سوودەکانی هەڵوژە ڕەشە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-14:05:00 - کۆدی بابەت: 5319
سوودەکانی هەڵوژە ڕەشە

ناوه‌ڕۆك

باسی سوودەکانی هەڵوژە ڕەشە

  • لە (١٠٠)گرام هەڵوژەی پاک کراودا (٣٠٠) ملی گرام کالۆری تێدایە و ڤیتامین C و فۆسفۆڕ و شەکری زۆرە، کە سوودی گرنگیان هەیە بۆ جەستە.
    بۆ قەبزی و گەرمی لەش و ژانە سەرێک کە لە گەرمیەوە بێت بەسوودە.
  • بۆ سەفرا و وشکی مەزاج بەسوودە و خەستی خوێن شل دەکاتەوە.
  • هێلنج و تینوویەتی و خوران و وشکی سنگ چارەسەر دەکات.
  • بەو جۆرە بخورێت باشترە نەوەک بە کاڵی بخورێت (٤٠٠گرام هەڵوژە و (٢٠٠)گرام شەکر لە (١.٥)لیتر ئاوی بکە و سەری دابپۆشە و لێی بگەڕێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پاشان کەی حەزت کرد پیاڵەیەک بە ئاو و هەڵوژەوە دەخۆیت، وە دەکرێت شەکری زیاتر تێبکەیت و بیکوڵێنیت تاوەکو جوان نەرم دەبن، وەکە دەنکی لێ دەربکەیت بۆ مرەبایش دەبێت.
  • بۆ وەرەمی قورگ و لەوزە و ئاوی لوت و بەهێزکردنی پوک و (١٠)گرام گەڵای ناسکی سەرەتولەکانی لەناو یەک پەرداخ ئاودا بکوڵێنت و غەرغەرەی پێدەکرێتەوە و لەگەڵ هەنگوین دەخورێت و کرم کوژە.
  • لە چاوکردنی ئاوی هەڵوژەی گەشتوو چاو بەهێز دەکات.
  • بۆ زیپکەی تەڕی دەم و چاو هەڵوژەی کوتراو بە سرکە لێی بدە.
  • بۆ زیپکە و جۆشی ناو دەمی مناڵ بە لەتێک هەڵوژە مەساجی بدە و بیخوات باشە.
  • بۆ قەبزی (١٠)دانە هەڵوژە یان ئاڵوباڵوە وردەکان کە وشک کرابن (١٢)کاتژمێر لە تاودا دابنرێت و دوای ئەوە (١٠)خولەک بکوڵێنرێت کە سارد بوویەوە چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆی تێبکە و بیخۆ.


سەرچاوەکان



756 بینین