چارەسەری تۆڕەی چاو بە لیزەر 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-28-14:38:00 - کۆدی بابەت: 6069
چارەسەری تۆڕەی چاو بە لیزەر 

ناوه‌ڕۆك

چارەسەری تۆڕەی چاو

تۆڕەی چاو دەکرێت توشی چەندین تێکچوون و کێشە ببێت کە ڕەنگە بە بەرەوپێشچوونی تەمەن زیاد بکات، هەروەها دەکرێت چەند نەخۆشییەکی بۆماوەیی لەگەڵدا بێت کە دەردەکەوێت بە شێوەی کەمی توانای بینین یان کێشەیەکی ڕوون لە مەودای بینیندا، هەروەها چارەسەرەکان بەپێی جۆری نەخۆشییەکە دەبێت، کە بەکارهێنانی لیزەر بۆ تۆڕەی چاو بە یەکێک لەو چارەسەرانە دادەنرێت کە تیشکی لیزەر بەکاردەهێنێت کە لە ڕێگەی هاوێنەوە "کە ئەویش دەرچەیەکی تیرە گۆڕاوە کە ڕێگە دەدات بە تێپەڕبوونی ڕووناکی دەدات بە ڕووە ڕوونەکانەوە لە چاودا"، لیزەرەکە بە وردییەکی تەواو دەنێردرێت بۆ ئەو بۆرییە خوێنانەی دەوری لووەکەیان داوە، ئەویش بۆ ڕێگری لە خۆراک پێدانی و لەناوبردنی، کە ئەم ڕێگای چارەسەرە بەشێوەیەکی باش کاریگەرە لە لەناوبردنی زیانی لوویی بچووک کە لە بەشی دواوەی چاودا هەن. 

ئەو نەخۆشییانەی رێگەپێدراوە کە لیزەر وەکوو چارەسەری تۆڕەی چاو بەکاربهێنرێت

دەکرێت نەخۆشی شەکرە ببێتە هۆی چەندین کێشەی بینین گەر بە باشی کۆنترۆڵ نەکرێت، لە دیارترین ئەم نەخۆشییانەش بریتییە لە نەخۆشی چاوی شەکرەیی، کە لە بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی چاوە کە پێویستی بە چارەسەر بە لیزەر هەیە، کە ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تۆڕە "کە چینێکی بە تیشکی ڕووناکی هەستیارە لە چاودا" تێکبچێت، لە خراپترین حاڵەتەکانی نەخۆشی چاوی شەکرەیی بریتییە لە نەخۆشی چاوی شەکرەیی زۆربوونیی، بەجۆرێک کە لوولەکانی خوێنی تۆڕە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ناباو زیاد دەکەن، کە دەبێتە هۆی بریندارکردن و ئازار پێگەیاندنی بە شێوەیەکی ناپێچەوانەیی و چاکنەبووەوە.

هەروەها دەکرێت لە رێگەی چارەسەری تۆڕە بە لیزەر ئەم لوولەی خوێنانە ڕێگری بکرێت لە دروستبوون و زیادبوونیان و رێگرییان لە ئازاردانی تۆڕە، هەروەها دەکرێت ئەنجامبدرێت بۆ رێگری لە کۆبوونەوەی شلەمەنی لەناوەڕاستی چاودا یان لەکە لە ڕێگەپێدانەکانی تریش بۆ بەکارهێنانی لیزەر بریتین لە:

  • لووی تۆڕە
  • پووکانەوەی پەڵەیی: کە یەکێکە لە نەخۆشییەکانی چاو و هۆکارە بۆ لەناوبردنی بینایی چەق بە توندی. 
  • تێکشکانی تۆڕە. 
  • خوێنهێنەری تۆڕە یان "گیرانی ئەو لوولە خوێنە بچووکانەی خوێن بۆ دوور لە تۆڕە دەگوازنەوە". 
  • جیابوونەوەی تۆڕە: کە ئەویش حاڵەتێکی نەخۆشییە کە تێیدا تۆڕە لە چینەکانی ژێرەوەی جیا دەبێتەوە. 

مەترسییەکانی چارەسەری تۆڕەی چاو بە لیزەر

دەکرێت پزیشک لەکاتی چارەسەری چاو بە لیزەر ئازار بگەیەنێت یان ببێتە هۆی سووتانی بەشێک لە پەڵەی زەردی چاو، کە ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشەی بینایی، هەروەکوو دەکرێت هەندێک پەڵە یان خاڵی ڕەش یان بەتاڵ لە مەودای بینیدا هەبێت، هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا گەر نەخۆشییە سەرەکییەکە چارەسەر نەکرا، بۆیە پێویستە پێش پەنا بردن بۆ ئەم چارەسەرە باش بیری لێ بکرێتەوە و پرسیار لە پزیشک بکرێت دەربارەی هەموو ئەو لێکەوتانەی دەکرێت ڕووبدەن و ئەگەریشیان چەندە، هەروەکوو دەکرێت ئەم چارەسەرە پەیوەست بێت بە چەندین مەترسی ترەوە وەکوو: 

  • جێبەجێکردنی لیزەر بە هەڵە لەسەر چەقی پەڵەی زەردی چاو، کە ئەمەش خاڵی بەتاڵی مەودای بینین زیاد دەکات.  
  • خوێنبەربوونی چاو. 
  • ئازارگەیشتن بە تۆڕە لە ئەنجامی جێ برین پاش ئەنجامدانی لیزەر، کە دەکرێت ڕاستەوخۆ پاش لیزەرەکە ڕووبدات یان پاش چەند ساڵێک. 
  • هەروەها دەکرێت ئەو حاڵەتەی کە لە پێناویدا کراوە پێچەوانە ببێتەوە، وەکوو ئەوەی کە لوولە خوێنە ناباوەکان دووبارە گەشە بکەنەوە پاش نەشتەرگەرییەکە، لەم حاڵەتەشدا دووبارە ئەنجامدانەوەی نەشتەرگەرییەکە ڕێگەپێدراوە.
  • دەکرێت قورسی ئەم تێکچوونانە بەهۆی چارەسەری لیزەرەوە جیاواز بێت بەپێی تەمەن و تەندروستی گشتی کەسەکە و جۆری تێکچوونی تۆڕەکە. 


سەرچاوەکان



1210 بینین