نەخۆشی دەردە جوڵە 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-17-23:05:00 - کۆدی بابەت: 5380
نەخۆشی دەردە جوڵە 

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی دەردە جوڵە چییە؟

نەخۆشی دەردە جوڵە حاڵەتێکی ناخۆشە کە لەکاتی گەشت کردن بە ئۆتۆمبێل یان فڕۆکە و هەر شتێک ببێتە هۆی جوڵەیکەسەکە ڕوودەدات، ئەم کێشەیە بەهۆی گوێی ناوەڕاستەوە ڕوودەدات و هاوسەنگی گوێی ناوەوە تێکدەچێت، گوێی ناوەڕاست پڕ لە شلەیە و بەرپرسی ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستەیە.

نیشانەکانی دەردە جوڵە چییە؟

  • نەمانی حەزی خواردن.
  • دڵتێکچوون و ڕشانەوە.
  • هەست بە سوڕان و گێژبوون.
  • لاوازی و ناهاوسەنگی.
  • باوێشک

هۆکارەکانی نەخۆشی دەردە جوڵە

هۆکارەکەی گەشت کردنە بە فڕۆکە، ئۆتۆمبێل، بەلەم، سواربوونی یارییە جوڵاوەکان کە دەبنە هۆی جوڵانی شلەی گوێی ناوەڕاست و هاوسەنگی تێکدەدەن و ئەویش پەیام دەنێرێت بۆ بەشی ڕشانەوە لە مێشکدا و دواتر کەسەکە دەڕشێتەوە و کۆمەڵێک نیشانەی تریشی دەبێت.

هۆکارەکانی خراپبوونی حاڵەتەکە

  • گەشت کردن
  • پەستانی دەروونی
  • خواردنەوەی ماددە کهولیەکان
  • ژینکەی پیس و ئالوودە بە تەپوتۆز
  • خێرا جوڵانی شتەکان لەبەرچاوو

ڕێگاکانی ڕێگری کردن لەم حاڵەتە

  • پێش یان کاتی گەشتەکەشت دوورکەوە لە خواردنی قورس و خواردنەوەی ماددە کهولیەکان و هەوڵبدە کە میوە و شلەمەنی زۆر بخۆیت و هەروەها دوورکەوە لە خواردنی شتی سار.
  • لەکاتی گەشتەکەدا هەوڵبدە لە شوێنێکی جێگیر دانیشیت تا زۆر نەجوڵێیت.
  • ئەگەر دەکرێت جوان پاڵبدەرەوە بە کورسیەکەتەوە.
  • هەناسەی قووڵ و لەسەرخۆ بدە.
  • هەوڵبدە دوورکەوە لەو شوێنەی کە تێیدا جگەرە دەکێشرێت.
  • جامەکان بکەرەوە تا هەوا لێت بدات.
  • دوورکەوە لە کتێب خوێندنەوە و سەیرکردنی مۆبایل.
  • پێش ئەوەی دەست بکەیت بە گەشتەکەت دەرمان بەکاربهێنە.
  • هۆکاری دەروونیش کاریگەری هەیە لەسەر ئەم حاڵەتە، هەوڵبدە پێش گەشەکەت باری دەروونیت جێگیر بێت، و دڵخۆش و گەشبین بەو مەترسە لەوەی کە لە گەشتەکەتدا دووچاری ئەم حاڵەتە ببیتەوە.

ئەو نیشانانەی کە دوای گەشتەکەت تووشی دەبیتەوە چین؟

  • وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی ڕشانەوەوە.
  • کەوتن بە شوێنێکدا بەهۆی ناهاوسەنگیتەوە.

چارەسەکردنی دەردە جوڵە

  • کاتێک تووشی ئەم حاڵەتانە بوویتەوە هەوڵبدە لە ژورێکی تاریکدا پشوو بدەیت و پەڕۆیەکی تەڕی فێنک بخەیتە سەر ناوچاوت.
  • هەوڵ مەدە ڕێگری بکەیت لە ڕشانەوەت چونکە ڕشانەوەکە باشە و دواتر هەستی دڵتێکچوونت ناهێڵێت، بەڵام هەوڵیش مەدە ئەگەر دڵتێکچوونت هەبوو بە زۆر خۆت بڕشێنیتەوە.
  • هەوڵبدە زۆر چاوت مەجوڵێنە و تەنها سەرنج بخە سەر خاڵێک لەکاتی گەشتەکەتدا.
  • دەرمانیش یەکێکە لەڕێگا چارەسەرەکان کە دەتوانیت نیو کاتژمێر پێش گەشتەکەت یەکێک لەم حەپانە بخۆیت (dimenhydrinate ،Meclizine).


سەرچاوەکان



636 بینین