ڕۆڵی ئافرەت لە کاتی لاوازی پیاو لە جووتبوون

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-21-03:10:00 - کۆدی بابەت: 4702
ڕۆڵی ئافرەت لە کاتی لاوازی پیاو لە جووتبوون

ناوه‌ڕۆك

ڕۆڵێکی گرنگی ئافرەت لە جووتبوون و سێکس

جا ئەو هۆکارە لاوازکەرانەی سێکسی و جووتبوونەی زانراوە، هەرچەندە زۆربەیان تایبەتن بە پیاو لە هەمان کاتیشدا ژنان بەشێکی زۆریان تێدا هەیە، چونکە پێویستە ژن هەردەم هۆکارێکی یارمەتیدەر بێت بۆ پیاو لەسەر کاری چاک و باش نەک هۆکارێکی سستکەر، و پێویستە لەسەری دەستی مێردەکەی بگرێت هەر کاتێک بینی ترس نیشتۆتە سەردەم و چآوی یان بینی لە کاتی جووتبووندا لاوازە، جا لەو کاتانەدا دەبێ وریا بێت و لە جیاتی تانە و تەشەر تێگرتن و لەکەدار کردنی شان بە شانی بەرامبەر خەم و خەفەتەکەی بوستێ تا لاوازییەکەی لا دەچێت چاکبوونەوەی ئەو چاکبوونەوەی حاڵی خۆی و ژنەکە و منداڵەکان و کۆمەڵگاکەشیانە هەوڵدانیشی بۆ زیاتر شکاندن و لاوازکردنی مێردەکەی بێگوومان زیانەکەی دوای ئەوە تەنها بۆ ژنەکە و منداڵەکانی دەگەڕێتەوە بە پلەی یەکەم و دواجاریش بۆ سەر کۆمەڵگا بە گشتی.

جا لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە لەسەر ژنەکە چاودێری هەست کردنی مێردەکەی بکات بە پیاوەتی بە توانایی و وای تێ بگەیەنێت کە ئەو هەمیشە پێویستی بەو پەڕی چاو و گوێ و هەست و نەستیەتی و هەرگیز ناکرێ چاو ببڕێتە کەسێکی تر بێجگە لەو و ئەو هەمیشە لەو مێردەی خۆی ڕازییە، هەرچەندە هەندێک کەم و کورتیشی لێ دەبینێت و پێویستە هەمیشە خۆی بۆ بڕازێنێتەوە بە هەموو جۆرە ڕازاندنەوە و جوانکارییەکەی ڕێ پێدراوو، پێویستە بەردەوام گفتوگۆی لەگەڵیدا نەرم و نیان بێت و ئامۆژگاری دایکی لە گوێچکەیدا دەنگ بداتەوە و ئامادەبێت پێش چوونە ماڵی زاوا، چونکە تەنها ئەوە خێر و خۆشی تێدایە لە ئێستا و دوا ڕۆژیشدا لای خوای بە سۆز و میهرەبان.

بەڵآم گەر هات و کەوتبوە ژێر کاریگەری نەخۆشییەک لە مێردەکەی کە دەبووە کەمکردنەوەی ئارەزووی جووتبوون، یان تەواونەکردنی بە شێوەیەکی تێر و تەسەل و بەتام و چێژ و تامی لێ نەکرد، ئەوە پێویستە لەسەری پەلە بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و دەرمان و ڕێگاکانی چارەسەرکردن، تا  بەڵکو خوای سۆزدار ڕێگا چارەیەکیان نیشان بدات بۆ ڕزگاربوونیان لە دەستی ئەم کێشە وا خەریکە خێزانەکە لە ناوبەرێت و دواجاریش کۆمەڵگاش بە گشتی بکەوێتە ژێر کاریگەری.


سەرچاوەکان



1854 بینین