نیشانەی زگماکی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-12-14:00:00 - کۆدی بابەت: 6264
نیشانەی زگماکی

ناوه‌ڕۆك

نیشانەی زگماکی چییە؟

نیشانەی زگماکی بە زۆری بەوە دەناسرێت کە بریتییە لەو تێکچوونە پێستیانەی کە توشی منداڵ دەبن هەر لەگەڵ لەدایکبوونیدا، کە دووجۆری هەیە، نیشانەی زگماکی بۆری خوێنی سوور: کە لە ئەنجامی دروستنەبوونی بۆرییەکانی خوێن بە شێوەیەکی دروست پەیدا دەبن و دەکرێت بە لیزەر لاببرێن، هەروەها نیشانەی زگماکی بۆیەکراو کە دروست دەبن بەهۆی بۆیە خانەکانەوە کە دەبنە هۆی بۆیەکردنی ناوچەیەکی دیاریکراوی پێست، وەکوو ڕەنگکردنی بە قاوەیی یان ڕەساسی یان ڕەش یان شین، هەروەها دەکرێت خاڵیش بە نیشانەیەکی زگماک دابنرێت، جێی ئاماژەیە کە زۆربەی نیشانە زگماکییەکان مەترسیدارنین بەڵام دەبنە هۆی دوودڵی و بێزاربوونی کەسەکە، دەکرێت خۆی نەمێنێت نیشانەکە بەڵام ئەگەری ئەوەشی هەیە بە زیادبوونی تەمەن زیاد بکات، هەندێک جۆری دیاریکراویشی دەکرێت ئەگەری توشبوون شێرپەنجە زیاد بکەن. 

هۆکاری نیشانەی زگماکی 

کۆمەڵێک بیرۆکەی هەڵە هەن لای خەڵکی کە حەزی زۆر خواردنی خۆراک لە دایکدا لە کاتی دووگیانی پەیوەست دەکەن بە دەرکەوتنی نیشانەی زگماکییەوە لای منداڵەکە، جێی ئاماژەیە ئەو شتانە دروست نین، چونکە دەرکەوتنی نیشانەی زگماکی پەیوەندی بە هیچ ڕەفتارێکەوە نییە کە دایکەکە ئەنجامی بدات یان ئەنجامی نەدات لەکاتی دووگیانیدا، هۆکاری پشت دەرکەوتنی ئەو نیشانانە نەزانراوە،  بەڵام دەکرێت هەندێک نیشانە پەیوەندی بە بۆمانەوەی خێزانییەوە هەبێت، هەروەها دەکرێت بەهۆی بازدانی جینەکانەوە بێت، هەندێک منداڵ لەگەڵ لەدایکبووندا توشبووی نیشانەی زگماکی سوورن کە ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە و پێشی دەوترێت کۆنیشانەی کلیبڵ ترینونای، کە یەکێکە لەو حاڵەتانەی پەیوەندی نییە بە هۆکاری بۆماوەییەوە، هەروەها یەکێکی تر لەو حاڵەتانەی کە ناکرێت بە بۆماوە بگوازرێتەوە و هۆکارەکەی بازدانی جینێکە پێی دەوترێت کۆنیشانەی ستێرج ویبەر، کە هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەی سووری زگماکییە.

هەندێک لە لێکۆڵەران وای دادەنێن کە هۆکارەکەی کۆبوونەوەی خانەکانی ناوەوەی لوولەی خوێنە لەکاتی لەدایکبووندا، کە هۆکارە بۆ ڕوودانی نیشانەی زگماکی شلکی، هەروەها هەندێک پزیشک پێیان وایە کە دەکرێت پارچەیەکی بچووکی وێڵاش بچێتە ناو کۆرپەلەکەوە لە سەرەتاکانی دووگیانیدا، هەروەها وێڵاش هەندێک پڕۆتین دروستدەکات کە دەکرێت هۆکار بن بۆ دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لە کەسەکەدا، هەروەها دەکرێت ڕووبدات لە حاڵەتی ڕوودانی زیان گەیشتن بەو دەمارانەی کە توانای کۆنترۆڵکردنی فراوانبوون و تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێنی هەیە لە جێیەکی دیاریکراودا، بە بەردەوام بوونیشی دەکرێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی سووری زگماکی.

جۆرەکانی نیشانەی زگماکی

وەکوو ئەوەی باسکرا جۆرێکی زۆری نیشانەی زگماکی هەن کە لەو دوو گروپەدا هەن و هەر یەکەیان هۆکاری جیاوازیان هەیە، بۆنموونە دەکرێت بۆری خوێنەکانی گەورەتر بن لەوەی پێویستە ببن، بۆیە نیشانەی زگماکی بۆری خوێن دروست دەبێت، یان زیادەڕەوی هەبێت لە بۆیە خانەکان کە بۆیەی ئاسایی بە پێست دەدەن کە وادەکات نیشانەی زگماکی بۆیەدار دروست ببێت، لە جۆرەکانی نیشانەی زگماکیش بریتین لە:

نیشانەی زگماکی لوولەی خوێن

لە نیشانە زگماکییە بڵاوەکانە و بێ ئازارە و زیانی نییە  و هۆکارەکەشی نەزانراوە، هەروەها سوور دەبێت لە ئەنجامی بۆرییەکانی خوێنە فراوانەکانی ناوچەکە، ئەویش چەند جۆرێکی هەیە:

- لووی بۆری ئەشکەوتی: دەکرێت قوڵ بێت و لە شێوەی پێکهاتەیەکی ئیسفنجی سووری شین باو بێت و شانەکانی پڕ لە خوێن بن، هەروەها دەکرێت بەشێکی لە خۆوە دیار نەمێنێت.

- لووی بۆری لەکرم چوو: کە ئاماژەیە بە نیشانەیەکی زگماکی لە شلک چوو و دەکرێت لە هەر ناوچەیەکی جەستەدا دەربکەوێت، بەڵام بە زۆری لە دەموچاودایە، یان کەلەی سەر یان سنگ یان پشت، کە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک لوولەی خوێنی بچووکی پڕ لە خوێن، کە بە خێرایی گەشە دەکات و قەبارەی جێگیر دەبێت و بە گەیشتنی منداڵەکە بە تەمەنی ٩ ساڵی نامێنێت، یان هەر بە پێستەوە دەمینێتەوە لەگەڵ هەندێک ڕەنگی کەم.

- پەڵەی سەلەمون: ئەم نیشانەیە کە پیک هاتووە لە کۆمەڵێک لوولەی خوێنی بچووک بە زۆری دەردەکەوێت کە ناوچەکانی ناوچەوان و پێڵووی چاو و لێوەی سەرەوە، هەروەها لە نێوان برۆکاندا و لە پشت و ملی منداڵی تازە لەدایکبوو و دەکرێت بڵاوببێتەوە بە گەشەکردنی منداڵە شیرەخۆرەکە.

نیشانەی زگمالی بۆیەکراو

چەندین جۆری جیاوازی هەیە، لەوانەش:

- پەڵەی مەنگۆلی: کە بە زۆری ڕەنگی شینە و بە شێوەی شینبوونەوە دەردەکەون و دەکرێت لەسەر سمتەکان و بەشی خوارەوەی پشت دەربکەون، بەڵام بەهەمان شێوە لە ناوقەد یان قۆڵەکان دەردەکەوێت، لای ئەو کەسانەی پێستیان تاریکە بڵاوتر دەبێتەوە

- خاڵ: بە چەندین ڕەنگی جیاواز هەیە کە دەکرێت ڕەنگی گۆشتی یان قاوەیی یان ڕەش بێت و دەکرێت لە هەر بەشێکی پێستدا دەربکەوێت، بە تەنها بێت یان بە کۆمەڵ.

- پەڵەی قاوە بە شیر: کە کۆمەڵێک پەڵەی کراوەی شێوە سپین، کە دەکرێت لە ئەنجامی لووی دەمارە ڕیشاڵ دروست ببێت، کە تێکچوونێکی بۆماوەییە کە دەبێتە هۆی گەشەی خانەی نائاسایی لە شانە دەمارییەکاندا.


سەرچاوەکان



1225 بینین