گرنگی خاك
خاك سەرچاوەی خاوەكان و ماددەی خۆراكی ڕووەكەكانە ئەگەر خاك ئەم ماددانە ون بكات ئەوا ڕووەكەكان ناتوانن گەشە بكەن ئەگەر خاك ماددەی خۆراكی پێویستی تێدا نەبێت ئەوا ڕووەكەكانی وشك و سیسی دەبن چونكە بڕێكی پێویست لە خۆراك پەیدا ناكەن لێرەدا بڕی خاك باشە بۆ جێگیر بوونی ڕووەكەكە بەڵام خۆراكی پێویستی بۆ دابین ناكات، بەڵام ئەو خاكەی كە دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی ئەوە ڕووەكەكانی كە تێیدا گەشە دەكەن گەشاوە دەبن.
گیانەوەران لە ڕووەكەكانەوە وزە وەردەگرن یان لە ڕێگەی خواردنی ڕووەكەكان یان لە ڕێگەی گیاندارە ڕووەك خۆرەكانەوە ئەگەر ڕووەكەكان نەتوانن ماددەی خۆراكی لە خاكەوە وەربگرن، ئەوا گیانەوەران ناتوانن ماددەی خۆراكی لە ڕووەكەكانەوە وەربگرن.
شوێنی نیشتەجێبوون
خاك شوێنی نیشتەجێبوونی گیاندارانە، ئەو شوێنەی كە گیانەوەر یان ڕووەك تیایدا دەژی بە ماڵ یان نیشتیمان ناو دەبرێت بۆ نموونە لە خاكدا زۆر جۆری كرمەكانی زەوی دەژین، ھەروەھا جاڵجاڵۆكە و مێروولە و ھەندێك لە مشكەكان ئەگەر خاك نەمێنێت ئەوا نیشتیمان و ماڵی ئەو گیاندارانەش نامێنێت.
كۆگای ئاو
خاك زۆر گرنگە بۆ ڕووەكەكان وەك كۆگایەكی ئاو وایە بۆیان بەبێ خاكێك كە توانای گلدانەوەی ئاوی ھەبێت ئەوا ڕووەكەكان ناتوانن شێ و خواردنی پێویست وەربگرن، خاك ناھێڵێت ئاو بڵاوبێتەوە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر بڕوات، ئەمەش ڕێ لە دروتسبوونی لافاو دەگرێت.