وەلیدی کوڕی زەید

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-05-19-22:56:00 - کۆدی بابەت: 5423
وەلیدی کوڕی زەید

ناوه‌ڕۆك

ئومەوییەکان

ئومەوییەکان بە یەکێک لە یەکەمین ڕەچەڵەکە ئیسلامییەکان دادەنرێن کە کاروباری خیلافەتیان گرتۆتە دەست و لە ماوەی نێوان 661 بۆ 750ـی زاینی حوکمیان کردووە، نەسەبی ئومەوییەکان دەگەڕێتەوە بۆ باپیرەیان، ئومەیەی بن عبد شمس بن عبد مناف بن قصي بن کلاب بن مرة، کە لە خزمانی پێغەمبەرن دروودی خوای لەسەر بێت، معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان بە دامەزرێنەری ئەم ڕەچەڵەکە دادەنرێت کە ئەو والی شام بوو، معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان خەلافەتی گرتە دەست دوای ئەوەی حەسەنی کوڕی عەلی دەستبەرداری خەلافەت بوو بۆ معاویەی بەهۆی ڕێکەوتنێکەوە کە تیایدا هاتبوو دوای مردنی معاویە خەلافەت بدرێتەوە بە حەسەن، بەڵام بەهۆی مردنی حەسەن پێش معاویەوە خەلافەت گواسترایەوە بۆ بەنی ئومەیە.

وەلیدی کوڕی زەید

وەلیدی کوڕی زەیدی کوڕی عبد الملک کوڕی مەڕوانە، کە بە ئەبو عەباس ناسرابوو، ئەندامێکی بەنی ئومەیەیە، دایکی کوڕی محمد کوڕی یوسفی سەقەفی بوو، برای حەجاج، وەلید لە ساڵی 706ز لەدایک بوو و لە ساڵی 744ز کۆچی دوایی کرد، وەلید بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ماوەی نێوان 743 بۆ 744 دەسەڵاتی بەدەست بوو، وەلید دەسەڵاتی ودای مردنی مامەی ''هاشمی کوڕی عبد الملک'' گرتە دەست، هەروەها وەلید بەوە ناسرابوو کە فاسقێکی ئەرەق خۆر و لە سنووری خودا لادەر بوو، لێی دەگێڕنەوە کە ویستوویەتی بچێت بۆ حەج تاوەکو لەسەر سەربانی کەعبە بخواتەوە بەڵام خەڵک لێی بەدەنگ هاتن و نەیانهێشت، هەروەها بەوەش ناسراوە حەزی لە سەرگەرمی و گوێگرتنی گۆرانی بووە، بەڵام هەندێک کەسیش ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن ئەمانە تەنها لە لایەن دوژمنەکانییەوە بڵاو کراونەتەوە و ناوزڕاندن بووە.

هەروەها دەشوترێت کە وەلید حەوزێکی لە ئەرەق دروست کردووە و ئەگەر لە کاتی گوێگرتن لە گۆرانی بگەشتایەتە ئاستێک خۆی هەڵدەدایە ناو حەوزەکەوە و لێی دەخواردەوە، هەروەها دەڵێن جارێک وەلید قورئانێکی گرتووە بەدەستییەوە و ئەم ئایەتەی بەرچاو کەوتووە: ''واستفتحوا وخاب كل جبار عنيد'' ئەویش وتوویەتی: ''ئەوە هەڕەشەم لێدەکەی؟''، ئیدی قورئانەکەی فڕێداوە و دەستی کردووە بە کێشان پیایدا هەتاوەکو دڕاندوویەتی و کونی کردووە بەدەم گۆرانی وتنەوە وتوویەتی ''هەڕەشە لە هەر سەپێنەرێکی سەرسەخت دەکەی؟''، ''من ئەو سەپێنەرە سەرسەختەم ئەی قورئان، ئەگەر گەشتی بە ڕۆژی دوایی بڵێ بە خودا وەلید منی دڕاند''.

خەلافەتی وەلیدی کوڕی زەید

وەلید دەسەڵاتی لە 6-2-743ز گرتە دەست، گرنگییەکی تایبەتی بە کوێر و نەخۆشەکانی ئیفلیجی دەدا، نصری کوڕی سەیاری کردە فەرمانڕەوای خۆراسان، هەروەها مامی خۆی ''یوسفی کوڕی محمد''ـی کردە حاکمی مەدینە، هەروەها سولەیمانی کوڕی هاشمی کردووەتە زیندانەوە، ئەمە بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی لەسەر دەسەڵاتی وەلید، هەروەها بەرهەڵستکاریکردنی وەلید زیادی کرد دوای ئەوەی ناوبانگی بڵاو بووەوە بەوەی ئەرەق خۆر و تاوانکارە، بەهۆی ئەم بەرهەڵستکارییەوە کۆمەڵەیەکی تایبەت دروست بوون بە کوشتنی، کاتێک خالیدی کوڕی عەبدوڵای قصري بەمەی زانی وەلیدی ئاگادار کردەوە، بەڵام وەلید خالیدی کوڕی عەبدوڵای کردە سجنەوە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری کردەوە، ئەمە بووە هۆی تووڕە بوونی خزمانی وەلید، ئیدی وەلدی لە قەڵایەکی دەرەوەی شار گەمارۆ درا، سەرەڕای ئەوەی زۆر خۆڕاگر بوو، بەڵام لەسەر دەستی هێزەکانی سولەیمانی کوڕی هیشام لە ساڵی 16-4-744ز کوژرا.


سەرچاوەکان



1281 بینین