سووتەمەنی زیندەیی چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-05-14:45:00 - کۆدی بابەت: 5159
سووتەمەنی زیندەیی چییە؟
سامانە سروشتییەکان

سووتەمەنی زیندەیی چییە؟ ، نەوەکانی سووتەمەنی زیندەیی ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

سەرچاوەکانی وزە

وزە بە شێوەیەکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکار دەهێنرێت، لەبەر ئەوە زۆر گرنگە بۆ ژیانی مرۆڤ، چەند جۆرێک لە سەرچاوەی وزە هەن، بە جۆرێک کە دابەش دەبن بۆ دوو جۆر، بریتین لە: سەرچاوە کلاسیکییەکان، کە پێویستیان بە هەزاران ساڵ هەیە تا دروست ببن، وەک سووتەمەنی هەڵکەندراو، هەروەها سەرچاوە نوێکراوەکان، کە بە خێرایی دروست دەبن، وە دەکرێت پێویستییەکانی ئەو شوێنەی کە دەیەوێت پڕ بکاتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، وەک: وزەی با، وزەی خۆر، وزەی ئاو، سووتەمەنی زیندەیی، سووتەمەنی زیندەیی بە نیمچە جێگرەوەیەکی بەردەوام دادەنرێت بۆ سووتەمەنی ژێر زەوی، هەروەها بەوە تایبەتە کە تێچووی کەمە و کاریگەری خراپیشی بۆ سەر سروشت کەمترە، سووتەمەنی زیندەیی بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی وزەی بەکارهێنراو دادەنرێت لە لایەن مرۆڤەوە.

نەوەکانی سووتەمەنی زیندەیی

نەوەی یەکەمی سووتەمەنی زیندەیی

ئەو سووتەمەنییەیە کە لەو بەرهەمە خۆراکییانە دروست دەکرێت کە تەنها بۆ دروستکردنی سووتەمەنی دەچێنرێن، لەو ناوچانەی کە بۆ کشتوکاڵ دەشێن، بە جۆرێک شەکرەکان و نیشاستە یاخود زەیتە ڕووەکییەکان دەگۆڕدرێن بە بەکارهێنانی کردارەکانی ئەستێرکردن و ترشاندن، بۆ بەرهەمهێناننی دیزڵی زیندەیی یاخود ئیسانۆڵ.

نەوەی دووەمی سووتەمەنی زیندەیی

ئەو سووتەمەنییەیە کە لە بارستەی زیندەیی یاخود بەرهەمە تەختەیی یان پاشماوەی کشتوکاڵی یان لە پاشماوە ڕووەکییەکان دروست دەکرێت، ئەم بەرهەمانە یان لە زەویی شایەن بە کشتوکاڵ دەڕوێن، یان لەو شوێنانەدا کە بۆ کشتوکاڵی خۆراکی ناشێن، لە کاتی دروستکردنی ئەم جۆرە سووتەمەنییەدا پێویستە کە زنجیرەیەک چارەسەرکردنی فیزیایی و کیمایی ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بارستە زیندەییەکە لە لینۆسیلۆزەوە بگۆڕدرێت بە سووتەمەنییەکی شلی گواستراوە.

نەوەی سێهەمی سووتەمەنی زیندەیی

ئەو سووتەمەنییەیە کە بە بەکارهێنانی ئەو قەوزانەی ڕۆنی سروشتیان بە ڕێژەی زیاتر لە 50٪ تێدایە دروست کراون، ئەم کردارە هێشتا جێبەجێ نەکراوە بەڵام توێژینەوەی لەسەر کراوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، نوسراوێکیان بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی قەوزە بۆ دروستکردنی سووتەمەنی زیندەیی، ئەمەش لە ڕێگای دروستکردنی حەوزی کشتکردنی قەوزەوە دەبێت، پاشان ئەم قەوزە پڕ لە نەوتانە دەردەهێنرێت، بە جۆرێک چارەسەر دەکرێن و ئیثانۆڵیان لێ دروست دەکرێت.

نەوەی پێنجەمی سووتەمەنی زیندەیی

سووتەمەنی زیندەیی نەوەی پێنجەم بە بەکارهێنانی زەویی نا کشتوکاڵی دروست دەکرێت، ئەم جۆرە لە سووتەمەنی زیندەیی بەکار دەهێنرێت بۆ دروستکردنی کارەبا و هەندێک وزەی دیکە، هەندێک لە سووتەمەنییەکانی ئەم جۆرە کاربۆنی تێدا نییە.

جۆرەکانی سووتەمەنی زیندەیی

بۆ ڕوونکردنەوەی چەمکی سووتەمەنی زیندەیی بە وردی دەبێت جۆرەکانی ئەم سووتەمەنییە بناسین، سووتەمەنی زیندەیی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە و پیسبوونی هەوا، هەروەها پشتبەستن لەسەر بەکارهێنانی سووتەمەنی نەوتی کەم دەکاتەوە، چەندین جۆری سووتەمەنی زیندەیی هەن کە بەرهەم دەهێنرێن.

  • گازی زیندەیی بریتییە لە گازی میثان کە لە کرداری هەزمکردنی بێ هەوای ماددە ئەندامییەکان دروست دەبێت.
  • گازی پیشەسازی ئەو گازەیە کە لە نیوە سوتاندنی بارستە زیندەییەکە دروست دەبێت، کە بریتییە لە تێکەڵەیەکی دوانۆکسیدی کاربۆن و هایدرۆجین و جۆرەکانی دیکەی هایدرۆکاربۆنەکان.
  • ئیسانۆڵ ئەم جۆرە بە شێوەیەکی بایۆلۆجی دروست دەکرێت، لە ڕێگای کارکردنی زیندەوەرە وردبین و ئەنزیمەکان لە ڕێی شۆراندنی شەکر و نیشاستە و سلیلۆزەکان.
  • دیزڵی زیندەیی زیاتر بەناوبانگە لە ئەوروپادا، لە ڕۆن و چەورییەکان دروست دەکرێت بە بەکارهێنانی گۆڕینی ئاوی، کە بریتییە لە شلەیەکی هاوشێوە بە سووتەمەنی دیزڵی ژێر زەوی لە شێوە و پێکهاتەدا.


سەرچاوەکان



846 بینین