نەخۆشی کاناڤان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-11-21:48:00 - کۆدی بابەت: 6258
نەخۆشی کاناڤان

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی کاناڤان چییە؟

تێکچوونێکی دەماری پەیوەست بە جینەکانە، کە لەم نەخۆشییەدا مێشک دەبێتە شانەیەکی ئیسفنجی پڕ لە ناوچەی بچووکی پڕ لە شلە، کە ئەم نەخۆشییە تێکچوونێکی بۆماوەییە کە وادەکات خانەکانی Oligodendrocyte بە پێنەگەیشتووی بمێننەوە و پاشان بمرن، کە ئەمەش واتای لەدەستدانی توانای دروستکردنی بەرگی مایلینییە بۆ دەمارە ڕیشاڵەکان، ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی خێرا حاڵی کەسەکە خراپ دەکات و هیچ چارەسەرێکی یەکجاریش بەردەست نییە.

زۆربەی توشبووانی کاناڤان منداڵانی تازە لەدایکبوون، لەگەڵ ئەوەی کەسەکە لە قۆناغی سەرەتای ژیانیدا ئاسایی دیارە، بەڵام لە تەمەنی ٣ بۆ ٥ مانگی ڕەنگە کێشەی کەمیی فشاری خوێن و دواکەوتنی گەشەی سەر و دواکەوتنی گەشەی گورچیلەیان هەبێت، زۆرجار منداڵانی تازە لەدایک بوو و شیرەخۆرە کێشەی شڵەژاوی و کێشەی خەویان بۆ دروست دەبێت، هەروەها نۆرەی سەرئێشە و کەشەنگبوون، هەروەها ڕووبەڕووی قورسی دەبنەوە لە قوتدان و خۆراک خواردن، بۆیە هەندێک لە منداڵ ڕەنگە پێویستیان بە خۆراک پێدان لە ڕێگەی لووت یان گەدەوە ببێت، هەروەها ڕەقی جومگەکان زیاد دەکات، بە جۆرێک ڕەنگە گومانی ئیفلیجی مێشک لە منداڵەکە بکرێت، هەروەها دواکەوتنی گەشەی جوڵەیی منداڵەکە ڕوودەدات. 

بۆماوەیی نەخۆشی کاناڤان

نەخۆشی کاناڤان دەستەواژەیەکە کە ئاماژە دەکات بۆ تێکچوونێکی بۆماوەیی کە دەبێتە هۆی تێکچوونێکی پلە بە پلەی دەمارەخانەکانی مێشک، کە چەند نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەگرێتەوە کە پێیان دەوترێت پوکانەوەی خڕۆکە سپییەکان، کە خڕۆکە سوورەکان ماددەی مایلین شیدەکەنەوە کە ئەویش ئەو پەردە چەورییەیە کە دەمارە ڕیشاڵەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە، کە ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی بازدان لە جینێکی بەزیو کە دروست دەکرێت و دەگوازرێتەوە و پێی دەوترێت ئەسپارتۆئەکیلاز ASPA، ئەمەش واتای ئەوەیە دەکرێی دوو دایک و باوکی توشبوو هەریەکەیان جینێک لەو جینە تێکچووە بەزیوە بگوازنەوە، ئەگەر دایک و باوک هەردووکیان هەڵگری نەخۆشییەکە بن نەک توشبوو، ئەوە بۆ هەردووگیان بوونێک منداڵەکە ئەگەری ١/٤ی هەیە کە توشبووی نەخۆشی کاناڤان بێت، هەموو نەژادەکان ئەگەری توشبوونیان بەم نەخۆشییە هەیە، کە لە ڕەگەزی یەهوودی  و وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپا بڵاوە، هەروەها دەکرێت لە سعودیە بڵاوبێت. 

نیشانەکانی توشبوون بە کاناڤان

دەکرێت نیشانەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە لە نەخۆشێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاواز بێت، لەبەر ئەوەی هەمان نیشانەیان نابێت توشبووان، بڵاوترین ئەو نیشانانە دەخەینە ڕوو کە بەپێی قورسی حاڵەتی نەخۆشییەکە لەسەر منداڵەکە توشی دەبن:

  • - چێوەی سەر گەورەتر لە چێوەی سەری کەسی ئاسایی.
  • لاوازی کۆنترۆڵی سەر و مل. 
  • کەمبوونەوەی وەڵامدانەوە بیناییەکان و جوڵە بەدواییەکەکان لەلای توشبوو.
  • حاڵەتێکی نائاسایی ماسولکەکان، کە دەبێتە هۆی ڕەقبوونی.
  • حاڵەتی نائاسایی لاقەکان کە زۆرجار ڕێک دەبن و قۆڵەکان کرژبوون. 
  • قورسی خواردنی خۆراک، کە ڕەنگە خۆراکەکە بچێتە لووتەوە.
  • قورسی و تێکچوونی نوستن.
  • سەرئێشە.
  • کێشەی بینین لەگەڵ خاوبوونەوەی گەشەی منداڵەکە.
  • تەگەرەی زەینی.
  • لەدەستدانی توانای بیستن
  • ئارامی و گرنگی پێنەدان لای منداڵان.

هۆکارەکانی نەخۆشی کاناڤان 

نەخۆشی کاناڤان لە تێکچوونە بۆماوەییەکانە کە ناسراوە بە پوکانەوەی ماددەی سپی، کە کاردەکاتە سەر بەرهەمهێنانی مایلین، کە ئەویش چینێکی نەرمی دەوری دەمارەکانە، کە مایلین هاوکارە لە گواستنەوەی ئاماژە کارەباییەکان لە نێوان دەمارەکاندا، منداڵانی توشبوو بەم نەخۆشییە ئەنزیمێکیان کەمە کە پێیدەوترێت ئەسپارتۆئەکیلاز ASPA، کە ئەم ئەنزیمە کاردەکات بۆ تێکشکاندنی ترشی ئەسیتیل ئەسپارتیکی نایترۆجین کە لە ماددەی سەرەکییەکانی دروستکردنی مایلیندا هەیە، لە نەبوونی ASPA شدا مایلین بە شێوەیەکی دروست بەرهەم نایەت، کە کاردەکاتە سەر چالاکی دەمارەکە لە مێشکدا و هەموو بەشەکانی تری ناوەندە کۆئەندامی دەمار، نەخۆشییەکەش هۆکارەکەی ئەوەیە باوان هەردووک هەڵگری ئەم ئەلیلە بەزیوەن کە هۆکاری نەبوونی ئەنزیمەکەیە، نیشانەکان زۆرجار لەسەر دایک و باوکەکە دەرناکەون، بەڵام کاتێک دوو ئەلیلە توشبووەکە بەیەک دەگەن دەبێتە هۆی توشبوونی منداڵەکەیان بە نەخۆشی کاناڤان و لە هەر سکێکدا ئەگەری سەدا ٢٥ هەیە کە منداڵێکی توشبوو لەدایک ببێت لە دوو باوانی هەڵگرەوە. 

دەستنیشانی نەخۆشی کاناڤان

دەستنیشانکردنی نەخۆشی دەگمەن زۆرجار کارێکی قورسە، کە پزیشک پرسیاری مێژووی توشبوون بە نەخۆشییەکە و نیشانەکانی دەکات و هەروەها پشکنینی جەستەیی کەسانی توشبوو دەکات، وێڕای ئەنجامی پشکنینە تاقیگەییەکان بۆ دڵنیابوونەوەی دەستنیشانکردنەکە، وە زانینی گرنگی دەستنیشانکردنی دروست بۆ نەخۆشییەکە، کە دەکرێت بزانرێت لە ڕێگەی تۆماری پشکنینە

چارەسەری نەخۆشی کاناڤان

هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشت کاناڤان بەردەست نییە، چارەسەرەکان ئامانجیان تەنها کەمکردنەوەی نیشانەکانی منداڵەکەیە و باشکردنی چۆنییەتی ژیانێتی، پلانی چارەسەریش بەپێی نیشانەکان جیاوازن، کە لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە، کە پزیشک باشترین چارەسەر بۆ منداڵەکە بڕیاردەدات، بۆ نموونە دەکرێت بۆری خۆراک پێدان گونجاو بێت بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی قوتدانی خۆراکیان هەیە، دەکرێت لە ڕێگەی ئەم بۆرییانەوە منداڵەکە هەموو ئەوەی پێویستی پێیەتی لە خۆراک و شلەمەنی دەستی بکەوێت، هەروەها چارەسەری سروشتیش بەسوودە بۆ گەڕانەوە منداڵەکە بۆ باری ئاسایی خۆی، هەروەها لیسیۆم و دەرمانەکانی تر هاوکارن لە کۆنترۆڵکردنی نۆرە و سەرئێشە.

هەروەها چارەسەر و گرنگیپێدانەکە دەستخستن و ڕێکخستنی خۆراک و شلەمەنی پێویست بۆ لەش، هەروەها پارێزگاری ڕێڕەوی هەناسە و پارێزگاری لە نەخۆشییە درمەکان، هەروەها چارەسەری سروشتی بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی کرژبوونە ماسولکەییەکان و باشکردنی حاڵەتی جوڵە و شێوەی دانیشتن، ڕەنگە نەخۆش پێویستی بە پەرەپێدانی توانای پەیوەندی بەستنی بێت لە ڕێگەی بەرنامە فێرکارییەکان کە دەکرێت ئەو توانایە زیاد بکەن، هەروەها هەندێک جار ڕەنگە نەخۆش پێویستی بە بڕین و دەرهێنانی بەشێک لە گەدەی بێت بۆ دڵنیابوونەوە لە هەبوونی بڕێکی دیاریکراوی خۆراک، بەتایبەت لای ئەو کەسانەی کێشەی قورسی قوتدانی خۆراکیان هەیە، جینییەکان کە بیرۆکەیەک دەدات دەربارەی زانییارییەکان لەسەر پشکنینە جینییەکانی کەسی توشبوو بە نەخۆشی کاناڤان.


سەرچاوەکان



1635 بینین