کوڕی ئالبینۆ، بیافرا (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-16-12:29:00 - کۆدی بابەت: 6323
کوڕی ئالبینۆ، بیافرا (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە کوڕی ئالبینۆ، بیافرا
ناوی وێنە بە فەرمی Albino Boy, Biafra
ڕیزبەندی چواردەیەم
جۆر مرۆڤایەتی، برسێتی، کارەسات، مافی مرۆڤ
مێژوو ١٩٦٩
وێنەگر Don Mccullin

کوڕی ئالبینۆ

بیافرا، وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا و ساڵی ١٩٦٧ لە نەیجیریا جیابوویەوە، لە کەمتر لە سێ ساڵیشدا دەسەڵاتی بەسەر وڵاتەکەدا زاڵ بوویەوە و دەستی بەسەردا گرتەوە، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا بیافرا و خەڵکە هەژارەکەی بەهۆی ناکۆکی و جەنگەوە بوونە جێی باسی جیهان بەهۆی ئەو وێنانەی بڵاودەبوونەوە و دەرخەری کارەساتی وڵاتەکە بوون، کە بەهۆی نەخۆشی و برسێتی و نەبوونییەوە ملیۆنان کەس مردن، وێنەگری بەریتانی وێنەیەکی لە ساڵی ١٩٦٩ بڵاوکردەوە کە بووە وێنەیەکی مێژوویی بۆ بابەتێکی جیهانی، وێنەی کوڕێکی ئالبینۆی ٩ ساڵ کە لە برسێتیدا جەستەی هیچی لێ نەمابوویەوە.

وێنەگری بەریتانی نووسیبووی: "ئەوەی کە منداڵێکی بێباوکی برسی بیافرایی بیت حاڵەتێکە پێویستی بە بەزەییە، بەڵام ئەگەر منداڵێکی برسی ئالبینۆ بیت شتێکە وەسف ناکرێت".

ئەم وێنەیە بووە هۆی ئەوەی وڵاتانی دیکە بشڵەژێن و بەخۆیاندا بڕۆنەوە، دوابەدوای وێنەکە تەوژمی ئاسمانی بۆ گەیاندنی خواردن و دەرمان و چەک دەستی پێکرد، وێنەگر وتی هیوادارم ئەم وێنەیە دڵ و ڕۆحی کەسە ئاسایشی و سەربازییەکان بشکێنێت کە هۆکاری ئەمە بوون.


سەرچاوەکان



490 بینین