بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی دڵ 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-22-14:28:00 - کۆدی بابەت: 5992
بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی دڵ 

ناوه‌ڕۆك

ئەنزیمەکانی دڵ

ئەنزیمەکانی دڵ کۆمەڵێک پڕۆتینن کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماسولکە خانەکانی دڵدان، بەرزی ئاستی ئەم ئەنزیمانە پەیوەندی بە توشبوون دڵ بە پێکانەوە هەیە، کە ئەم ئەنزیمانە وەکوو کریاتین فۆسفۆکاینەیس CPK و کریاتین کاینەیز CK و ترۆپینین Tniو TnT.

ئەم ئەنزیمانە لە خوێندا بە شێوەیەکی ئاسایی بە بڕێکی کەم هەن، بەڵام کاتێک ماسولکە خانەکانی دڵ توشی زیانێک دەبن، وەکوو: توشبوون بە جەڵتەی دڵ، ئەم ئەنزیمانە لە خانەکانەوە دەچنە ناو خوێنەوە، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستیان، هەروەک چۆن ئاستی ئەنزیمەکان بە تێکچوونی تریش بەرز دەبنەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر، بۆیە پزیشک ئاستی ئەنزیمەکان پەیوەست دەکات بە نیشانەکانی نەخۆشەکەوە، هەروەها ئەنجامەکانی پشکنینەکان و نەخشەکێشانی دڵ بۆ دڵنیابوونەوە لە توشبوونی کەسەکە بە جەڵتەی دڵ. 

هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکان

هۆکاری بڵاوی بەرزبوونەوەی ئەم ئەنزیم و پڕۆتینانە توشبوونە بە جەڵتەی دڵ، بەرزی ئاستی ئەنزیمەکانیش ئاماژەیە بۆ خراپی ئەو جەڵتەیەی توشی ماسولکەکانی دڵ بووە، بەڵام کۆمەڵێک هۆکاری تری بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکان هەن، وەکوو: 

  • بەرزەپەستانی سییە خوێنبەرەکان.
  • خێرابوونی لێدانەکانی دڵ.
  • داخرانی سییەکان: واتا داخرانی سییە خوێنبەرەکان.
  • نەخۆشییەکانی گورچیلە.
  • خوێنتێزانە پەککەوتنی دڵ.
  • لاوازی دڵە ماسولکەکان.
  • توشبوونی ماسولکەکانی دڵ بە پێکان یان شینبوونەوە وەکوو ئەوەی لەکاتی ڕووداوی هاتوچۆدا ڕوودەدات.
  • ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ماوەیەکی زۆر. 
  • گەورەبوونی ماسولکەکانی دڵ. 
  • ئەنجامدانی نەشتەرگەری کراوەی دڵ. 
  • دانانی پاڵپشتیکەری خوێنبەرەکانی دڵ.
  • چارەسەری ژیاندنەوەی دڵی و سیی، یان هەڵسەنگاندنی ڕیکخراویی دڵ یان نەهێشتنی دڵ لەرزین.
  • تەمەڵی ڕژێنی سایرۆید(غودەی تەمەڵ).
  • پوکانەوەی ماسولکەکان.
  • هەندێک خۆییە بەرگرییە نەخۆشی.
  • کۆنیشانەی ڕێی.
  • هەندێک دەرمان کە بە دەرزی دەدرێن لە ماسولکە.
  • ەو دەرمانانەی ئاستی کۆلیسترۆڵ کەم دەکەنەوە، وەکوو ستاتینەکان.
  • زیادەڕەوی خواردنەوەی کهول. 

شیکاری ئەنزیمەکانی دڵ

شیکاری ئەنزیمەکانی دڵ شیکارییەکی ئاسایی خوێنە، کە نمونەیەکی خوێن لە قۆڵی نەخۆشەکە وەردەگیرێت، کە ڕەنگە کەمێک ئازاری نەخۆشەکە بدات لەگەڵ چوونە ژوورەوەی دەرزییەکە، پاشان پزیشکەکە دووبارە پشکنینەکە ئەنجامدەداتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکان و پاشان چەند جارێکی تریش بۆ چاودێری ئاستی ئەنزیمەکان، هەروەها چەند پشکنینێکی تر ئەنجامدەدات بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکان و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشەکە، وەکوو:

  • ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
  • ئاستی شەکری خوێن.
  • ژمارەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.
  • ژمارەی پەڕەکانی خوێن. 
  • ئاستی ئەلیکترۆلایتەکانی وەکوو سۆدیۆم و پۆتاسیۆم. 
  • ئەنجامدانی تیشکی ئێکس بۆ سنگ و ئەشیعەی تەنوری و نەخشەی دەنگی دڵ و پشکنینی تریش. 

ئامادەسازیی بۆ شیکاری ئەنزیمەکانی دڵ

شیکارکردنی ئەنزیمەکانی دڵ پێویستیان بە هیچ ئامادەکارییەک نییە پێش ئەنجامدانی، پێویستە لەسەر نەخۆشەکە بەڕۆژوو نەبێت، یان ڕێگری لێ بکرێ لە وەرگرتنی هەر دەرمانێک، لە زۆربەی جارەکانیشدا ئەم شیکارییە لە فریاکەوتن ئەنجامدەدرێت کاتێک پزیشک مەترسی هەبوونی جەڵتەی دڵ هەست پێدەکات، بەڵام هەندێک زانیاری هەیە کە پێویستە پزیشک لە نەخۆشی وەرگرێت یان لە نزیکێکی لەکاتی شیکارییەکەدا بۆ باشتر بڕیاردان لەسەر ئەنجامی شیکارییەکە، وەکوو: 

  • دەرمان، یان ئەو ئامادەکراوە گیاییانەی نەخۆش دەیانخوات. 
  • توشبوون بە هەر نۆرە دڵێیەک، یان جەڵتەی مێشک لە پێشتردا. 
  • بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن گەر نەخۆش خۆی توشبوو بێت.
  • ئەنجامدانی هەر ڕێکار و نەشتەرگەرییەک لە ماوەی پێشوو.
  • ماوەی بەردەوامی نیشانەکانی نەخۆشییەکە لای نەخۆش.

چارەسەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی دڵ 

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی دڵ جیاوازن، بۆیە چارەسەرکردنیشیان جیاوازە بەپێی هۆکارەکەی، بەڵام گەر هۆکارەکە جەڵتەی دڵ بوو ئەوە چارەسەرەکە دەکرێت لە ڕێگەی:

  • دەرمانەکانی دژە مەیینی خوێن.
  • دەرمانی شل هێڵەرەوەی خوێن وەکوو هێپارین.
  • دەرمانی دژە پەڕەکانی خوێن. 
  • نیترۆگلیسرین و داخەرانی وەرگری بێتا.
  • سەرکوتکەرانی ئەنزیمی گۆڕەری ئەنجیۆتێنسین.
  • دەرمانە ئازارشکێنەکان.
  • ڕەنگە پزیشک پێویستی بە ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەک بێت وەکوو: دانانی پاڵپشتیکەر بۆ هێشتنەوەی خوێنبەرەکان بە کراوەیی، یان کردنەوەی خوێنبەرە داخراوەکان، یان نەشتەرگەری دانانی ڕێگەی لاوەکی خوێنبەرەکانی دڵ لە حاڵەتە قورسەکانی داخرانی خوێنبەرەکان، کە تێیدا نەشتەرگەر خوێنبەرە داخراوەکان لادەبات و خوێنبەرەکان بە یەکەوە دەبەستێتەوە.

واتای ئەنجامەکانی شیکاری ئەنزیمەکانی دڵ

ڕەنگە ئەنجامی شیکارییەکان بەپێی تەمەن و ڕەگەزی کەسەکە و مێژووی نەخۆشیی بگۆڕێت، زۆرجار ئەنجامی شیکارییەکە بە نانۆگرام لەسەر ملیلیتر دەدرێت(ng/mL)،ئاساییە گەر ئاستی ئەنزیمی تڕۆپۆنین لای منداڵان و گەنجەکان بەرز بێت لە خوێندا، بەڵام ئەو کەسانەی کە ئاستی تڕۆپۆنینیان لە ٠,٠١ نانۆگرام لەسەر ملیلیتر زیاترە دوو هێندەی کەسانی تەندروست ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە. 


سەرچاوەکان



1398 بینین