توو دڕک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-20-09:54:00 - کۆدی بابەت: 5438
توو دڕک

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی توو دڕک

لە تیرەی توو هەژمار دەکرێت یان لە تیرەی گوڵی سوور درەختێکی بە چەقڵ و دڕکە، گەڵای سەوزی بریقەدارە و پشتی پەلکەکە خاکی لە شێوەی پەلکی نەعنایە لێواری شانەی یان موشاری وردە، گەڵای لوس نیە لە تەنیشت گەڵاکانەوە گوڵێکی سپی هێشوویی دەردەکات کە لە لقەکانی پار ساڵە، سەرەتولەی ناسکی بەر نادات، لە پایزدا گوڵەکان نامێنن میوەکەی لە سەرەتا ڕەنگی سەوزە دوای زەرد و سوور دەبێت لە کۆتاییدا ڕەش یان بنەوشەیی دەبێت، کە ئەو کاتە تامی زۆر خۆشە شێوەی تۆفەڕەنگی هەیە بەڵام بچوکترە و تامی لەسەرەتادا ترشە بەڵام کە گەیشت تامی شیرین دەبێت، ڕەگەکەی خزندەیە و ژێر خاک دەڕوات و زیاد دەکات وە بۆ خۆی دەڕوێت بەڵام لە زۆر شوێن بۆ پەرژینی باخ بەدەست دەیچێنن، گەڵاکەی لە بەهاران لێی دەکەنەوە و لە سێبەردا وشکی دەکەنەوە یان بە گەرمی (٥٠)پلە لە دەزگا وشکی دەکەن، ئەو ماددانەی تێدایە (تانن، پکتین، ڤیاتامین C, اسید الی).

سوودەکانی توو دڕک

  • سنگ نەرم دەکات و بەڵغەم هەڵدەکەنێت.
  • بە ئازاری درێژ خایەنی گەدە و میز هێنەرە.
  • بۆ باکردنی منداڵان پێنج تا دە گەڵا لە دڕ و لەگەڵ پڕی کەوچکێک گوڵە بەیبوونە دەم دەکرێت بۆ گەورە دوو تا سێ ئەوەندە.
  • گەڵای کە قاوەیی بوون لە جیاتی چای دەخورێتەوە.
  • میوەکەی بۆ کەم خوێنی بەسوودە و بۆ ناڕەحەتی میزەڕۆ و میزەڵدان سوود بەخشە.
  • بۆ نەخۆشیەکانی پێست لەگەڵ گەڵاکەی دەکوتیت و ئاوەکەی بەکاردێت بۆ برین.
  • بۆ ڕۆماتیزم بەسوودە وە پۆدری گەڵا و میوەکەی خوێن دەوەستێنێت.
  • بۆ نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێن بەسوودە.
  • دژە میکرۆبە و بۆ جەرگ و بۆ زەردووی و بۆ قۆڵنج باشە.
  • شیرینی لێ دروست دەکرێت پڕی کەوچکێک چێشت خواردن بۆ پەداخێک ئاوی کوڵاو دەم دەکرێت کە گەڵا بێت یان لە میوەی وشک کراوی ڕۆژی (٣-٤) فنجانی دەخورێتەوە دەتوانیت تا پێنج فنجانی لێ بخۆیتەوە.


سەرچاوەکان



696 بینین