زاراوەی قەدەغەکراو (تابۆ)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-06-08:11:00 - کۆدی بابەت: 5193
زاراوەی قەدەغەکراو (تابۆ)
زاراوە هەمەڕەنگەکان

زاراوەی قەدەغەکراو (تابۆ) ، شیکاری زاراوەی قەدەغەکراو (تابۆ) ، تابۆ ، قەدەغەکراو ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

شیکاری زاراوەی قەدەغەکراو (تابۆ)

باوترین واتایی زاراوەی قەدەغەکراو دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەی ئایینی، پاش سێیەمین سەفەری کاپیتان کۆک بوو کە بۆ یەکەم جار وشەی تابۆ هاتە نێو زمانە ئەورووپییەکانەوە، ئەو شتانەی کە کۆک لە پۆلێنزیدا چاوی پێکەوتبوو، وەکو هەڵس و کەوت لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان قوربانی کردنی مرۆڤەکان یان کەسانیک کە دەستیان بە تەرمێکەوە دابوو، واتایەکی پیرۆزی دا بە وشەی تابۆ، بۆیە پاش ماوەیەک تابۆ بۆ باس لەو شت یان کردەوانە کە پیرۆزن یاخود نزیک کەوتنەوەیان قەدەقە و حەرامە بەکارهێنرا.

لە هەمان کاتدا واتای تابۆ وەکو سیستەم یان دامەزراوەیەکی لێ هات کە بۆ ڕێک و پێک کردنی کۆمەڵگا، بەهرەی ئاینی و کۆمەڵایەتی بوو، لێرەوە کە واتایی کۆمەڵناسانەی تابۆ زیاتر سەرنجی پێدرا،  ماوەیەکی زۆری نەبرد کە تابۆ لە ناو کۆمەڵناسیدا جێی خۆی کردەوە و سەرنجی زۆری دەدرایە واتای دوو ڕەهەندی تابۆ، هەرچەندە کە هەندێ جار تێگەیشتن لەم دوو واتایە زۆر جیاوازە، وەکو ئەوەی کە لە بارێکدا ئەم زاراوەیە واتایی پیرۆز  و پاکی هەبوو وە لە بارێکی ترەوە واتایی پیسی و حەرام و پڕمەتری هەبوو، هۆی ئەم دوو ڕەهەندەش لە واتایی ئەم وشەیەدا ئەوەیە کە بیروبۆچوونی کۆمەڵناسان وایە کە لە پۆلێنکردنی سەرەتایی بابەتەکاندا پێشکەوتنێ نەهاتبووە دەست، لە تابۆدا دوو واتا هەیە کە بە پێشکەوتنی شارستانییەت لە یەکتر جیاکەوتوونەتەوو ئەویش (پیرۆز، پیس).

کۆمەڵناس فرۆید ڕەهەندێکی تریش بۆ تابۆ پێناسە دەکات کە بریتییە لە کۆمەڵە دەستوور و حوکمێکی کۆمەڵایەتی کە پارێزەرێکی ئایینی دەیهێنێتەوە دی تا تاکەکان بە هۆی دوودڵیەوە بەشی ناوشیاریانەوە تووشیاری نەبن.

دوورکیم تابۆ بە حەرامکردوە ئاینییەکان پێناسە دەکات و دیارەکەشی بە ڕێزگرتن لە شتنە پیرۆزەکان دەزانێ. ئەوەش لە بەرامبەر حەرام کراوە سیحراوەییەکاندایە کە پەیوەندی بە کاروباری دوونیاوە هەیە، حەرام کراوە ئاینییەکان دەتوورێکن یەکجاری و بە بڕشتن، کەچی حەرام کراوە سیحراوەییەکان تەنیا کۆمەڵە داب و نەریتێکی بە سوودن.

ماڵکۆم هەمیڵتۆن لە کتێبی کۆمەڵناسی دیندا لە زمانی ستاینێرەوە دەگێڕێتەوە کە ئاگاداری لە تابۆ و ڕێوڕەسمەکان، تەنانەت ئەو کاتەش کە پیشاندەری دزەکردنی بەشێک لە پیسییە یا ئێستاکەش بەردەوام بووە و ناتوانین بڵێین کە ئەم ڕێ و ڕەسم و تابۆیانە پاشماوەی خولە سەرەتاییەکانن، سەردەمی ڤیکتۆریایی ڕابێرتسۆن سمیتیش تەژی لە تابۆ بوو، هەندێ شتی زۆر ئاسایی وەکو پانتۆڵ.

لەم سەردەمەدا نەدەکرا لە ناو کۆڕ و کۆبوونەوە ڕەسمییەکاندا ناوی لێ ببرێ، هەرچەندە ئاوها تەوەرێک، تایبەتمەدنی تابۆیی نییە، بەڵام دەتوانین بڵێین کۆمەڵگا هاوچەرخەکانیش لە واتایەکی بەرفراواندا تابۆیان هەیە، هەرچەندە لێرەدا کەمتر برەویان سەندووە، جیاوازی تابۆ لە کۆمەڵگا پیشەسازییەکان و کۆمەڵگا سەرەتاییەکاندا لەوەدایە کە لە کۆمەڵگا پیشەسازییەکاندا وا بیر ناکەنەوە کە لە بەرچاو نەگرتنی تابۆ دەبێتە هۆی چارەڕەشی، کەچی لە کۆمەڵگا سەرەتاییەکاندا وایان بیر دەکردەوە کە هەر کەس سنووری تابۆ ببڕێ، تووشی چارەڕەشی دێ، ڕادکلیف بڕوان، ئاماژە بەم ڕەهەندی تابۆ لە ناو کۆمەڵگا سەرەتاییەکاندا دەکات.


سەرچاوەکان



1672 بینین