ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی منداڵ بوون و خوێن بەربوون
بۆ منداڵ بوون و خوێن بەربوون ئەمانە بەسوودن: (تاڵیشکە، شمڵی، شێلم، بادەم، ترێ، پەمۆ، بیبەر، سماق، جەعفەری، گەزگەزکە، گوڵە پیۆنی، بۆ ئاسانی منداڵ بوون (مرزنجۆش + زوفا + سداب + ئاسافەتیدا) هەریەکیان (١٠٠)گرام دوای هاڕین و لێکدان ڕۆژانە دووجار هەرجارەی یەک کەوچکی چا دەم دەکرێت و دەخورێتەوە، (تۆوی شمڵی + ئەفسەنتین + سداب) هەریەکەیان (١٠٠)گرام تێکەڵ بکرێت و بکوڵێنرێت بە ئاوەکەی ڕەحم بشۆرێت.
بۆ بۆنی ناخۆشی ڕەحم (شیلەی دار زەیتوون و بادەم بەخۆی هەڵبگرێت) یان (مازوو + توێکڵی هەنار + زنیان + مۆرد + گوڵنار) هەریەکەی (١٠٠) گرام تێکەڵ بکرێت و شەوان یەک کەوچک بکوڵێنێت و بە ئاوەکەی ڕەحم بشۆرێت، (بێژان + گوڵی مریەم + تاج ڕیزی) بە یەک ڕێژە تێکەڵ بکرێت و ڕۆژی یەک کەوچک دەم بکرێت و بخورێتەوە تا یەک هەفتە.
بۆ شۆردنی ڕەحم (٢) گرام زاخی سپی + (٥)گرام گوێزی هیندی + (٢٠)گرام توێکڵی هەنار+ (٢٠)گرام تۆوی شویت) دوای هاڕین و لێکدان یەک کەوچکی مرەبا دەکرێتە ناو چوار پەرداخ ئاوی گەرم و کە سارد بووەوە ڕەحم و کۆئەندامی زاوزێی پێ بشوات.
بۆ خورانی ڕەحم (جاترە + وەنەوشە + گوڵی نیلۆفەر) هەریەکەی (١٠٠) گرام دوای هاڕین و لێکدان یەک کەوچک دەکرێتە ناو چوار پەرداخ ئاوی گەرم و کە سارد بوویەوە ڕەحم و کۆئەندامی زاوزێی پێ بشوات، یان (ئسفەرێزە + قەدومەی شیرازی + عناب + بەیبوون + شاترە) هەریەکەیان (١٠٠) گرام دوای هاڕین و لێکدان یەک کەوچک دەم بکرێت و بخورێتەوە.
بۆ بەهێزی ڕەحم (تۆوی کەتان + ئوستو خودوس) بکوڵێنرێت و پێی بشۆرێت، یان (سیرمۆکە یان کوڕادە) بە خۆی هەڵبگرێت.
بۆ دانانی کۆرپەلەی مردوو لە سکدا (ئاوی گەڵای گوڵەبەڕۆژە و ئاوی پونگە) لە هەریەکەی یەک پیاڵە بخواتەوە تا پێنج ڕۆژ.
بۆ پێشگیری منداڵبوون لە ڕۆژی پێنجەم تاکو بیست و چوارەمی سوڕی مانگانەدا، هەموو ڕۆژێک مێخەک بخوات.
لەدوای کاری جووت بوون یەک کەوچکی چا تۆوی سداب بخوات و کەمێک بکاتە ڕەحمیەوە، یان دوای سوڕی مانگانە کاتی پاک بوونەوە تا یەک هەفتە هەموو ڕۆژێک (٢) گرام گوڵ پەڕ بکوڵێنێت و بە ئاو بیخوات.