گەورەترین بەنداوی جیهان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-22-14:28:00 - کۆدی بابەت: 5470
گەورەترین بەنداوی جیهان

ناوه‌ڕۆك

بەنداو

دروستکراوی زەبەلاحن کە بناغەیەکی بەهێزیان هەیە، لەسەر ڕووبار و کەناڵەکان دروست دەکرێن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە تێپەڕبوونی ئاو بۆ هەڵگرتنی و دروسکتردنی دەریاچەی دەستکرد، ئاوە هەڵگیراوەکە بەکاردێت بۆ ئاودێری و کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی کارەبا، دروستکردنی کارەبا لە بەنداوەکاندا بەکارهێنانی تۆربینە جێگیرکراوەکانی خوارەوەی بەنداوەکان ئەنجام دەدرێت کە ڕێگە بە ئاو دەدات لێیەوە دەربچێت و بسوڕێتەوە بۆ ئەوەی وزەی کارۆئاوی دروست ببێت، وزەی کارۆئاوی سەرچاوەی 19٪ـی سەرجەم کارەبای جیهانە، بەڵام بەنداوەکان هەندێک خاڵی نێگەتیڤیان هەیە، وەک ڕێگری کردن لە کۆچکردنی ماسی لەڕێگەی ڕووبار و لافاوەکان، هەروەها دیمەنە سروشتیی و سیستەمە ئیکۆلۆجییەکانی بنی ڕووبارەکان وێران دەکات، بەڵام ئەم بەنداوانە باشترین جۆری بەرهەمهێنی کارەبان بۆ ژینگە، لەبەر ئەوەی هیچ پاشەڕۆیەکی پیسکەریان نییە.

گەورەترین بەنداوەکانی جیهان

یەکەم بەنداوی مێژوو پێش 2800 ساڵ لە لایەن میسڕییەکانەوە بنیاتنراوە. بەنداو بەپێی چەند پێوەرێک پۆلێنکردنی بۆ دەکرێت، وەک قەبارەی بەربەستەکە و توانای هەڵگرتن، بەپێی ئەمە چەند بەنداوێک وەک گەورەترین بەنداوەکانی جیهان پۆلێنکراون، وەک:

  • بەنداوی تاربیلا: گەورەترین بەنداوە لە ڕووی قەبارەی بەربەستەکەوە، لە پاکستان لەسەر ڕووباری سند دروستکراوە، لە ساڵی 1976 کاری دروستکردنی بەنداوەکە کۆتاییپێهاتووە، توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بەنداوەکە دەگاتە 816 مێگاوات، هەروەها توانای هەڵگرتنی ئاویشی دەگاتە 13 ملیار مەتر چوارگۆشە.
  • بەنداوی هیراکۆ: یەکێکە لە بەنداوە هیندییە گەورەکان، دووەم گەورەترین بەنداوە لە ڕووی توانای هەڵگرتنەوە، نزیکەی 743 ملیار مەتر چواگۆشە لە ئاوی بەند کردووە کە دەریاچەیەکی زەبەلاحی لە دوای خۆی دروستکردووە، بنیاتنانی بەنداوەکە لە ساڵی 1957 کۆتاییهات، بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی زەوییەوە دەگاتە 61 مەتر.
  • بەندی فۆرت بیک: یەکێکە لە بەندە ئەمریکییە کۆنەکان، لە ساڵی 1940ـدا بنیاتنراوە، سێهەم گەورەترین بەنداوە لە جیهاندا لە ڕووی قەبارەی بەربەستەکەوە، دروسکراوێکی دەرەکیی گەورە و بەهێزی هەیە و قەبارەکەی 96 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە، لەسەر ڕووباری میسۆری درێژ دەبێتەوە.
  • بەندی ئەتاتورک: چوارەم گەورەترین بەنداوە لە جیهاندا و قەبارەی هەیکەلەکەی دەگاتە 85 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، وزەیەکی کارۆئاویی بەرهەم دەهێنێت کە دەگاتە 2400 مێگاوات، لەسەر ڕووباری فوڕات لە تورکیا لە ساڵی 1990 دروستکراوە.

گەورەترین بەنداوی جیهان

بەنداوی تاربیلا گەورەترین بەندی جیهانە لە ڕووی قەبارەی هەیکەلەکەیەوە، بەنداوێکی زەبەلاحی لە بەرد دروستکراوە، لە ساڵی 1968ـدا دەستکراوە بە دروسکردنی، لە ساڵی 1976 کۆتاییپێهاتووە، لەسەر بەنداوی سند لە پاکستان دروستکراوە و قەبارەی هەیکەلەکەی دەگاتە 153 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، هەروەها توانای هەڵگرتنی ئاوی دەگاتە 13.69 ملیار مەتر ئاو، چوارچێوەی بەنداوە گەورەکە بە درێژایی 2743 مەتر درێژبۆتەوە و بەرزییەکەی دەگاتە 148 مەتر.

ئەم بەنداوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناجێگیرییە توندەکەی ڕووباری سند دروستکراوە و بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی خێرای ڕووبارەکە لە بەرهەمهێنانی وزەی کارۆئاوی، لە هەر کاتژمێرێکدا زیاتر لە 16 ملیار کیلۆوات کارەبا بەرهەمدێنێت، هەروەها لە هەر ماوەیەک بۆ ماوەیەکی دی کاری پەرەپێدان و چاککردنەوە بۆ بەنداوەکە ئەنجام دەدرێت بۆ پاراستنی بەهێزییەکەی و پارێزگاریکردن لە توانا کارۆئاوییەکەی.


سەرچاوەکان



1575 بینین