کنگر

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-23-17:19:00 - کۆدی بابەت: 6015
کنگر

ناوه‌ڕۆك

کنگر - قنر

لە تیرەی کاسنییە و لە سەرەتای بەهار یان کۆتایی زستاندا دەردەکەوێت، کە سەری دەرهێنا ئەو قەدەی لە ژێر خاکدایە دەری دەهێنن و بە سورەوە کراوی و بەشلە و ترشیات و چەند جۆری تری خواردن بەکاردێت، کەوا لە کوردستاندا زۆربەی خەڵکی دەیخۆن وە هەمووی دەیناسێت، کاتێک کە تۆوەکەی پێگەشت ئەویش دەکەن بە جۆرێک چەرەسات و بە سوورتکراوی دەیخۆن بەڵام ئەم کەنگرە گەڵاکەی ناخورێت.

سوودەکانی کنگر - قنر

  • میز زیاد دەکات و گورچیلە و میزەڵدان بەهێز دەکات.
  • بۆ بەهێزی توانای سێکسی باشە وە مەنی زیاد دەکات.
  • هەرسی خواردن ئاسان دەکات و باکردن ناهێڵێت بەکوڵاوی.
  • بۆ موو هەڵوەرین ئاوەکەی لەبن مووەکان بدە و بۆ بەساڵاچون توانای بەخشە.
  • کەسانێک بۆنی ئارەقیان زۆر ناخۆشە ماوەیەک کەنگر بخۆن چاکدەبن بەڵام بەسرکەوە بخورێت باشە.
  • بۆ کۆکردنەوەی چەوری لە لەشدا وەک مەڵهەمی لێ بکە لە شوێنی خرووی بدە.
  • ڕەنگەکەی بکەیت هەویر لەسەر سوتاوی دەبنێن.
  • بۆ هێڵنج و بەڵغەم بەسوودە وە بۆ شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ بەسوودە.
  • بۆ گورچیلە و جگەر بەسوودە و ئازاری جومگەکان باشە.

تێبینی: خواردنی کەنگر بەخاوی باش نییە لەگەڵ سرکە و ڕۆنی زەیتوون بەسوودە.


سەرچاوەکان



1288 بینین