ناوهڕۆك
ڕێگا ھاوچەرخەكانی ھەڵگرتنی خۆراك چییە؟
شێوازی ھەڵگرتنی خۆراك بە میكانیزمێكن كە تێیدا خۆراك لە خراپ بوون دەپارێزێت لەدوای دروێنە كردن و بڕینی، ئەمە نەریتە لە كۆنەوە پەیڕەو دەكرێت و ھەروەھا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی کۆن، ھەروەھا ڕێگەكانی ھەڵگرتن و پارستنی خۆراك جۆراوجۆر و زۆرە، بەڵام وشكردنەوە و ساردكردنەوە و خۆشەكردن لە كۆنترین ڕێگەكانی ھەڵگرتنی خۆراكن كە بەكارھاتووە.
لە كاتێكدا شێوازە مۆدێرن و پێشكەوتووەكان بریتیە لە قوتونان و بەستن یان تەنانەت بەكارھێنانی تیشك یان زیادكردنی ماددە كیمیاییەكان بۆ پاراستنی خواردنە جیاوازەكان، ھەروەھا ماددە بەكارھاتووەكان لە پێچانەوەی خواردن، ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە ھەڵگرتنی خواردنە نوێیەكان.
گرنگترین ڕێگاكانی ھەڵگرتنی خۆراك
خۆراك بە سروشتی تووشی خراپ بوون دەبێت، بەكتریا و ترشان و قارچكییەكان كە دەبێتە ھۆی گۆڕانی تامی و ناخۆش بوونی، ھەروەھا ھۆكارەكانی خراپبوون دەبێتە ھۆی درووستبوونی ھەندێك نەخۆشی و كێشەی تەندروستی لە ڕێگەی گواستنەوەیان بۆ ناو جەستە، ھەندێك جاریش دەبێتە ھۆی مردن، بۆیە ھەزاران ساڵە مرۆڤەكان ڕێگای جۆراوجۆریان بەكارھێناوە بۆ درێژ كردنەوەی تەمەنی خۆراك و پاراستنی سەلامەتی بۆ ماوەیەكی درێژتر.
ساردكردنەوە
ساردكردنەوەی خۆراك لە گرنگترین ڕێگاكانی ھەڵگرتنی خۆراكە، كۆنترین و بەربڵاوترن و بەكارھێنراوترین ڕێگەیە، كەوا بە ڕێگەیەكی بەسوود بۆ ھەڵگرتنی خواردنەكە لە ماوەیەكی كەمدا لە ٣ تا ٥ ڕۆژ بخورێت، وە ھەروەھا بۆ ھەڵگرتنی خواردنەكە بۆ ماوەیەكی درێژتر، باشترە كە خواردنەكە لە دەفری داخراودا دابندرێت بۆ پاراستنی تام و تازەیی.
جگە لەوەش وا باشتر كە ناو ساردكەرەوەکە ڕێك بخرێت و خواردنەكان بە شێوەیەكی گونجاو ڕێكبخرێت، چونكە بەشی سەرەوەی ساركەرەوە پلەی گەرمی گونجاوی ھەیە بۆ پاراستنی خواردنەكان، وە دەرگاكەشی بەشێكی گونجاوە بۆ ھەڵگرتنی خواردنەوەكان و بەھارات، لە كاتێكدا سەوزەوات و میوەكان لە ناو ڕەفەكاندا ھەڵدەگیرێت، وە ڕەفە نزمەكان بۆ ھەڵگرتنی گۆشت و ھێلكە گونجاوە.
بەستن
پلەی گەرمی لە نێوان ٤٠ پلەی سیلیزی بۆ ١٤٠ پلەی سیلیزی، پلەیەكی گونجاون بۆ گەشەكردنی بەكتریا و ھەوێن، بۆیە نزمكردنەوەی پلەكانی گەرما بۆ كەمتر لە ٤٠ پلەی سیلیزی دەبێتە ھۆی خاوكردنەوەی گەشە و و زۆربوونی بەكتریا و ھەوێنكە دەبێت ھۆی خراپبوونی خۆراك، بەڵام كارناكات بۆ لەناوبردن و كوشتنی، بۆیە بەستن ڕێگەیەكی گونجاوە بۆ ھەڵگرتنی خۆراك بۆ ماوەیەكی درێژتر، ھەروەھا لە كۆندا بەكارھاتووە بەڵام لەگەڵ دەستخستنی ئامێرەكانی ناوماڵ لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەمدا، ڕێگای بەستن بەردەستە بۆ ھەموو كەسێك.
لە قوتونان
لە قوتونانی بە ڕێگەیەكی باش دادەنرێت بۆ ھەڵگرتنی خۆراك لەڕێگەی لابردی ئۆكسجینی خواردنەكان كە بۆ گەشەی زۆربەی زیندەوەرە زیندووەكان بەتایبەتی بەكتریا، بەڵام ھەندێك جۆری زیندەوەرە زیندوو ھەیە بەتایبەتی ئەوانەی كە گەشە دەكەن و زۆر دەبن لە كاتی نەمانی ئۆكسجین، پرۆسەی لە قوتونان لەگەڵ بریكارێكی تر تێكەڵ دەكرێت كە ڕێگە لە زۆربوونی بەكتریا و و گەشەكردنی میكرۆبەكانی وەك خوێ و ترشەكان دەگرێت، ڕێگەی لەقوتونان یەكێكە لە گرنگترین ڕێگاكانی ھەڵگرتنی خۆراك وە ھەروەھا لە ئەمڕۆدا بوو بە یەكێك لە ڕێگا باوەكان و بەناوبانگی لەگەڵ سەرھەڵدانی سامانی پیشەسازی.
وشككردنەوە
زۆرێك لە زیندەوەرە زیندووەكان پێویستیان بە شێ ھەیە بۆ گەشەكردنیان، بۆیە لابردنی شێ ڕێگەیەكی زۆر كاریگەرە بۆ پارستنیان لە خراپ بوون، ھەروەھا خێرا تەواوكردنی پرۆسەی وشككردنەوە بنەمای پاراستنی خۆراكە لە خراپبوون، كە پلەی گەرمی مامناوەند بۆ خۆراكەكان زیاد دەكرێت بۆ خێراكردنی پرۆسەی بە ھەڵمبوون و كوشتنی میكرۆبەكان يان بەكارھێنانی تیشكی خۆر، لە كاتێكدا لە ئەمڕۆدا لە ڕێی ڕێگا مۆدێرنەكانەوە ھەوا گەرم دەكرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی وشككردنەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە لێنانی خواردنەكە بكات، وشككردنەوەش یەكێكە لە ڕێگاكانی پارستنی خۆراك بەتایبتی گۆشت و میوە و گیاكان.
خۆشەكردن
خۆشەكردن بە یەكێك لە كۆنترین و گرنگترین شێوازەكانی پاراستنی خۆراك كە تا ئەمڕۆ ناوبانگی خۆی پاراستوە و ناوبانگەكەی بەتایبەتی بۆ تامە تایبەتەكەی دەگەڕێتەوە كە لە كاتی خۆشەكردن ئەنجامدەدرێت.
لە ڕاستیدا خۆشەكردن شێوەیەكە لە شێوەكانی تێكچوونی خۆراك كە لە ئەنجامی ئەو كاریگەرییە خواستراوانەوە دروست دەبێت كە سەلامەت و پارێزراوە لە زیندەوەر بەتیابەتی زیانبەخشەكان، ئەمەش بە بەرھەمھێنانی بەكتریا یان ھەوێن كە لە خۆشەكردنەكەدا وەك ترشیەكی لاوەكی بەكار دەھێنرێ، كە كار بۆ ڕێگە گرتن لە گەشە و پێكھێنانی بەكتریا زیانبەخشەكان دەكات، زیندەوەرە زیندووەكان یان ئەو بەكتریانەی كە كەلە پرۆسەی خۆشەكردن بەكاردێن و تەندروستە بۆ كۆئەندامی ھەرس.
بە خوێكردن
بە خوێكردن كۆنترین ڕێگەی بەكارھاتووە بۆ ھەڵگرتنی خۆراك، لە كۆندا خوێی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ ھەڵگرتنی ماسی و گۆشت و میوە و سەوزەی جۆراوجۆر بەكارھاتووە، وە بە خوێكردن خۆراكەكان دەپارێزێت لەڕێی نەھێشتنی شێ تیایاندا و دروستكردنی ژینگەیەكی نەگونجاو بۆ گەشەكردنی و زۆربوونی میكرۆبەكان، كەوا ڕێژەیەكی كەم لە بەكتریا لە گیراوەی خوێدا گەشەدەكات كە ڕێژەی خوێ تێیدا زۆرە.
بۆیە زیادكردنی بڕێكی زۆر خوێ ڕێگەیەكی كاریگەرە بۆ ھێشتنەوەی خۆراكەكان، بەڵام دەشێت نەخورێت بەھۆی زۆری خوێوە، بۆیە چارسەری ترشی تێ دەكرێت، ھەروەھا بە خوێكردن بۆ پاراستنی چەندین خۆراك بەكاردێت وەك: گۆشت، ماسی ، زەیتوون، لیمۆ.