کاریگەری و سوودەکانی کەڵەشاخ لە وەرزی پاییزدا بۆ تەندروستی مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-08-18-13:03:00 - کۆدی بابەت: 6338
کاریگەری و سوودەکانی کەڵەشاخ لە وەرزی پاییزدا بۆ تەندروستی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

کەڵەشاخ

کەڵەشاخ چارەسەرێکی پزیشکیی و سروشتی زۆر بەسوودە, خەڵکی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەنجامی دەدەن و خۆیانی پێ چارەسەر دەکەن, کەڵەشاخ کات و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەنجامدانی, چەندین ڕێنمایی و مەرجی پێویستە پێش و دوای ئەنجامدانی، دەبێت ڕەچاو بکرێن و جێبەجێ بکرێن.

ئایا درووستە کەڵەشاخ لەوەرزی پاییز بکرێت؟

کەڵەشاخ (حیجامە) کردن لە وەرزی پاییزدا باشترین و چاکترین وەرزە بۆ ئەنجامدانی, لە وەرزی پاییزدا کەڵەشاخ کردن وەک وەرزی بەهار وایە، چونکە هەردوو وەرزەکە لە ڕووی کەش و هەواوە لە یەک نزیکن لە گەرمایەکی کەمدان، زانست ئەوەی سەلماندووە کەوا جیاوازیکی کەم هەیە لە نێوان وەرزی بەهار و پاییزدا هەردوو وەرزەکە بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ زۆر باش و چاک و لەبارن.

لە وەرزی پاییزدا سوڕی خوێن خۆی نوێ دەکاتەوە، خانە بەتەمەنەکانی ناو لاشە و پێکهاتەکانی خوێن بەتایبەت خڕۆکەی سوور و خڕۆکە سپیە بێ سوود و لەکارکەوتووەکان لە دەرەوەی لاشە کۆدەبنەوە و دەنیشێت بەتایبەت لە نێوان شان و ملدا.

لاشەی مرۆڤیش بەهۆی گەرمی و فێنکی گۆڕانکاری بایلۆجی و فسیۆلۆژی بەسەردا دیت، بەمەش وەک زانست سەلماندوویەتی سووڕی خوێنی مرۆڤ و پێکهاتەکانی تری لاشەی مرۆڤ ماددەی زۆری تێدا کەڵەکەبووە و کۆبۆتەوە لە ژێر پێست دەنیشێت، ئەمەش هۆکاری وەزری وایکردووە پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤ جارێکیتر دەستدەکات بە نوێبوونەوە, بۆیە کۆبوونەوە و نیشتنی ئەو ماددە ژەهراویانەی وەک ماددەی مینیڕال و ئیمۆگلۆبین میکاڵ, لە دەرەوەی لاشە لە ژێر پێست نیشتوون، بە کەڵەشاخ کردن خوێنەکە ڕادەکێشرێت و فڕێ دەدرێت، لاشە ڕزگاری دەبێت و چالاک دەبێتەوە، بۆیە دوایی کەڵەشاخ کردن لاشە گۆڕانکاریەکی زۆری لێ ڕووئەدات.

سوودەکانی کەڵەشاخ لە پاییزدا

_ کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات و ئامێری کارەبای و کارۆموگناتیسی هاوسەنگ و ڕێکدەخاتەوە.

_ دابەزاندنی چەوری خوێن و چەوری پێست بەتایبەت چەوری زیانبەخش.

_ هاوسەنگ کردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن و نزمی پەستانی خوێن.

_ حاڵەتی ناجێگری دەروونی هاوسەنگ دەکاتەوە، کە بەهۆی ئەو ماددە بێکەڵکانەوە بێتاقەتی و بێهێزی و کەم چالاکی جەستەیی میزاجی ناهاوسەنگ کردووە.

_ پاکبوونەوەی لاشە لەماددە ژەهراوییەکان کۆبوونەوەو نیشتنیان لە لاشەدا بەهۆی کەڵەشاخەوە لاشە پاک دەبێتەوە و ڕزگاری دەبێت.


سەرچاوەکان



2115 بینین