نیسکافە

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-20-14:45:00 - کۆدی بابەت: 5428
نیسکافە

ناوه‌ڕۆك

نیسكافە چییە؟

نیسكافە‌ ناوێكی باوە‌ بۆ قاوە‌ی خێرا یان قاوە‌ی خێرا ئامادە‌كراو، وە‌ ناوبانگێكی فراوانی ھە‌یە‌ لە‌سەر ئاستی جیھاندا بە‌ نرخە‌ ھە‌رزانە‌كەی و ئاسان و خێرا ئامادە‌كردنی و ھە‌روە‌ھا توانای زۆر مانەوەی، بە‌كارھێنانی زۆرە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ قاوە‌كانی دیكە‌، نیسكافە‌ لە‌ ڕێگە‌ی خۆشە‌كردنی دە‌نكی قاوە‌ و وشككردنە‌وە‌ی دروست دە‌كرێت، وە‌ لە‌ كۆتاییدا لە‌سە‌ر شێوە‌ی دە‌نك یان لە‌سە‌ر‌ شێوە‌ی پاودە‌رێكی نە‌رم دە‌ردە‌چێت، نیسكافە‌ وە‌ك جۆرە‌كانی دیكە‌ی قاوە‌ ڕێژە‌ییە‌كی بە‌رز لە‌ كافایین و دژە‌ ئۆكسیدە‌كانی تێدایە‌، كە‌ ئە‌م دووانە‌ تایبە‌تمە‌ندیی تە‌ندروستی و پارێزە‌ریان ھە‌یە‌، چونكە‌ بە‌كارھێنانی بە‌ ڕێژە‌ییە‌كی مامناوە‌ند یارمە‌تیدە‌ر دە‌بێت لە‌ جێبە‌جێكردنی فە‌رمانە‌كانی مێشك و ڕێگریكردن لە‌ چە‌ندین نە‌خۆشی و كێشە‌ی تە‌ندروستی وە‌ك شە‌كرە‌ و قە‌ڵە‌ویی و نە‌خۆشی زە‌ھایمە‌ر و نە‌خۆشی پاركینسۆن، بێجگە‌ لە‌وە‌ش زیادە‌ڕۆیی كردن لە‌ بە‌كارھێنانی دە‌بێتە‌ ھۆی چە‌ندین كێشە‌.

زیانە‌كانی نیسكافە‌ 

پێش ئە‌وە‌ی باس لە‌ زیانە‌كانی نیسكافە‌ بكە‌ین، پێویستە‌ سە‌رە‌تا باس لە‌ پێكھاتە‌ی نیسكافە‌ بكە‌ین، كە‌ مشتومڕێكی زۆری لە‌سە‌رە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگە‌ی زانستیدا، كە‌ ئە‌وانیش (كافایین، ئە‌كریلامید)ـن، ئە‌مانە‌ چە‌ند ڕوونكردنە‌وە‌یە‌كن دە‌ربارە‌ی زیانە‌كانی نیسكافە‌ بە‌ پشت بە‌ستن بە‌ ناساندنی ئە‌م دوو پێكھاتە و‌ باسكردنی زیانە‌كانی لە‌كاتی زیادە‌ڕۆیی كردن لە‌ بە‌كارھێنانیان.

زیانە‌كانی كافایین

كافایین پێكھاتە‌یە‌كی كیمیاییە‌ و تامێكی تاڵی ھە‌یە‌، لە‌ زیاتر لە‌ شە‌ست جۆر ڕووە‌كدا بوونی ھە‌یە‌، لە‌ نێوانیاندا دە‌نكی قاوە‌، بە‌ كاریگە‌رییە‌ ھاندە‌رە‌كە‌ی لە‌سە‌ر كۆئە‌ندامی ناوە‌ندە‌ دە‌مار ناسراوە‌، كە‌ بە‌كارھێنانی ئاستی وزە‌ لە‌ جە‌ستە‌دا ڕاستە‌وخۆ بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌، كە‌ لە‌ ڕیخۆڵە‌كانە‌وە‌ دە‌گوازرێتە‌وە‌ بۆ ڕێڕە‌وی خوێن كە‌ ماوە‌یی پانزە‌ خولە‌ك ناخایە‌نێت، ڕێژە‌یی ڕێگە‌ پێدراوی‌ بۆ خواردنی كافایین (٤٠٠ میلیگرام)ـە‌ لە‌ ڕۆژێكدا وە‌ك زۆرترین ڕێژە‌، وە‌ نیسكافە‌ بە‌ ڕێژەی كە‌میی كافایین تێیدا جیادە‌كرێتە‌وە‌ بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ قاوە‌كانی دیكە‌، كە‌ یە‌ك كوپ لە‌ نیسكافە‌ (٦٤ میلیگرام) لە‌ كافایینی تێدایە‌، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا زیادە‌ڕۆیی كردن لە‌ بە‌كارھێنانی كافایین تە‌نانە‌ت نیسكافە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی چە‌ندین كێشە‌ی تە‌ندروستی وە‌ك: شە‌قیقە‌ و ئارە‌ق كردنە‌وە‌ و ھە‌ڵچوون و تێكچوونی گە‌دە‌ و خێرا بوونی لێدانە‌كانی دڵ و زوو زوو میزكردن و لە‌رزین.
لە‌گە‌ڵ چە‌ند كێشە‌یە‌كی دیكە‌ كە‌ لە‌ دوای ماوە‌یە‌ك دە‌ردە‌كە‌وێت كە‌ گرنگترینیان: فشە‌ڵبوونی ئێسكە‌.

زیانە‌كانی ئە‌كریلامید

ماددە‌یە‌كی كیمیایی سپی بێ بۆنە‌، لە‌ چە‌ندین پیشە‌سازیی كیمیایی وە‌ك بە‌رھە‌مھێنانی ماددە‌ پلاستیكییە‌كان و ڕستن و چنین و پە‌ڕە‌ و پرۆسە‌كانی چارە‌سە‌ركردنی ئاوی خواردنە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا بە‌ ڕێژە‌ییە‌كی زۆر لە‌ ماددە‌ لكێنە‌رە‌كان و ئە‌و ماددانە‌ی كە‌ لە‌ قتوونانی خواردندا بە‌كاردێت وە‌ ھە‌روە‌ھا لە‌ جگە‌رە‌دا بە‌كاردە‌ھێنرێت، ماددە‌ی ئە‌كریلامید لە چەند جۆرێك خۆراكدا دەركەوێت یاخود كاریگەری دیاردەبێت، كە‌ بە‌رھە‌م دێت لە‌ ئە‌نجامی بە‌ركە‌وتنی خواردنە‌ نیشاستە‌ییە‌كان بە‌ گە‌رماییە‌كی بە‌رز، وە‌ جێگە‌ی سە‌رنجە‌ كە‌ نیسكافە‌ ئاستێكی بە‌رز لە‌ ئە‌كریلامیدی تێدایە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ قاوە‌كانی دیكە‌، ماددە‌ی ئە‌كریلامید بە‌وە‌ پۆلێن كراوە‌ كە‌ ماددە‌یە‌كی شێرپە‌نجە‌ییە‌ بۆ مرۆڤ، وە‌ بە‌كارھێنانی ئاستێكی بە‌رز لە‌م ماددە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی زیان گە‌یاندن بە‌ جە‌ستە‌ و كۆئە‌ندامی دە‌مار بۆ ماوە‌یە‌كی درێژ، بە‌ڵام ئە‌م زیانانە‌ تە‌نھا لە‌ بوارە‌كانی بە‌رھە‌مھێناندا كۆكراوە‌تە‌وە‌، وە‌ ھیچ بە‌ڵگە‌یە‌كی زانستی تە‌واو نییە‌ كە‌ لە‌سە‌ر ھۆكاری پە‌یوە‌ندی نێوان ماددە‌ی ئە‌كریلامیدی خۆراكی و تووشبوون بە‌ شێرپەنجە، بە‌ڵام ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ دە‌یانە‌وێت ئاستی ئە‌كریلامید لە‌‌ جە‌ستە‌یان كە‌ تووشی بوون كە‌م بكە‌نە‌وە‌ ئە‌وە‌ دە‌توانن قاوە‌ی سە‌وز بە‌كاربھێنێن، لە‌ جێی نیسكافە‌ یان ئە‌و قاوانە‌ی كە‌ شێوازی دروستكردنیان خۆشە‌كردنی دە‌نكی قاوە‌ دە‌گرێتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1565 بینین