تووڕەبوون و دڵەڕاوکێی خانمان پێش کەوتنە سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-15-03:37:00 - کۆدی بابەت: 5895
تووڕەبوون و دڵەڕاوکێی خانمان پێش کەوتنە سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

نیشانەکانی کەوتنە سوڕی مانگانە

زۆرینەی خانمان نیشانەکانی سوڕی مانگانەیان وەک یەکە، تووڕەیی و دڵەڕاوکێ باوترین نیشانەی دەروونین لە خانمەکاندا، چەند ڕۆژێک پێش سوڕی مانگانە وەک مۆتەکەیە بۆ خانمەکە، یەک لەسەر سێی خانمان ئەم نیشانانە کار دەکاتە سەر ژیانی ڕۆژانەیان و کاری ئاسایی ڕۆژانەیان دوادەخات.

دڵەڕاوکێ کێشەی خراپتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت وەک 

  • نیگەرانی زیاد لە پێویست
  • تووڕەیی
  • پەستانی دەروونی

بۆچی پێش سوڕی مانگانە خانمان تووڕەن؟

کاتێک هێلکەیەک ئامادەیە بپیتێنرێت و بەڵام پیتاندن ڕوونادات، شیدەبێتەوە و وەک خوێن دێتە خوارەوە، لەم کاتەشدا ڕێژەی هۆڕمۆنەکان کەم دەبنەوە و سوڕی مانگانە دەست پێ دەکات و بە هۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانەوە خانمەکە بارودۆخی دەروونی تێک دەچێت.

ئەم گۆڕانکاری هۆڕمۆنانە دەتوانن کاریگەری بخەنە سەر هەردوو هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین و دۆپامین کە بەرپرسی هەستکردن بە دڵخۆشی و ئاسودەیی مرۆڤن، کاتێک ئەم دوو هۆڕمۆنەش کەم دەکەن خانمەکە هەست بە بێزاری و دڵەڕاوکێ و لە ئەنجامدا تووڕەبوون دەکات.

ئایا ئەم دڵەڕاوکێیە دەکرێت نیشانەی کێشەیەکی تر بێت؟

هەندێک کات دڵەڕاوکێی توند پێش سوڕی مانگانە دەکرێت نیشانەی دڵەڕاوکێی بەر لەکەوتنە سەر خوێن بێت (PMDD).

دڵەڕاوکێی بەر لە کەوتنە سەر خوێن 

ئەم تێکچوونە تێکچوونێکی دەروونییە، کە نزیکەی ٪٥ـی خانمان دووچاری دەبنەوە پێش کەوتنە سوڕی مانگانە، نیشانەکانی ئەم حاڵەتە قورسن و ژیانی ئاسایی ڕۆژانە تێک دەدەن.

نیشانەکانی دڵەڕاوکێی بەر لە کەوتنە سەر خوێن

نیشانەی دەروونی

  • دوودڵی و توڕەیی
  • خەمباری، دڵگرانی، نائومێدی
  • شەڕ فرۆشتن و دڵەڕاوکێ
  • نا ئارامی
  • گریانی بەردەوام
  • بێزاری لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی
  • کێشەی بیرکردنەوە و تەرکیز کردن
  • ماندوویەتی و کەم وزەیی
  • حەزی خواردنی زۆر دەبێت و زۆر دەخوات
  • کێشەکانی خەو
  • چەند هەستێک کە لە کۆنتڕۆڵی خۆیدا نییە

نیشانە جەستەییەکان

نیشانەکانی ماوەی پێش کەوتنە سوڕی مانگانەوە

چآرەسەری تووڕەبوون و دڵەڕاوکێی خانمان پێش کەوتنە سوڕی مانگانە

ڕاهێنانی هەوایی

ئەو خانمانەی ڕۆژانە ڕاهێنانی هەوایی و وەرزش دەکەن کەمتر دووچاری تووڕەبوون و دڵەڕاوکێی پێش کەوتنە سوڕی مانگانە دەبن، هەوڵبدەن ڕۆژانە ٣٠ خولەک ئەم ڕاهێنانە هەواییانە بکەن، وەک پیادە ڕەوی و پایسکیلسواری.

یۆگا

یۆگا کردن و مێشک ئارامکردنەوە یارمەتیت دەدات تاکوو هێمنتر ببیتەوە.

خەو

ڕاستە زۆر جار بە هۆی سوڕی مانگانەوە خەوت تێک دەچێت، بەڵام پێش دەستپێکردنی سوڕەکە و لە کاتی کەوتنە سوڕی مانگانەدا هەوڵبدەن کە خەوێکی باش بکەن و هەموو هەوڵێکتان بۆ ئەوە بێت باش بخەون.

خۆراکی تەندروست

خواردنی دەوڵەمەند بە پڕۆتین و کاربۆهیدارت بخۆن، کە ئەمانە هۆکارێکن تاکوو دڵەڕاوکێ و تووڕەیی کەم بکەنەوە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو خواردنانەی کە ماددەی کافاینیان تێدایە.

ڤیتامینەکان

خواردنی کالیسیۆم و ڤیتامین B6 نیشانەکانی پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە کەمتر دەکەنەوە.

خۆشۆردن بە ئاوی گەرم

خۆشۆردن بە ئاوی گەرم نەک تەنها ماسولکەکان خاو دەکاتەوە و ئازاری جەستە کەم دەکاتەوە، بەڵکوو نیشانەکانی وەک تووڕەبوون و دڵەڕاوکێش کەم دەکاتەوە.

ئۆمێگا 3

ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3

هەناسەی قووڵ

ئەگەر حاڵت خراپە و تووڕە و بێزاریت، ڕاهێنان بکە و هەناسەی قووڵ هەڵبمژە و تاکوو ١٠ بژمێرە و بیدەرەوە، بە دووبارەکردنەوەی ئەم کاره هێمن دەبیتەوە.

خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن

لە ماوەی سوڕی مانگانەدا بە هۆی لە دەستدانی خوێنەوە، خانمەکە کەم خوێن دەبێت و ماددەی ئاسنی کەم دەکات ئەمەش وادەکات کە بێهێز و بێزار بێت، پێویستە لەو ماوەیەدا زۆر گرنگی بدرێت بەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن.


سەرچاوەکان



1644 بینین