گۆرانی هەست - چێنەر سابیر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-18-23:29:00 - کۆدی بابەت: 6350
گۆرانی هەست - چێنەر سابیر

ناوه‌ڕۆك

هەست

هۆنراوەی: چێنەر صابر
ئاواز و میوزیك: چینەر صابر

بەبینینت چاوم دەگەشێتەوە
بەبینینت سەرلەنوێ دەژێمەوە
بەهاتنت دڵ دەکرێتەوە
بەنیگات ڕووم دەحەسێتەوە
بەعێشقت دڵم ئارام دەبێتەوە
هاتنت هیوام گەشایەوە
ئەرێ دڵم بەس پێم بڵێ
نهێنی جوانی تۆ چییە؟!
هەرگیز لەوە من تێناگەم
لەکوێ ی دێنی ئەم جوانییە؟

هاتنت بوو بە ئاواتێك بۆ داهاتووم
هاتنت بوو بە ڕووناکی بۆ چاوەکانم
تۆ عەشق و ژیانت فێرکردووم
تۆ خۆشی و ئەوێنت فێرکردووم

تۆ بوویت بە حەزی نێو خەونەکانم
تۆ بوویت بە ڕاستی نێو خۆزگەکانم


سەرچاوەکان



624 بینین