فڕۆکەی هێرشی زەمینی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-13-14:19:00 - کۆدی بابەت: 6277
فڕۆکەی هێرشی زەمینی

ناوه‌ڕۆك

فڕۆکەی هجومی زەمینی

یەکێکە لە جۆرەکانی فڕۆکەی جەنگی و چەکی ئاسمانی و تایبەتە بە هێرشکردن بۆ سەر ئامانجەکانی سەر زەوی دوژمن، زۆربەی جار بۆ کاتێک بەکاردێت کە هێزی زەمینی پێویستی بە پاڵپشتی بێت لە نزیکەوە، چەندین جۆری جیاواز لەم فڕۆکەیە هەیە بەڵام ئەوەی زیاتر بەناوبانگە و توانای ئەم فڕۆکەیە بە باشی دەردەخات بریتیین لە فڕۆکەی ئەی-١٠ ثاندەربۆڵتی دوو(Fairchild Republic A-10 Thunderbolt)، لۆکهید ئەی سی-١٣٠ـی (Lockheed AC-130) ئەمریکی و سۆخۆی ئێس یو - ٢٥ـی (Сухой Cу-25) سۆڤیەتی.

ئەم جۆرانە بەتایبەت دروستکراون بۆ یارمەتی نزیکی هێزی زەمینی و زیاتر تاکتیکییە وەک لەوەی ستراتیژی بێت و زۆرتر لە بەشی پێشەوەی دوژمن دەدات وەک لەوەی بڕواتە نێو خاکی دوژمن و بۆمبارانی بکات، هەر بۆیە زۆرینەی کات فەرماندەی هێرشە ئاسمانییەکە لە هێزە زەمینییەکەوەیە و لەوێوە فرمان دەدرێت بە هێرشی ئاسمانی پاڵپشتی.

فڕۆکەکان

ناوی فڕۆکە وڵاتی بەرهەمهێنەر و دروستکەر ساڵی دروستکردن
Lockheed Martin F-35 Lightning II ئەمریکا ٢٠٠٦
KAI TA-50 Golden Eagle کۆریای باشوور ٢٠٠٢
AEG DJ.I ئەڵمانیا ١٩١٨
AEG J.I ئەڵمانیا ١٩١٧
Aermacchi MB-326 ئیتاڵیا ١٩٥٧
Aermacchi MB-339 ئیتاڵیا ١٩٧٦
Aermacchi SF.260 ئیتاڵیا ١٩٦٤
HESA Azarakhsh ئێران ٢٠٠١
Aero A.100 چیکۆسلۆڤاکیا ١٩٣٣
Aero A.101 چیکۆسلۆڤاکیا ١٩٣٤
Aero L-159 Alca چیکۆسلۆڤاکیا ١٩٩٧
Aero L-29 Delfín چیکۆسلۆڤاکیا ١٩٥٩
Aero L-39 Albatros چیکۆسلۆڤاکیا ١٩٦٨
Aero L-59 Super Albatros چیکۆسلۆڤاکیا ١٩٨٦
HAL Tejas هیندستان ٢٠٠١
Aichi D1A ژاپۆن ١٩٣٤
Aichi D3A ژاپۆن ١٩٣٨
AIDC AT-3 تایوان ١٩٨٠
Albatros J.I ئەڵمانیا ١٩١٧
Albatros J.II ئەڵمانیا ١٩١٨
AMX International AMX ئیتاڵیا و بەڕازیل ١٩٨٤
Arado Ar 66 ئەڵمانیا ١٩٣٢
Armstrong Whitworth F.K.8 شانشینی یەکگرتوو ١٩١٦
BAE Harrier II شانشینی یەکگرتوو ١٩٨٥
BAE Hawk 200 شانشینی یەکگرتوو ١٩٨٦
BAE Systems Hawk شانشینی یەکگرتوو ١٩٧٤
Bell P-39 Airacobra ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١٩٣٨
Blackburn Buccaneer شانشینی یەکگرتوو ١٩٥٨
Blackburn Firebrand شانشینی یەکگرتوو ١٩٤٢
Blackburn Firecrest شانشینی یەکگرتوو ١٩٤٧
Blackburn Ripon شانشینی یەکگرتوو ١٩٢٦
Blackburn Shark شانشینی یەکگرتوو ١٩٣٣
Blackburn Skua شانشینی یەکگرتوو ١٩٣٧
Boeing F/A-18E/F Super Hornet ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١٩٩٥
Boeing GA-1 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١٩٢٠
Breda Ba.64 ئیتاڵیا ١٩٣٤
Breda Ba.65 ئیتاڵیا ١٩٣٥
Breda Ba.88 ئیتاڵیا ١٩٣٦
Sukhoi Su-2 یەکێتی سۆڤیەت ١٩٣٧
Sukhoi Su-24 یەکێتی سۆڤیەت ١٩٦٧
Sukhoi Su-25 یەکێتی سۆڤیەت ١٩٧٥
Sukhoi Su-27 یەکێتی سۆڤیەت ١٩٧٧
Sukhoi Su-30 یەکێتی سۆڤیەت ١٩٨٩
Sukhoi Su-34 یەکێتی سۆڤیەت ١٩٩٠
Sukhoi Su-35 ڕووسیا ٢٠٠٨
Sukhoi Su-7B یەکێتی سۆڤیەت ١٩٥٥
PZL I-22 Iryda پۆڵەندا ١٩٨٥
Panavia Tornado ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا ١٩٧٤
Mikoyan-Gurevich MiG-27 یەکێتی سۆڤیەت ١٩٧٠
Mikoyan MiG-29K یەکێتی سۆڤیەت ١٩٩٨
McDonnell Douglas F-15E Strike Eagle ئەمریکا ١٩٨٦

 


سەرچاوەکان



706 بینین