ڕێگاکانی ڕێکخستنی ئامێرە کارەباییەکان لە چێشتخانەدا

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-21-23:51:00 - کۆدی بابەت: 5464
ڕێگاکانی ڕێکخستنی ئامێرە کارەباییەکان لە چێشتخانەدا

ناوه‌ڕۆك

ئامێرە‌ كارە‌باییە‌كان لە‌ چێشتخانە‌دا

ئێستا ھیچ چێشتخانە‌یە‌ك نییە‌ كە‌ ئامێری كارە‌بایی تێدا نە‌بێت كە‌ ڕۆڵێكی گرنگیان ھە‌یە‌ لە‌ كارە‌ جۆراوجۆر و زۆرە‌كانی چێشتخانە‌دا، تە‌نانە‌ت ئە‌و چێشتخانانە‌ی كە‌ ڕووبە‌ریان بچووكە‌ ئامێری كارە‌بایی بە‌كارناھێنرێن وە‌ك ساردكە‌رە‌وە‌، چونكە‌ ناتو‌انرێت دە‌ستبە‌رداری ببیت لە‌بە‌ر ساردكردنە‌وە‌ یان بە‌ستنی خۆراك، یان خە‌ڵاتە‌ی كارە‌بایی كە‌ دە‌نك ورد دە‌كات و خۆراكە‌كان تێكە‌ڵ دە‌كات، و ماندوو بوون و كاتت بۆ دە‌گە‌ڕێنێتە‌وە‌.
ھە‌موو كابانێكی ماڵە‌وە‌ دە‌توانێت ئە‌و ئامێرە‌ كارە‌باییانە‌ ھە‌ڵبژێرێت كە‌ لە‌ چێشتخانە‌كە‌یدا پێویستی پێیان ھە‌یە‌، بە‌ پشت بە‌ستن بە‌و ئامێرانە‌ی كە‌ زۆر پێویستی پێیانە‌ و ھە‌روە‌ھا ئە‌و پارە‌یە‌یی كە‌ لە‌ بە‌ردە‌ستیدایە‌ بۆ كڕینی ئە‌و ئامێرانە‌.

ڕێگاكانی ڕێكخستنی ئامێرە‌ كارە‌باییە‌كانی چێشتخانە‌

پێویستە‌ بە‌ بە‌ردە‌وامی دۆڵابە‌كانی چێشتخانە‌كە‌ت ڕێك بخە‌یت چونكە ڕێگاكانی ڕێكخستنی ئامێرە‌ كارە‌باییە‌كانی چێشتخانە‌ ئاسودە‌یی بە‌ ھە‌موو كابانێكی ماڵ دە‌بە‌خشێت لە‌ جووڵان لە‌ ناو چێشتخانە‌كە‌یدا، و ئاسان گە‌یشتن بە‌ ئامێرە‌كان و دابینكردنی شوێنی زیاتر بۆ ئە‌و پێداویستیانە‌ی دیكە‌ كە‌ لە‌ چێشتخانە‌كە‌یدا پێویستی پێیان ھە‌یە‌، و ئە‌مانە‌ ڕێگاكانی ڕێكخستنی ئامێرە‌ كارە‌باییە‌كانە‌ لە‌ چێشتخانە‌دا: 

١- دە‌كرێت لە‌جێی ئە‌وە‌ی چە‌ند ئامێرێك بكڕیت ئە‌و ئامێرانە‌ بكڕیت كە‌ بۆ چە‌ند كارێك بە‌كاردێن كە‌ ئە‌مە‌ شوێنێكی زیاترت بۆ دە‌ستە‌بە‌ر دە‌كات و قە‌رە‌باڵغی كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.

٢- ئە‌و ئامێرانە‌ی كە‌ ھە‌رگیز بە‌كارناھێنرێن: پێویستە‌ خۆت لە‌و ئامێرانە‌ ڕزگار بكە‌یت جا بە‌ ھە‌ر ڕێگە‌یە‌ك كە‌ خانمی ماڵ ئارە‌زووی دە‌كات وە‌ك ئە‌وە‌ی بیبە‌خشێت یاخود بیفرۆشێت.

٣- ئە‌و ئامێرانە‌ی كە‌ بە‌ دە‌گمە‌ن بە‌كاردە‌ھێنرێن: ئە‌م ئامێرانە‌ بە‌ زۆری لە‌ ڕە‌فە‌كانی سە‌رە‌وە‌دا ھە‌ڵدە‌گیرێن، كە‌ بە‌ نزیكی یە‌ك جار لە‌ سێ مانگدا یان زیاتر بە‌كاردە‌ھێنرێن.

٤- ئە‌و ئامێرانە‌ی كە‌ زۆر بەكاردە‌ھێنرێن: ئە‌م ئامێرانە‌ لە‌ ڕە‌فە‌كانی خوارە‌وە‌دا یان لە‌ تە‌كە‌كانی خوارەوەدا ھە‌ڵدە‌گیرێن، ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی ئاسان گە‌یشتن پێیان، وە‌ لە‌ تاكی تایبە‌تیی چێشتخانە‌كە‌دا دادە‌نرێت ئە‌گە‌ر بە‌كارھێنانی بە‌شێوە‌یە‌كی ڕۆژانە‌ بوو.

لە‌كاتی ھە‌ڵگرتنی ئامێرە‌كاندا، سە‌رە‌تا پێویستە‌ وایە‌ری كارە‌بایی لە دە‌وری ئامێرە‌كە‌ی بپێچڕێت، ئە‌وە‌ش بۆ دانانی سنورێك بۆ دروست نە‌بوونی شپرزی كە‌ لە ‌كاتی بڵاوكردنە‌وە‌یان دروست دە‌بێت، ھە‌روە‌ھا دە‌توانرێت ڕێنمایە‌كانی ئامێرە‌كە‌ وە‌ك نامیلكە‌ی تایبە‌تی لە‌ شوێنێكی تایبە‌ت ھە‌ڵبگیرێت، و پاشان فڕێدانی پاكە‌تە‌ گە‌ورە‌كان بۆ دروست نە‌بوونی شپرزی و پارێزگاری كردن لە‌ ڕێكی چێشتخانە‌كە‌، وە‌ دە‌توانیت پێویستییە‌ زیادە‌كانی تایبە‌ت بە‌ ئامێرە‌كە‌ لە‌ جانتایە‌كی بچووك ھە‌ڵبگیرت و لە‌ كاتی پێویستیدا بە‌كاریان بھێنیت لە‌ دوای ھە‌ڵگرتنیان، وە‌ك لە‌ دۆڵابی چێشتخانە‌دا ھە‌ڵبگیرێت.
ھە‌روە‌ھا دە‌توانیت دۆڵابە‌كانی چێشتخانە‌كە‌ بۆ ھە‌ڵگرتنی جۆری جیاواز لە‌ ئامێرە‌كان یاخود پێداویستییە‌ تایبە‌تە‌كانی چێشتخانە‌ بە‌كاربھێنیت، ھە‌روە‌ھا دە‌توانیت لە‌سە‌ر دە‌رگای دۆڵابە‌كان بنوسیت، وە‌ دە‌بێت بە‌ لایە‌نی كە‌مە‌وە‌ سێ جار لە‌ ساڵێكدا دۆڵابە‌كانی چێشتخانە‌ ڕێك بخرێتە‌وە‌، بۆ پاراستنی ئامێرە‌ كارە‌باییە‌كان و بۆ ئە‌وە‌ی شوێنە‌كە‌یت لە‌ بیرە‌وە‌ریدا بمێنێتە‌وە‌ تا بە‌ ئاسانی لە‌ كاتی پێویستیدا بگە‌ڕێیت بە‌ شوێنیدا.

چیت پێویستە‌ لە‌ چێشتخانە‌كە‌دا؟

دوای ئە‌وە‌ی بە‌ ڕێگاكانی ڕێكخستنی ئامێرە‌ كارە‌باییە‌كان لە‌ چێشتخانە‌دا ئاشنا بوویت، چەندین ئامێری كارە‌بایی زۆر گرنگ ھە‌ن لە‌ چێشتخانە‌دا، كە‌ ماندوو بوون كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و كات بۆ خانمی ماڵ دە‌گە‌ڕێنێتە‌وە‌، وە‌ كارە‌كانی ئامادە‌ كردنی خواردن یان شیرینی یان ھە‌ر شتێكی دیكە‌ كە‌ دە‌كرێت لە‌ چێشتخانە‌دا دروست بكرێت ئاسانتر و خۆشتر دە‌كات، وە‌ لە‌و ئامێرانە‌:

١- ئامادە‌كە‌ری خۆراك: یە‌كێكە‌ لە‌ ئامێرە‌ زۆر گرنگە‌كان بۆ ئامادە‌كردنی ژە‌مە‌كان بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر بۆ خێزانێكی گە‌ورە‌ بێت كە‌ دە‌توانرێت چە‌ندین ڕە‌چە‌تە‌ی بە‌ ئاسانی بۆ زیاد بكرێت.

٢- خە‌ڵاتە‌ی دە‌ستی: باشترین ھە‌ڵبژاردە‌یە‌ بۆ ئە‌و چێشتخانانە‌ی كە‌ ڕووبە‌ریان بچووكە‌، كە‌ دە‌توانرێت خواردنە‌كە‌ یە‌كسە‌ر لە‌ قاپی تایبە‌ت بە‌ خواردنە‌كە‌دا تێكە‌ڵ بكرێت.

٣- خە‌ڵاتە‌ی كارە‌بایی: ئامێرێكی گرنگە‌ بۆ تێكە‌ڵكردنی ھە‌ویر و بە‌رھە‌مە‌ ھە‌ویریە‌كان كە‌ دە‌توانێت كاتت بۆ بگە‌ڕێنێتە‌وە‌، وە‌ ھە‌ویر بە‌ شێوە‌یە‌كی باش ئامادە‌ دە‌كات.

٤- گە‌رمكە‌ریی ئاو: گە‌رمكە‌ری ئاو بە‌ دە‌جار لە‌ ئاگردان خێراترە‌ لە‌ گە‌رمكردندا، ھە‌روە‌ھا بۆ خێرا ئامادە‌كردنی قاوە‌ و چا بە‌كاردێت.


سەرچاوەکان



820 بینین