هاوین

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2021-07-15-14:01:00 - کۆدی بابەت: 5898
هاوین

ناوه‌ڕۆك

وەرزی هاوین

هاوین (بە عەرەبی: الصيف، بە ئینگلیزی: Summer) یەکێکه لە چوار وەرزەکەی ساڵ و گەرمترین وەرزە لە ناوچە مامناوەند و جەمسەرییەکاندا، هاوین بەدوای بەهاردا دێت و بەدوای هاوینیشدا پایز دێت، لە وەرزی هاویندا ڕۆژەکان درێژن و شەوگاریش کورتە چونکە خۆر زووتر هەڵدێت و درەنگتر ئاوا دەبێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی درێژی ڕۆژگاریشدا بەرەو وەرزگۆڕین دەچین، وەرز گۆڕین نزیکەی سێ ڕۆژ پێش چلەی هاوین ڕوو دەدات، کات و بەرواری دەستپێکردنی وەرزی هاوین بە پێی ئاووهەوا و نەریت و کەلتوور دەگۆڕێت، کاتێک لە نیوەگۆی باکوور هاوینە، لە نیوەگۆی باشور زستانە، وە بە پێچەوانەشەوە.

بە گوێرەی کەشناسی، وەرزی هاوین لە 1ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا 31ی ئاب، هەروەها بە گوێرەی زانستی گەردوون وەرزی هاوین لە کاتی وەرگەڕانی هاوینە دەست پێدەکات و "درێژترین ڕۆژی ساڵە".

ئاووهەوای هاوین

بەگشتی وەرزی هاوین لە ژێر کارتێکردنی ئاووهەوای گەرم دایە و ئاووهەوای دەریایی ناوەڕاستیش لە ژێر کارتێکردنی هەوای وشک دایە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی تر (بە تایبەتی لە خۆرهەڵاتی ئاسیا بەهۆی وەرزە باوە) لە ژێر کارتێکردنی ئاووهەوای باراناویی دایە، وەرزی باراناویی کاتی ڕووان و گەشەکردنە لەنێو هەرێمی دەشتی بێداردا، وەرزی باراناویی لە ژێر کارتێکردنی گۆڕینی وەرزیدایە لە باوەباودا و بە وەرزە با ناسراوە.

لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسی باکووردا وەرزی گێژەڵووکەی خولگەیی لە یەکی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا 30 مانگی تشرینی دووەم، وەرزی گەردەلوولی ئۆقیانوسی ئەتڵەسی لە 10ـی ئەیلولدا دەگاتە بەرزترین ئاست، لەکاتێکدا باکووری خۆرئاوای زەریایی هێمن بە درێژایی ساڵ گێژەڵووکەی خولگەیی لێ هەڵدەکات و کەمترین ئاستی لە مانگەکانی شوبات و ئازاردایە و بەرزترین ئاستی لە سەرەتای مانگی ئەیلولدایە، گەردەلوول لە باکوری شێوی هیندستانی لە مانگی نیسانەوە هەتا کانونی یەکەم زۆر باوە و لە مانگەکانی ئایار و تشرینی دووەم لە بەرزترین ئاستدایە.

پشووی قوتابخانەکان

لە زۆربەی وڵاتاندا قوتابخانە و زانکۆکان و سوود لە بەرزبوونەوی پلەی گەرمی و درێژی ڕۆژەکانی هاوین وەردەگرن، بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو وڵاتێکدا قوتابیان پشووی هاوینەیان لە وەرزی هاویندایە هەرچەندە بەروارەکەی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بۆ نموونە له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشووی هاوینەی قوتابخانەکان بەزۆری لە کۆتایی مانگی ئایاردایە لەکاتێکدا پشووی هاوینەی کۆلێژەکان لە سەرەتای مانکی ئایاردایه، هەروەها لە وڵاتانی بەریتانیا قوتابخانەکان لە نیوەی مانگی تەمووزدا پشووی هاوینە وەردەگرن و لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا دووبارە دەست پێ دەکەنەوە، هەروەها لە سکۆتلەندا پشووی هاوینە لە کۆتایی حوزەیران دەست پێدەکات و لە ناوەڕاست و کۆتایی مانگی ئابدا دەست پێدەکەنەوە، بە هەمان شێوە، لە وڵاتی کەنەدا پشووی هاوینە لە یەکەم هەفتە یان دووەم هەفتەی مانگی حوزەیراندا دەست پێ دەکات و لە کۆتایی ئاب یان سەرەتای ئەیلولدا دەست پێدەکاتەوە، لە وڵاتی ڕووسیاش پشووی هاوینە لە کۆتایی مانگی ئایاردا دەست پێدەکات و لە 31ی ئابدا دەست دەکەنەوە بە خوێندن.

بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی بەدرێژایی وەرزی هاوین سوود لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما وەردەگرن و کاتەکانیان لە دەرەوەی ماڵ بەسەر دەبەن و چەندین چالاکی هەمە جۆرە دەکەن وەکو گەشتکردن بۆ کەناری دەریاکان و سەیرانکردن، هەروەها وەرزشی هەمە جۆر دەکەن لەوانە یاری تۆپی پێ و تۆپی سەبەتە و یاری تۆپی بالە و یاری تەختە خلیسکێنە و بێيسبۆڵ و سۆفتبۆڵ و یاری كريكێت و تێنس و گۆڵف، هەروەها یاری ناو ئاویش وەکو خلیسکێنەی سەر ئاو و مەلەکردن و یاری تۆپی ناو ئاو.

زۆربەی منداڵانی قوتابخانە و خوێندکارانی کۆلێژەکان (جگە لەوانەی کە بەژداری قوتابخانە هاوینەکان دەکەن و دەچنە کامپە هاوینەکان) بە درێژایی وەرزی هاوین و لە پشووی هاوینەدا بە تایبەتی تریش لە ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی نەریتی ڕێژەیی گەشتکردن و پشوو وەرگرتن لە وەرزی هاویندا دەگاتە بەرزترین ئاست، هەرزەکاران و خوێندکارانی کۆلێژەکان زۆرجار کاری هاوینە دەکەن لە کارە پیشەسازییەکان و چێشتخانەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی وەرزی هاوین و پشووە وەرزییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کاری کڕین و فرۆشتن زۆر زیاد دەکات لەناو بازاڕەکاندا.


سەرچاوەکان



5962 بینین