جەهوی

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-23-16:40:00 - کۆدی بابەت: 6011
جەهوی

ناوه‌ڕۆك

جەهوی

دارێکە وەک داری بنێشت وایە، مستەکی کەتیرەی درەختێکە کە لە وڵاتی سوریا و وڵاتانی ئەوروپا زۆرە، لە قەدی دارەکە بە چەقۆ و شفرەی تایبەت کونێکی تێ دەکرێت شیرەکە دێتە دەرەوە، گرنگی ئەوەیە کە تا (٢٠)ساڵ سیفەتی دەرمانی لەدەست نادات.

سوودەکانی جەهوی

  • بۆ ژانە سەری سارد مەزاج لەگەڵ ئەلۆڤێرا زۆر بەسوودە.
  • مەستەکی و ئەلۆڤێرا بەیەکەوە بجوێت شێداری زیادەی مێشک و پەردەی دەماخ ڕادەکێشێت.
  • خواردن و جوێنی دڵەڕاوکێ چارەسەر دەکات.
  • مەستەکی و کندر بەیەکەوە بخورێت بەرگری زیاد دەکات.
  • بۆ ئەوانەی گرێ لەناو گوێچکەیان پەیدا دەبێت و کەڕ دەبن، مەستەکی لەناو کەمێک ئاودا بتوێنرێتەوە و ڕۆژی سێ جار دوو دڵۆپەی تێ بکەن.
  • بۆ ئەوانەی گۆشتی پوکیان لە ددان جیا دەبێتەوە، ڕۆژانە چەند جارێک مەستەکی وەک بنێشت بجووێت چارەسەر دەبێت.
  • جەرگ بەهێز دەکات و وەرمی گورچیلە چارەسەر دەکات.
  • بۆ ئازاری پێڵوی چاو باشە.
  • ڕۆنی مەستەکی بۆ تەشنوج و سستی دەست و پێ چارەسەر.


سەرچاوەکان



694 بینین