پیاوێک لەسەر مانگ (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-09-23:17:00 - کۆدی بابەت: 6235
پیاوێک لەسەر مانگ (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە پیاوێک لەسەر مانگ
ناوی وێنە بە فەرمی A Man On The Moon
ڕیزبەندی  سێزدەیەم
جۆر مرۆڤایەتی، گەردوونناسی، پێشکەوتن
مێژوو ١٩٦٩
وێنەگر Neil Armstrong, Nasa

پیاوێک لەسەر مانگ

وێنەی یەکەمین پیاو لەسەر مانگ یەکێکی دیکەیە لەو سەد وێنەی مرۆڤ بە بینینان بیرکردنەوەی دەگۆڕێت، ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین گەشتی مرۆڤ بۆ سەر مانگ و یەکێک لە گەورەترین پێشکەوتنەکانی سەردەمی نوێی مرۆڤایەتی، لە وێنەکەدا کەشتیوانی ئەمریکی بەز ئاڵدرین دەردەکەوێت لە بەرواری ٢٠/٧/١٩٦٩ لەسەر ڕووی مانگ، لەگەڵیدا وێنەگرەکەیشی دەرکەوتووە لەنێو کڵاوە تایبەتە کەشتیوانییەکەیدا کە وێنەگری وێنەکە یەکەمین مرۆڤە پێی لەسەر مانگ دانابێت، واتە نێڵ ئارمسترۆنگە.

لەگەڵ ئەوەی ئاڵدرین نەبوو بە یەکەمین مرۆڤ کە پێ بخاتە سەر مانگ، بەڵام بە وێنەیەک نەمرییەکی بۆ خۆی نووسیەوە، چونکە ئارمسترۆنگ کامێراکەی لەدەست بووە، بۆیە ئەو وێنەیەی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە زیاتر وێنەی پیاوێک لەسەر مانگە، نەک وێنەی یەکەمین کەس لەسەر مانگ، لەگەڵ ئەوەی هەردووکیان گرنگی تایبەتن.

لەگەڵ ئەوەی ئارمسترۆنگ ویستوویەتی وێنەیەکی دۆخەکە بگرێت، بەڵام بەبێ ویستی خۆی و بە شێوەیەکی لەناکاو وێنەکە دەگۆڕێت بۆ وێنەیەکی سێڵفی بەهۆی ئەوەی ئارمسترۆنگ خۆشی لە وێنەکەدا دەرکەوتووە.

ئەم وێنەیە بۆ هەمیشە وەک یەکەمین گەشتی سەرکەوتووی مرۆڤ بۆ سەر مانگ لە مێژوودا دەمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



890 بینین