نەخۆشی ڕیسس

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-03-12:56:00 - کۆدی بابەت: 5729
نەخۆشی ڕیسس

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی ڕیسس چییە؟ 

پرسیارگەلێکی زۆر هەن دەربارەی ئەوەی ئایا نەخۆشی ڕیسس چییە، چونکە زۆرجار ڕیسس یان Rh گوزارشت دەکات لە منداڵێک کە دژی خرۆکە سوورەکانی خوێنی دایکییەتی، وە دەکرێت ئەم نەگونجاوییە ڕوو بدات بۆ هۆکاری Rh یان ئەوەی ناسراوە بە ڕیسس لە ئەگەری ئەوەی دایکێک کە خوێنەکەی Rhی لەسەر نییە (نەرێنییە بۆ ڕیسس)، بەڵام منداڵەکەی ناو سکی ئەرێنییە بۆ ڕیسس (Rhی  ئەرێنییە) لەکاتی دووگیانی یان منداڵبووندا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دایکەکە دژەتەن دروست بکات بۆ Rh ە دەرەکییەکە کە کۆرپەلەکەیە، ئەمەش بەهۆی دزەکردنی خوێن لە کۆرپەلەکەوە بۆ سوڕی خوێنی دایکەکە و بڕی دژە تەنی بەرهەمهاتووش لە لایەن دایکەکەوە بەندە بە بڕی خوێنی دزەکردووی کۆرپەلە بۆ سوڕی خوێنی دایکەکە کە ڕەنگە ئەم کردارە چەند مانگێک بخایەنێت، بۆیە ڕەنگە سکی یەکەم (منداڵی یەکەم) کارتێکراو نەبێت بەم کردارە ئەمەش بەهۆی ئەو ماوە زۆرەی دایکەکە پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی ئەم دژە تەنانە، بەڵام مەترسییەکە چەند هێندە دەبێت لە کۆرپەلەکانی داهاتوودا، بەجۆرێک دەکرێت کاریگەرییەکەی لە کەمخوێنییەوە دەست پێبکات تاکوو دەگاتە مردنی کۆرپەلەکە، ڕەنگە ئەم نەگونجاوییەی ڕیسس هۆکارەکەی گواستنەوەی خوێن بێت لە کەسێکەوە کە Rhی ئەرێنییە بۆ کەسێکی تر کە خوێنەکەی Rh لەخۆ ناگرێت. 

نیشانەکانی نەخۆشی ڕیسس 

جێی بیرهێنانەوەیە کە نەخۆشی ڕیسس کاریگەری لەسەر دایکەکە دروست ناکات و هیچ لێکەوتەیەکی خراپی بۆ دایکەکە نابێت، بەڵکو تەنها کاریگەری لەسەر کۆرپەلەکە دروست دەکات، لێکەوتە و نیشانەکانیشی بەندە لەسەر توندی مەترسییەکە، بە جۆرێک دەکرێت لای زۆر منداڵ چەند نیشانەیەکی سووک دەربکەوێت کە بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن، بۆ وەڵامدانەوەی ئەوەی نەخۆشی ڕیسس چییە پێویستە سەرەتا نیشانەکان و کاریگەرییە لاوەکییەکانی بناسرێت:

نیشانەکانی کۆرپەلە

ئەگەر کۆرپەلەیەک تووشبووی نەخۆشی ڕیسس بێت و هێشتاش لە منداڵدانی دایکیدا مابێتەوە ئەگەری هەیە تووشی کەمخوێنی بێت، ئەویش بەهۆی تێکشکانی دژە تەنەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بە شێوەیەکی خێراتر لە ئاسایی، ئەمەش نابێتە هۆی دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک بەڵام دەکرێت دەستنیشان بکرێت لە ڕێگەی پشکنینی تیشکی دۆبلەری سەروو دەنگی، بەڵام گەر کۆرپەلەکە دەیناڵاند بەدەست کەمخوێنی توندەوە ئەوە ڕەنگە نیشانەکانی توشبوون بە ڕیسس دەربکەون وەکو هەڵاوسانی ناوەکی کە لە کاتی پشکنیندا دەردەکەوێت. 

نیشانەکانی تازە لەدایکبووان

کێشەکانی توشبووانی ڕیسس لەکاتی لەدایکبووندا لە دوو کێشەدا کورت دەبنەوە کە ئەوانیش بریتین لە زەردوویی و کەمخوێنی وە ڕەنگە هەندێک جار ببێتە هۆی لاوازی ماسولکەیی لای تازە لەدایکبووان، جێی بیرهێنانەوەیە کە نیشانەکان ڕەنگە ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوون دەرنەکەون لای توشبووان بەڵکو ڕەنگە سێ مانگ بخایەنێت پاش لەدایکبوون، هەروەها تازە لەدایکبووانی توشبووی خوێنەهەڵوەشانە کەمخوێنی ڕەنگە چەند نیشانەیەکی تریان تێدا دەربکەوێت وەکو بێڕەنگی دەموچاو و بەدخۆراکی و زیادبوونی تێکڕای هەناسەدان

دەستنیشانکردنی نەخۆشی ڕیسس 

زۆرجار پشکنین بۆ ئافرەتی دووگیان دەکرێت لەکاتی سەردانی سەرەتایی بۆ لای پزیشک بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا خوێنەکە ئەرێنییە بۆ Rh یان نەرێنی، بۆیە پێویستی بە قەلەقی ناکات ئەگەر ئافرەتە دووگیانەکە و مێردەکەی هەردووکیان Rhی نەرێنی بوون، بەڵام گەر هاتوو پیاوەکە هەڵگری Rhی ئەرێنی بوو و ئافرەتەکەش هەڵگری Rh ی نەرێنی بوو ئەوە لەم حاڵەتەدا دکتۆرەکە نەخۆشی ڕیسس دەستنیشان دەکات و نیشانە و کاریگەری بەرهەمهاتوو کە بەهۆی نەگونجانی Rh ەوە دروست دەبن دەناسێنێت و ڕەنگە هەندێک تاقیکردنەوە و پشکنین ئەنجامبدات وەکو پشکنینی کۆمپەسی ئەرێنی کە تێیدا نمونەیەک لە خوێنەکە وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی دژە تەنەکانی Rh کە کاریان تێکشکاندنی خانەکانە لەناو پلازمای خوێندا، دەکرێت بەرزبوونەوەی ئاستی بیلیروبین لە خوێندا زیاتر لە ئاستی ئاسایی لە نیشانەکانی توشبوون بە ڕیسس بێت، بە جۆرێک کە پێویستە لە ٦گم کەمتر بێت بۆ هەموو دیسیلیترێک خوێن لە منداڵێکدا کە تەواوی ماوەی دووگیانی تەواو کردووە و تەمەنی دایکەکە لە ٢٤ ساڵ کەمترە، هەروەها دەکرێت دکتۆرەکە دەستنیشانی نەخۆشی ڕیسس بکات بە سەیرکردنی شێوە و جۆری خڕۆکە سوورەکانی خوێن بۆ منداڵەکە لە ژێر وردبیندا بە جۆرێک کە نیشانەکانی تێکشکان و تێکچوونی خانەکان دەکرێت ئاماژەبێت بۆ نەگونجاوی هۆکاری Rh. 

چارەسەری نەخۆشی ڕیسس 

ڕەنگە شێواز و ڕێگاکانی چارەسەری نەخۆشی ڕیسس خۆیان ببیننەوە لە ڕێگری لە هەندێک نیشانە کە لە ئەنجامی نەگونجانی Rh ـەوە دروست دەبێت، کە دەکرێت هەندێک حاڵەتی ئاسانی منداڵانی توشبوو بە ڕیسس چارەسەر بکرێن پاش لەدایکبوونیان لەڕێگەی کرداری گواستنەوەی خوێن کە ئەویش لە حاڵەتە دەگمەنەکانە و لەکاتی هەبوونی کۆرپەلەکە لە منداڵدانی دایکیدا یان پاش لەدایکبوون ئەنجام دەدرێت، بەکارهێنانی چارەسەر بە ڕووناکی لەڕێگەی هێشتنەوەی منداڵەکە لە نزیک تیشکی فلوریسینت کە کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بیلیروبین لە خوێندا، هەروەها دەکرێت هەندێک پێکهاتە بەکار بهێنرێت کە کاردەکات بۆ ڕێکخستنی کرداری گونجاندنی خۆراکی، زیاتر لەوەش دەکرێت چارەسەری نەگونجاویی Rh بکرێت لەڕێگەی تێکردنی گلۆبیوڵینی بەرگری لە ڕێی دەرزییەوە لە سێیەکی یەکەمی دووگیانیدا یان لە ئەگەری ڕوودانی خوێنبەربوون لە دووگیانیدا یان ڕووبەڕووبوونەوەی لەبارچوون، وە جێی بیرهێنانەوەیە کە دەکرێت چەندین جار چارەسەرەکان دووبارە بکرێنەوە بە گوێرەی قورسی حاڵەتەکە ئەویش بۆ کۆتایی هێنان بە دژە تەنەکان و کەمکردنەوەی ئاستی بیلیروبینی زیادە لە خوێنی منداڵەکەدا، وە چاودێری ئافرەتە دووگیانەکە بکرێت بە چڕی لە ئەگەری ئەوەی دژە تەنی بۆ منداڵەکە پەیدا کردبێت. 

خۆپارێزی لە نەخۆشی ڕیسس 

پاش دەستکەوتنی وەڵامی ئەوەی ڕیسس چییە و نیشانە و ڕێگاکانی چارەسەری چین، گرنگە ڕێگاکانی خۆپارێزیش بناسیت، دەکرێت خۆت بپارێزیت لە نەخۆشی ڕیسس یان نەگونجانی Rh لە ڕێگەی چاودێری کردنی ئافرەتی دووگیانی خاوەن Rhی نەرێنی لە ماوەی دووگیانییەکەیدا، لەو ڕێگایانەی بەکاردێن بۆ چارەسەری ڕیسس بریتییە لە گلۆبینی بەرگری ناسراو بە RhoGAM بۆ ڕێگری لە نەگونجانی Rh کە کاردەکات بۆ ڕێگری لە دژە تەنەکان دژ بەو خوێنانەی هەڵگری Rhی ئەرێنین لە لای ئەو دایکانەی کە خاوەنی خوێنێکن کە  نەرێنییە بۆ Rh، هەروەها لەم حاڵەتانەشدا دەدرێت:

  • لە ئەگەری ئەوەی مێردەکە خاوەنی خوێنێک بێت کە ئەرێنی بێت بۆ Rh ئەوە گلۆبینەکە بە دایکەکە دەدرێت لە سێیەکی دووەمی دووگیانیدا
  • ئەگەر خوێنی منداڵەکە ئەرێنی بێت بۆ Rh دایکەکە دووەم قورچکەی پاش چەند ڕۆژێک لە منداڵبوون پێدەدرێت. 
  • لە ماوەی هەر دووگیانییەک و پاش هەر لەبارچوونێک.


سەرچاوەکان



1159 بینین