یەکتاپەرستی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-19-13:55:00 - کۆدی بابەت: 5416
یەکتاپەرستی

ناوه‌ڕۆك

پەرستنی یەك خودا

ئایینە تاك پەرستەكان، ئەو ئایینانەن كە خەڵكی بانگهێشت دەكەن بۆ ئەوەی باوەڕبهێنن بە یەك پەرستراو لە گەردووندا، بە پێچەوانەی ئایینە چەندپەرستراوەكانەوە كە داوای پەرستن و باوەڕهێنان بە چەند خودایەك دەكەن، گەورەترین ئایینە تاكپەرستەكانی ئەمڕۆ لە دنیادا ئایینەكانی ئیسلام و مەسیحی و یەهودی و دروزن.

تاكپەرستی

تاكپەرەستی یان تاكخودایی، یان یەكتاپەرستی، واتە باوەڕهێنان بە خودایەكی تاك و تەنیا كە هیچ هاوەڵێكی نەبێت، ئەویش هەموو شتێكی دروستكردووە و خاوەنی هەموو شتێكی بینراو و نەبینراوە.

جۆرەكانی یەكتاپەرستی

باوەڕ بە خودا - Theism

ئەم جۆرە لە باوەڕ باوەڕێكە لەڕێی ئایینەوە، نەك فەلسەفە، باوەڕهێنانە بە خودایەكی "خاوەن كەسایەتی"، كە سیفاتەكانی نەژمێردراون و ناتوانرێ وەسف بكرێت، ئەم جۆرە باوەڕە واتە خودا هەموو شتێك و مرۆڤی دروستكردووە و هەرگیز بێ ئاگا نییە لێی و بەردەوام یارمەتی و سۆز و چاوی لەسەر مرۆڤەكانە، هەروەها ئاگاداری كارە خراپەكانیشە كە توانای هەڵبژاردنی بەوان بەخشیووە و بڕیارە لە ڕۆژێك كە تەنیا ئەو دەیزانێت سزایان بدات لەسەری.

دێئیزم - Deism

ئەم جۆرە باوەڕە دەڵێت كە خودایەك هەیە و زەوی دروستكردووە و هیچ خودایەك بوونی نییە جگە لەو، بەڵام ئەو ئاگاداری كارەكانی سەر زەوی نییە و مرۆڤەكانی ڕەها كردووە بە ئارەزووەكانیان و ئاگاداری هیچ نزا و پاڕانەوەیەكیان نییە.

هەمووخودایی - PANTHEISM

یاخود یەكتاپەرستی ماددی، یان یەكبوونی هەموو بوون و گەردوون، باوەڕیان وایە هەموو سروشت و گەردوون و خودا یەكێكن، لە چەند ڕوویەكەوە، بێ خودایان و خوداپەرستان و دێئیزمەكانیش دەتوانن لەم كۆمەڵەدا جێگایان بكرێتەوە.

یەكپەرستی

ئەم فەلسەفەیە لە سەدەی نۆزدەدا دەركەوت بۆ گرێدانی یەكبوونی خودا و تاكپەرستی، چونكە دەڵێت "الله لە هەموو شوێنێكە و گەردوون و ماددەش بەشێكن لە هێز و تواناكانی.

جیاوازی نێوان یەكپەرستی و هەمووخودایی ئەوەیە، هەمووخودایی دەڵێت "سروشت و گەردوون و خودا هەمووی یەك شتە و جیاواز نین"، بەڵام یەكپەرستی دەڵێت "خودا لە هەموو بەشێكی گەردووندا هەیە، هەروەها گەورەتریشە لە گەردوون خۆی".

زۆرێك لە بیروبۆچوونەكانیش هەردوو باوەڕەكە گرێ دەدەن بەیەكەوە وەك ئەوەی لە ئایینی هیندەكان هەیە.

سۆفیگەری

فەلسەفەیەكی ئیسلامییە و زۆرجار بە عیرفانی ئیسلامی ناودەبرێ، چەندین گێڕانەوەی جیاواز هەیە بۆ ئایدۆلۆژیای ئەم باوەڕە، داهێنەری ئەم بیروباوەڕەش بە ئیبن عەرەبی دەزانرێت.

ئەم فەلسەفەیە دەڵێت گەردوون و سروشت و مرۆڤەكان هەموویان یەك ڕاستین، و خوداش بوونی حەقە و ئەوەی دیكە كە هەیە بە مرۆڤ و سروشت و گەردوونەوە تەنیا ڕووكارێكی ماددی ناڕاستین كە بۆ سەلماندنی بوونی خودا هەن.

یەكتاپەرستی لە ئیسلامدا

یەكتاپەرستی لە ئیسلام یەكەمین پایەی ئایین و باوەڕە، ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزیش جەخت لەسەر یەكتاپەرستی دەكەنەوە و بە گرنگترین بەشی ئایینەكە دادەنرێت و هەر هاوەڵدانانێك بۆ خودا وادەكات لە بازنەی ئایینەكە بڕۆیتە دەرەوە.

سورەتەكان

سورەتی الاخلاص

١. ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره‌ تاك و ته‌نهایه‌ و هاوشێوه‌ی نیه‌

٢. هه‌موو دروستكراوه‌كان پێویستیان به‌ خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌ هیچ كه‌سێك نیه‌، یاخود صه‌مه‌د واته‌: ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ گه‌وره‌ییدا کامڵ بووه‌و گه‌یشتۆته‌ ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی، وه‌ له‌ كاربه‌جێییدا كاربه‌جێییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ زانیارییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ گه‌وره‌یی و به‌رزی و بڵندی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ هه‌موو سیفاته‌ به‌رزه‌كانی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌و گه‌یشتۆته‌ ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوی، یاخود وتراوه‌: (الصَّمَدُ) به‌مانای (السَّيد) دێت واته‌: گه‌وره‌، یاخود صه‌مه‌د ئه‌و خوایه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌مێنێ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دروستكراوه‌كان هه‌موو تیائه‌چن و له‌ناوئه‌چن خوای گه‌وره‌ هه‌ر ئه‌مێنێ، یاخود به‌مانای ئه‌و خوایه‌ی هه‌میشه‌ زیندووه‌و هه‌میشه‌ ئه‌مێنێ و له‌ناوچوونی به‌سه‌ردا نایات، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخوات و پێویستی نیه‌، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه‌ له‌ كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سی لێ نه‌بووه‌ هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ ته‌واون.

٣. خوای گه‌وره‌ كه‌سی لێ نه‌بووه‌، وه‌ خۆیشی له‌ كه‌س نه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌ دایك بێ ئیلا ئه‌مرێ، وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش بمرێ ئیلا میراتگری ئه‌بێ و كه‌سێكی تر جێی ئه‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سیشی لێ نه‌بووه‌، وه‌ مردنیشی به‌سه‌ردا نایات وه‌ كه‌سیش جێی خوای گه‌وره‌ ناگرێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ خالقه‌ وه‌ پێویستی به‌ منداڵ نیه‌.

٤. وه‌ خوای گه‌وره‌ هاوشێوه‌ی نیه‌و هیچ له‌ دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ناچن نه‌ مناڵی هه‌یه‌ نه‌ دایكی هه‌یه‌ نه‌ باوكی هه‌یه‌ نه‌ خێزانی هه‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ جووله‌كه‌ ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه‌، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسا كوڕی خوایه‌، موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی بێ بنه‌مایه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (هیچ كه‌سێك وه‌كو خوای گه‌وره‌ ئارامگر نیه‌ كه‌ ئازارو ئه‌و قسه‌ خراپانه‌ ئه‌بیستێ له‌ كافرانه‌وه‌ كه‌ مناڵ بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن خوای گه‌وره‌ هێشتا ڕزقیان ئه‌دات وه‌ له‌شیان ساغ ئه‌كات)، واته‌: یه‌كسه‌ر تۆڵه‌یان لێ ناسه‌نێ، وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌رمووده‌ی قودسیدا ئه‌فه‌رمووێ: (مرۆڤ به‌درۆم ئه‌زانێ وه‌ بۆی نه‌بووه‌ ئه‌و شته‌ بكات، وه‌ جوێنم پێ ئه‌دا وه‌ بۆی نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ بكات جوێنم پێ بدا، به‌درۆ زانینی مرۆڤ بۆ من ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بێباوه‌ڕن ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره‌ ناتوانێ ئێمه‌ زیندوو بكاته‌وه‌ له‌ دوای مردن زیندوو بوونه‌وه‌و دروستكردنه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ به‌درۆ زانینی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا دروستم كردووه‌ ئاسانتره‌ له‌وه‌ی كه‌ سه‌رله‌نوێ زیندووی بكه‌مه‌وه‌، ئه‌فه‌رمووێ: جوێن دانی مرۆڤیش به‌ من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێ: خوا منداڵی هه‌یه‌، وه‌ ئه‌فه‌رمووێ: من تاك و ته‌نهام وه‌ صه‌مه‌دم كه‌سم لێ نه‌بووه‌ له‌ كه‌س نه‌بوومه‌ وه‌ كه‌سیش هاوشێوه‌ی من نیه‌)، والله أعلم.

سورەتی یس

[ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ]ئه‌ی ئاده‌میزاد ئایا عه‌هدو به‌ڵێنم لێ وه‌رنه‌گرتن كه‌ ئێوه‌ عیباده‌تی شه‌یتان نه‌كه‌ن إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٦٠) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌.

 

وَأَنِ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (٦١) ] وه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی من بكه‌ن ئا ئه‌مه‌ ڕێگای ڕاستی منه‌ كه‌ دینی ئیسلامه‌.

سورەتی النساء

{ خوای گەورە تەنها لە هاوبەشبڕیاردان خۆش نابێت} إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هه‌رگیز خۆش نابێ له‌ كه‌سێك كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات و له‌سه‌ر شیرك بمرێ و ته‌وبه‌ نه‌كات وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ] وه‌ جگه‌ له‌ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌ چه‌ندێك مرۆڤـ تاوانی گه‌وره‌ی هه‌بێ ئه‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر ویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت لێی خۆش ئه‌بێت به‌ فه‌زڵی خۆی، وه‌ ویستی لێ بێت سزای ئه‌دات به‌ دادپه‌روه‌رى خۆی، به‌ڵام به‌هه‌میشه‌یی له‌ ئاگری دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه‌ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا (٤٨) ]وه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات ئه‌وه‌ به‌دڵنیایى درۆو بوهتان و تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستووه‌.

سورەتی التوبة

{جولەكەو گاور زاناو خواپەرستەكانیان كردووە بە خواو دەیانپەرستن}اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] جووله‌كه‌كان زانایان هه‌بوو، وه‌ گاوره‌كان خواپه‌رستیان هه‌بوو، ئه‌وان زاناو خواپه‌رسته‌كانیان كردبوو به‌ په‌روه‌ردگارو خواو له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ده‌یانپه‌رستن وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ ] وه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌میشیان ئه‌په‌رستوَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا ] له‌ كاتێكدا كه‌ فه‌رمانیان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌تاك و ته‌نها یه‌ك خوا بپه‌رستن كه‌ خوای گه‌وره‌یه‌ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ]هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی اللهسُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٣١) ] خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ پاك و بێگه‌ردتره‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ن به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌، شه‌ریك دانانیان بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ حه‌ڵاڵیان بۆ حه‌رام ئه‌كردن ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، وه‌ حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كردن و ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، ئه‌وه‌ په‌رستنیان بوو.

سورەتی الروم

[ فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ڕووی خۆت بە پاكی ڕابگرەو دامەزراو بە لەسەر دین و تەوحیدى خوای گەورەفِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ]ئەم دینە پاكە ئەو فیترەتە پاكەیە كە خوای گەورە خەڵكی خستۆتە سەری، واتە: خەڵكى كە لە دایك دەبن لەسەر فیترەتی پاكی ئیسلامن، دواتر دایك و باوك و دەوروبەر دەیانگۆڕن و كاریگەریان لێدەكەنلَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ] هیچ گۆڕانێك بەسەر دروستكراوی خوای گەورەدا نایات، واتە: ئەوەی لەسەر فیترەتەكەی خۆی بمێنێتەوە لەسەر تەوحیدە، یاخود خەڵكى لەسەر فیترەتى پاكى ئیسلام و یەكخواپەرستى لامەدەن و وازیان لێبێنن ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ] ئا ئەمە دینی ڕێك و ڕاست و دامەزراوە وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٣٠) ] بەڵام زۆربەی خەڵكی نازانن.

هەروەها دەستەواژەی لا اله الا الله، یەكەمین بەشی شایەتی هێنانە لە ئیسلام، كە لە بانگ و نوێژەكاندا چەندین جار دووبارە دەبێتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی كەسێك موسوڵمان ببێت پێویستە بەم ڕستەیە باوەڕهێنانی خۆی دڵنیابكاتەوە.


سەرچاوەکان



2029 بینین