دەبێت جانتای خانمان چی تێدابێت؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-23-14:25:00 - کۆدی بابەت: 5496
دەبێت جانتای خانمان چی تێدابێت؟

ناوه‌ڕۆك

جانتای خانمان

جانتا جوانیەکی تایبەت و کەشخەی دەبەخشێت بە کەسەکە و جلەکانت جوانتر دەکات، و زۆر جار خانمان جانتای زۆر گەورە بەکاردەهێنن چونکە خانمان شتی زۆر دادەنێیت تێیدا.

جانتای خانمان چی تێدایە؟

  • جزدانی پارە: یەکەمین و گرنگترین شت ئەمەیە، بۆ ئەوەی جانتاکەت شپرز نەبێت هەموو پارەکانتی تێدا دادەنێیت.
  • کیفی کەرەستەی ئارایشت: ئەمەش لە جانتایی زۆرینەی خانمەکاندا هەیە، کەتێیدا قەڵەمی چاو و سووراوی تێدایە بە زۆری تاکوو چوویە هەر شوێنێک بتوانێت بەکاریان بهێنێت.
  • بۆن: زۆرینەی خانمان بۆ ئەوەی هەمیشە بۆنیان بە خۆشی بمێنێتەوە بۆنێک لەناو جانتاکەیان هەیە.
  • چاویلکەی بەر خۆر: خانمان پێویستە کاتی خۆر چاویلکەی بەر خۆر لەچاو بکەن تاکوو زیان بە چاو و پێستیان نەگات و هەرکاتێک خۆر نەما لایدەبەن و دەیکەنە جانتاکەیانەوە و بۆیە گرنگە کە چاویلکەکە هەمیشە لەناو جانتاکەدا بێت.
  • پاککەرەوە: پاککەرەوە زۆر گرنگە زۆر جار لە شوێنێک ئاو و هیچ کەرەستەیەکی پاککەرەوە نییە، پاککەرەوە گرنگە بۆ دەست و هەروەها بۆ پاککردنەوەی موبایلیش.
  • کلێنس: کلێنس زۆر گرنگە نەک خانمان هەموو کەسێک پێیبێت، خانمان هەمیشە پێناسەی جوانی و پاکووخاوێنی بوون بۆیە دەبێت هەموو خانمێک ئەمە لە جانتاکەیدا هەبێت.
  • تێنووس و پێنووس: گرنگە هەر جانتایەک ئەمەی تێدابێت چونکە بارودۆخ دێتە پێشەوە کە پێویستت پێی بێت.
  • تەوقە و مەتاتی قژ و شانە: بۆ ئەو خانمانەی کە لەچک ناکەن زۆر جار خانمان قژیان بەرداوەتەوە بەڵام لە هەندێک شوێندا پێویست دەکات کە بیبەستن چونکە گەرمە و قژەکە ئازاریان دەدات، یاخود شانە بۆ ڕێککردنی قژ کە بە هەر هۆکارێک تێکبچێت.
  • دەرزی و سنجاق: ئەو خانمانەی کە لەچک دەکەن زۆر گرنگە ئەمەیان پێ بێت، هەرکاتێک لەچکەکەیان کێشەی تێکەوت دەتوانن چاکیبکەن و هەروەها ئەگەر کەسێک پێویستی بوو دەتوانن یارمەتی بدەن و پێی بدەن.
  • نەرمکەرەوەی لێو و دەست: کاتی چوونە دەرەوە بەهۆی کەشووهەواوە لێو و دەستت وشک دەبنەوە، پێویستە ڕێگری بکەیت لەمە و بەردەوام دەستت نەرم بکەیتەوە.
  • ئاوێنە: ئاوێنەیەکی بچوک پێویستە تاکوو لە هەر بارودۆخێکدا بتوانیت خۆت ڕێکبخەیت و ئاگاداری خۆت بیت.
  • لەزگەی برین: لەزگەی برین بۆ هەر حاڵەتێکی برین یاخود برینداربونی کەسی بەرامبەر پێویستە. 
  • هێدفۆن: لە شوێنە گشتی و ناو پاس و تەکسیدا هێدفۆن گرنگە تاکوو چیت دەوێت گوێی لێبگریت و کەسانی دەوروبەرت بێزار نەکەیت.
  • چوکلێت: بۆ هەر حاڵەتێکی برسییەتی، یان ئەگەر دەتەوێت وزەت پێبێت بەردەوام با چکلێتێک لەناو جانتاکەت بێت تاکوو سوودی لێ وەربگریت.
  • نینۆکبڕ: زۆر جار هاتۆتە پێشەوە کە لە دەرەوە بە ڕووداوێک نینۆکت دەشکێت و زۆر ئازارت دەدات، لەم کاتەدا ئەگەر نینۆک گیرێکت پێبێت دەتوانیت بە ئاسانی ئەم کێشە چارەسەر بکەیت.
  • سانتی: خانمان هەموویان دەکەونە سووڕی مانگانەوە ئەگەریش دڵنیابیت و کاتی خۆی نەبێت، گرنگە کە سانتیت پێبێت چونکە زۆر جار پاش و پێش دەکەوێت، کەوتنە سوڕی مانگانە لە شوێنی گشتیدا زۆر کێشەیە بەڵام ئەگەر سانتیەک لەناو جانتاکەت هەبێت ئاسنتر کێشەکە چارەسەر دەکەیت.


سەرچاوەکان



1125 بینین