جلوبەرگی پۆلیس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-27-23:30:00 - کۆدی بابەت: 6066
جلوبەرگی پۆلیس

ناوه‌ڕۆك

پۆلیس دەبێت جلوبەرگی چۆن بێت؟

پۆلیس کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتە و وەک هەر کارمەندێکی دیکە جلوبەرگی تایبەتی هەیە، جلوبەرگی پۆلیس نابێت ڕێکوپێک نەبێت، یاسا سەربازییەکانیش هەمیشە جەخت لە ڕێکپۆشی و پابەندبوون دەکەنەوە.

بەپێی بەڕێوبەرایەتییەکان ڕەنگی جلوبەرگی پۆلیس دەگۆڕێت و لە هەندێک ئەرکدا جلوبەرگیان گۆڕانکاری بەسەردێت، وەک جلوبەرگی پۆلیسی بەرگری شارستانی لەکاتی ئاگرکەوتنەوە کە پێویستە جلوبەرگی ئاگرکەوتنەوە لەبەر بکەن.

ئەو کەرەستانەی پێویستە پۆلیسێک لەگەڵی بێت

  • بێریە (کڵاوی سەربازی لار)
  • نیشانەی پۆلیس، کە نیشانەیەکە لە پێشەوەی لای چەپی کڵاوەکەوە هەیە.
  • نیشانەی پلەی سەربازی لەسەر شانەکان، کە دەکرێت پۆلیسی سادە بێت و هیچ پلەیەکی نەبێت و هیچ نیشانەیەک هەڵنەگرێت، بەڵام ئەفسەران نیشانەکانیان بە وێنەی ئەستێرە و هەڵۆ جیادەکرێتەوە و لە جێدار بۆ سەرداری یەکەم خاوەن نیشانەی سەرشانن.
  • نیشانەی مل، نیشانەیەکە بۆ پۆلیسە نافەرماندەکان و زیاتر لە پلەکانی مفەوەزدا دەبینرێت.
  • قۆڵەکان پێویستە نیشانەی بەشی پۆلیسی پێوەبێت

نیشانەی قۆڵەکان

  • پۆلیسی هەرێم
  • بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی هەرێم
  • بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی وزە و کارەبا
  • بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی
  • پۆلیسی کۆمەڵگەیی


سەرچاوەکان



1339 بینین