تر بۆ تەندروستی مێشک و یادەوەری گرنگن و لە گرنگترین سوودەکانی گوێز بۆ یادەوەری ئەمانەی خوارەوەیە:

  • پشتگیری بیر و بیرکردنەوە دەکات.
  • چارەسەری زۆر حاڵەتی خەمۆکی دەکات کە بەهۆی نزمی ئاستی ئۆمێگا ٣ دروست دەبێت.
  • پارێزگاری دەکات لە دژی نەخۆشیەکانی مێشک کە پەیوەندی بە تەمەنەوە وەک : زەهایمەر و خڵەفان.
  • تواناکانی فێربوون و بیرگە باشتر دەکات.  
  • ئەرکی گواستنەوەی دەماری باشتر دەکات.  
  • تەندروستی دەمارەکانی مێشک باشتر دەکات و ناهێڵێت هیچ زیانێکی دەماری پێبگات.


سەرچاوەکان



2437 بینین