پزیشکی ڤێتێرنەری

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-07-29-02:15:00 - کۆدی بابەت: 6081
پزیشکی ڤێتێرنەری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

پزیشکی ڤێتێرنەری (بە عەرەبی: طب بيطري، بە ئینگلیزی: Veterinary Medicine)، سەر بە بەشە پزیشکییەکانە، بریتییە لەو پسپۆڕییەی کە گرنگی بە ئاژەڵان دەدات لە ڕووی بایۆلۆجی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان بەشێوەیەکی تەندروست و زانستی، هەروەها دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئاژەڵان و دیاریکردنی چارەسەری پزیشکی و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، و پاراستنی سامانی ئاژەڵی.

پزیشکی ڤێتێرنەری ڕۆڵ و کاریگەری گرنگی هەیە لە سەر تەندروستی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و دیاریكردنی ئەو نەخۆشیانەی کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. 

قۆناغەکانی خوێندنی پزیشکی ڤێتێرنەری 

ماوەی خوێندن لە کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری پێنج ساڵە، خوێندکار لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا بە چڕوپڕی وانەکان دەخوێنێت، وانەکانی بە تیۆری و کردارەکین و قۆناغەکانی سەرەتا زیاتر تیۆرین، بەڵام لە قۆناغەکانی کۆتایی وانەکان زیاتر کردارەکین و ڕادەهێنرێن لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان.

خوێندکار لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنێت پاشان ئەگەر ویستی لە خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) هەبوو دەتوانێت پەرە بە خوێندنەکەی بدات.

خوێندکاری ئەم بەشە ئەگەر لە قۆناغی یەکەمدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت دەتوانێت بچێتە کۆلێژی پزیشکی گشتی.

ئەم بەشە پەیمانگایشی هەیە خوێندن بۆ ماوەی دوو ساڵە و لە دوای دەرچوون خوێندکار دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم، وانەکان بە کورتی و خێرایی دەخوێنرێت، زیاتریش کردارەکیین. 

سیفات و تایبەتمەندیی پزیشکی ڤێتێرنەری 

- نەرمونیان و لەسەرخۆ بێت توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ ئاژەڵان.
- ئازایەتی و بوونی بوێری و نەترسان لە ئاژەڵ.
- توانای بڕیاردان و گرنگیدان بەکات.
- وردبین و گرنگیدان بە بچوکترین وردەکارییەکان. 

بوار و پیشەی پزیشکی ڤێتێرنەری 

- دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت کلینیکی تایبەت بە ئاژەڵان دانێت و چارەسەریان بکات.
- دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان بۆ هەموو جۆرە ئاژەڵێك.
- پزیشکی ڤێتێرنەری ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەستنیشانکردن و ڕێگری كردن له‌ نه‌خۆشییه‌گوازراوه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ.
- کارکردن وەکوو چاودێر و کۆنتڕۆڵکردنی زاوزێی ئاژەڵان لە ڕێگەی پیتاندنی دەستکرد.
- کارکردن وەکوو بەرپرسی خۆراکی ئاژەڵی. 

وانە سەرەکییەکانی پزیشکی ڤێتێرنەری 

ئەو وانانه‌ی له‌ قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌خوێنرێن ده‌كرێت گۆڕانكاری و جیاوازی زۆری تێدا بێت له‌ زانكۆیه‌كه‌وه‌ بۆ زانکۆیەکی تر دەگۆڕێت، خوێندکار ژمارەیەکی زۆر وانەی سەرەکی و گرنگی هەیە لەم بەشە گرنگترینیان:

کوردی ئینگلیزی
توێکاری Anatomy 
کۆرپەلەزانی  Emberiology
تەندروستی گۆشتی ئاژەڵان Meay Hygine
تەندروستی شیرەمەنییەکان  Milk Hygiene 
بەڕێوەبەردنی کێڵگەی پەلەوەڕییەکان  PoultryManagement
بەڕێوەبردنی ئاژەڵی  Animals Management
بۆماوەیی ئاژەڵان  Animals Breeding and Genetics
شانەزانی Histology 
فسیۆلۆجی ئاژەڵان Animals Physiology 
دەرمانسازیی ئاژەڵان   Veterinary Pharmacology
خۆراکی ئاژەڵی Animals Nutrition
پزیشکی هەناوی ئاژەڵان  Veterinary Internal Medicine
نەخۆشییە گوازراوەکان Veterinary Infections Diseases 
زانستی ژەهرناسی ئاژەڵان   Veterinary Toxicology
نەخۆشییەکانی کێڵگە پەلەوەڕییەکان  Poultry Veterinary 
نەشتەرگەری و زانستی وەچەخستنەوە Surgery and Theriogenology
کیمیای ئەندامی و زیندەزانی  Chemical Organic and Bilogy Chemistry 
بایۆلۆجی گشتی General Biology 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت 

گرنگترین پەیمانگاکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت 

  • زاخۆ
  • کەلار 


سەرچاوەکان



3490 بینین