زانیاری دەربارەی شاڕەوان (چاوڕونە)
لە تیرەی مەیمونە گیایەکی یەک ساڵەیە لقەکانی کورت و پڕن گەڵاکانی بچوک و بەرامبەر بەیەکن گوڵەکانی ورد و زەردێکی زێڕی یان بنەوشەیی دەردەکەن، میوەکەی بەشێوەی کەبسولە ئەو گیایە زۆرە و لەشوێنی تەڕ و مێرگ و زەرەکان لە هەندێک جەنگەڵیش هەیە لە زووەوە ئەو گیایە ناسراوە و ناوەکەی شادڕەوان واتە شادی دێت کە ئەو شادیە لە دەرمانەکەیدا ڕەنگی داوەتەوە گەڵا و گوڵەکەی دوور لە تیشکی خۆر وشک دەکرێت دارەکەی فڕێ دەدرێت تامی تاڵە.
سوودەکانی شاڕەوان (چاوڕونە)
- شۆرینی چاو کۆمپرێسی لەسەر چاو دادەنرێت لەکاتی هەوکردن.
- پێنج گرام لە گوڵ و گیای وشک کراو لەناو ئاوێکی شلەتێن کە ئەو ئاوە (١٠٠) ملی گرام بێت دایبنێت لە شوشەیەکدا تا (٢٥)خولەک و دوای ئەوە بە فشارێک ئاوەکە دەگریت و پەڕۆیەکی کەتان دەی پالێویت و لەشوشەدا هەڵدەگیرێت بەکاردێت بۆ ئاو لێهاتنی چاو و بۆ حەساسیەت و سووربوونەوەی زۆر و بۆ چاوێک کە بە ڕووناکی زۆر ماندوو بێت.
- دەمکراوی ئەو گیایە بۆ جوڵەی غوددەکانی تەڕی دەردەری دەزگای هەرس و ڕێکخستنی دەزگای هەرس بەکاردێت.
- بۆ ژانە سەر و هیستریا بەسوودە و بۆ بێ خەوی و بۆ تەشەنوجات.
- مەڵحەم و کۆمپرێس و شۆرینی برینێک کە درەنگ چاک دەبیتەوە زۆر کاریگەرە بۆ ئەوانەش مێشە هەنگوین زۆر حەزی لێیەتی و بەدواوەیەتی.
تێبینی: زیانی لە زیاد بەکارهینانی دایە.
سەرچاوەکان
346 بینین